ئاگاداریی و روونکردنەوە بۆ سایتی لڤین!

Thursday, 19/03/2015, 12:00

1771 بینراوە


نووسەر ئاشتی برایم ئەفەندی، کە دانیشتووی ئوسترالیایە، ماوەی چەند ساڵێکە وەک نووسەری کوردستانپۆست نووسینەکانی بۆ یەکەمجار لە کوردستانپۆستدا بڵاودەکاتەوە، لە دوایین نووسینییدا بەناونیشانی (حکومەتی هەرێم رێگای نەدا تەرمی شەهید جۆنستۆن بە رێگای کوردستانەوە بچێتەوە بۆ ئوسترالیا!) ئێوە ئەو نووسینەتان، وەکو (وەرگیراو) و (وەرگێڕدراو)، بە هەمان ناونیشان بەناوی خۆتانەوە بڵاوکردۆتەوە. ئاشتی خان لە کۆتایی نووسنەکەیدا ئاماژەی بە رۆژنامەیەکی ئوستوڕالیی داوە، چەند کۆپلەیەک لە قسەی رۆژنامەنووسەکەی تێدا نووسیوە، باس لەوە دەکات کە تەرمی جۆنستۆن لە رێگای تورکیاوە براوەتەوە، نەک هەرێمی کوردستان، ئێوە واتان پیشانداوە، گوایە هەموو نووسینەکەتان لەو سەرچاوە ئینگلیزییە وەرگرتووە و کردووتانە بەبابەتی خۆتان. ئەوەی ئێوە کردووتانە جگە لەوەی هەمان ناونیشان و هەمان ناوەرۆکی نووسینەکەتان بردوو، تەنانەت ئاماژەتان بە ناوی نووسەرەکە، یان یەکەم سەرچاوەی شوێنی بڵاوکردنەوەکە نەداوە.
بەداخەوە دەسەڵاتی کوردیی و پارتەکانی باشوور کارێکی وایان کردووە کە شتێک نەمێنێت ناوی شەرمکردن بێت، بۆیە زۆربەی راگەیاندنەکانی باشووریش ئەو موراڵ و رەوشتە بەرزەیان لە دەست داوە،  پەردەیەک لە نێوان شەرم و دزییکردندا دادڕاوە و نەماوە، ئێوەی راگەیاندنی باشوور هەستی پێ ناکەن، زۆر بێ باکانە دزیی لە نووسین و لە هەواڵدا دەکەن، ئەمەش یەکەم جارتان نییە، هەندێک جار هونەرمەندانە دزییەکە دەکەن، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە سەرچاوە، یان بە یەکەم دەرگای چوونە ژوورەوەی هەواڵیک بدەن.
ئەو نووسیە ئەگەر ئێوە خۆشتان بەڕێکەوت وەکو ئاشتی خان نووسیبێتتان، یان لە نووسەرەکەشتان وەرگرتبێت، دەبوو لە یاسا و پرەنسیپی راگەیاندن لانەدەن، لێی تێبگەن! ئێوە چۆن دەتوانن کۆمەڵگا بەرەو ئاڕاستەی وشیارکردنەوە بەرن و جوانی و رەوشت فێری خوێنەر و خەڵکی بکەن، لە کاتێکدا خۆتان لە ناو ناشریینیدا نوقمکردووە!؟ دزیی کردن بەشێکە لە رەوشتی ئەوانەی کە لە پەیام و کاری رۆژنامەوانی نەگەیشتوون، تەنانەت لە دزییکردنیشدا نەشارەزان، بۆیە بەو شێوەیە دزییەکەتان کردووە! پێمان ناڵێن جیاوازی ئێوە ئەو دەسەڵاتە مافیا و تاڵانبەرەی کوردستان چییە؟! ئەوان سەروەت و سامانی کوردستان دەزدن، جاسوسی و خیانەت دەکەن! ئێوەش هەوڵ و توانا و شەونخونی نووسەرانی تر دەدزن، خیانەتیش لە قەڵەم و پەیامی راگەیاندن دەکەن! ئەگەر ئێوەش وەکو ئەم بەرپرسە حیزبیانە دەسەڵاتێکتان هەبوایە لەوانتان کەمتر نەدەزی، ئێوە هەر یەکەتان ئاشتی هەورامییەکن بە موو لاتان نەداوە و کەمتان لێدەرنەدەچووە.

 بۆ بەراوردکردنی نووسینەکەی ئاشتی برایم ئەفەندی لەگەڵ ئەوەی لڤین کلیکی ئەو  دوو لینکەی خوارەوە بکە:



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە