چەمکی شۆرشگێر لە ڕوانگەی دیدی سەردەمدا

Sunday, 02/01/2011, 12:00

2045 بینراوە



‎ئەگەر پێناسەیەکی سادەی شۆرش بکەین ،ئەوا ئەتوانین بڵێین شۆرش بەو جولەیە ئەوترێ ،کە لە پێناوو مەبەستێکی دیاری کراوودا چەند کەسێکی دیاری کراوو پێی هەڵئەستن بۆ گۆرینی دۆخێکی دیاری کراوونائاسایی (لەروانگەی ئەوانەوە هەرنەبێ) ،گۆرینێکی بنەرەتی وسەرتاسەر ، بە چەند مەرجێکی دیاریکراوو کەسەرەکیترینیان دسپلین وسیستەمێکی ناوخۆ ورێکخستنێکی تایبەتی یە.هەر جولەیەک بۆ گۆرینی بارێکی دیاریکراوو نەبوو ،گۆرینێکی سەرتاسەری وبنەرەتی بێکاری رێکخستن ئەنجام درا ،ئەتوانین بەشۆرش ناوی نەبەین ،بۆ نمونە جولەی کرێکاری بۆ بەدیهێنانی مافی کرێکاران ونارەزایی جەماوری وچین وتۆێژەکانی کۆمەڵگایەک ،ناتوانرێ بەشۆرش ناوبنرێ چونکە مەرجی سەرەکی لەدەسداوە کە گۆرینی بنەرەتی یەو سیستەمی کۆمەڵگا لەبەر یەکتر هەڵ ناوەشێنرێتەوە،بەڵکو داواکارین زیاتر،بۆنمونە گوزەرانی باشتر یان موچەی باشتر یان کاتی کارکردنی کەم تر یان خزمەتگوزاری زیاتر هتد،ئەمانە ئەو جولانەن کە بەبەدیهاتنی داواکاریەکان ،یان کەمێکی داواکاریەکان جولەکەش نامێنی ودائەمرکێتەوە،کە واتا لەژێر رۆشنایی ئەم پێناسە ساکارە ،ئەتوانین جولانەوەی شۆرشگێری جیابکەینەوە لە جولەکانی تر ،بەهەردوو شێوەکەیەوە چەکداری وئاشتی خوازیش یان بێچەکی،.
لێرە لەم باسەدا مەبەستی سەرەکی من دیاریکردنی چەند تایبەتمەندیەکی سەرەکی کەسی شۆرشگێرە لەروانگەی سەردەمەوە کە زۆر جار ئەو تایبەتمەندیانە لەهەموو شۆرشگێرێکی ئەم هەسارەیە تەواجدی هەیە،
یەکێ لەو تایبەتمەندیانە ئەوەیە کە کەسایەتی شۆرشگێر هەست بە بەرزی ومەزنی خۆی ئەکات ،هەست بە دورستی وپاکی وتەواوی وکامڵی وراستگۆیی ولە هەموشی ترسناکتر هەست بە جیاوازی دەکات ،،،خۆی بەجیاواز دائەنێ وهەست دەکات کە پێویستە مامەڵەی جیاوازی لەگەڵبکرێ ، ئەم هەستکردنە رۆئەچێتە ناووقولای وناخی مرۆڤی شۆرشگێرو ئەبێتە گرێ یەکی دەرونی ولەئاکامدا کاتێ بەسەختی ئەجەسپێ وەک نەخۆشی دەرونی بەرجەستە ئەبێت وبەرەبەرە ئەم نەخۆشیە دەرونی یانە زیاتر دەبێت وگرفتی جیاواز وجۆراوجۆری لێدروست ئەبێت وکاتی سەرکەوتنی شۆرشەکەشیان بەتایبەتی هەرە گەورە دیکتاتۆریان لێ دروست ئەبێت ،،نمونەی ئەودیکتاتۆرانەش لە مێژوی مرۆڤایەتیشدا گەلێ زۆرن دیرە دیاریترینیان کاسترۆ و سەدام وهتد ،،
کەسایەتی کەسی شۆرشگێر کاتێ هەست بەوە دەکات کە گەورەترین وبەنرخترین شتی خۆی پێشکەش دەکات کە ژیان وروحی خۆیەتی ولەپێناوی سەربەستی وئازادی وەیان لەپێناوو بیرو باوەری تایبەتی کەسی شۆرشگێرخۆی لەبری کەسانی تر یان روونتر لەکاتێکدا کەسانی تر برەو وبەردەوامی بەژیانی ئاسایی خۆیان ئەدەن ورەوتی نۆرماڵی ژیانیان تێکنادەن ئەم لەخەباتدایەو لەتێکۆشاندایەوژیانی لەمەترسیدایەو مەرگی لەسەر دەستی داناوەوئامادەیە لەهەموو کاتێکدا روبەرووی مەرگدەبێتەوەولەکاتێکدا لەژێر هەموو هەلوو مەرجێکداولەهەموو کاتێکی نائاسایدا کاتێ خەڵکانێکی زۆر نەک ئامەدەنین بەڵکو لەنێو ماڵەکانی خۆشیاندا هەست بە ئاسایش ودڵنەوایی ناکەن کاکی شۆرشگێر لە کاتی تۆفان وباران وبەفر باریندا وگولەباران وتۆپ باران ومەرگ باراندا ئامادەیەوژیانی خۆی لەمەترسیدا داناوە،،، ئەم هەست کردنە هەموو رۆژێ کەڵەک دەبێت و بەرە بەرە کۆمەڵ دەبێت وئەچەسپێت ،،هەموو رۆژێ وهەموو کاتێکی نائاسایی لەژیانیدا هەستێکی جیاواز لای دورست ئەبێت وئەو هەستکردنەش بەرەو براویەکی پتەوی دەبات کە خۆی کەسایەتیەکی جیاوازی هەیەو جیاواز لە مرۆڤەکانی تر کەسێکی باڵایەو حەقی خۆیەتی پاداشتی هەموو رۆژەسەختەکانی بەسەد قات ویانیش ناخەمڵێ و لەبەر ئەوە چاکترە موڵکی گشتی وموڵکی تایبەتی خۆی یەک بێت،،بێجگە لە هەستی پاداشت وپاداشت وەرگرتن ،ئەو هەستەی کە لەپشتی ئەو رستەیەدا خۆی حەشارداوە ،،((تائێستا چیم بۆکراو)) هەستێکی تر تەواجدی هەیە لە کاسایەتیاندا ، هەستی خۆ بە باڵا تر لە کەسان ولە یاساکان بۆ خۆبەباڵاتر لە کاسانی تر ، دیارە لەبەر ئەوەیە ئەمان لە بری ئەوان گیانی خۆیان فیدا کردووەو بۆ خۆباڵاتریش لە یاساکان دیارە پاساویان ئەوەیە کە ئامان خۆیان خاوەن و دورست کەری یاساکانن، هەر بۆ یە ئەویاسایانە دەبێ لەخزمەتی ئەواندابێت ودژایەتی وبەرهەڵستکاری بەرژەوەندی ئەوان نەکات.
رەوتی دەرونی وکەسایەتی کەسی شۆرشگێرو ئەو گۆرانکاریەگەورانەی کە بەسەردادێت لەکاتێکدا کە بەهەمان بیرکردنەوە وهەمان هەڵسوکەوت ولەهەمان روانگەوە ئەروانێتە گۆرانکاریەکانی دەورووبەر بەتایبەتی کاتێ بەری شۆرشەکەیان ئەبینن ودۆخی خەبات وبەرهەڵست کاری ئەگۆرێ لە دژایەتی بۆ سیستەمی پێشوو بۆ خاوەندارێتی ودورست کەری سیستەم ،،بۆ نمونە لە شۆرشی گەورەی روسیا بەرێبەرایەتی لینین گەورەترین هەڵەی ئەوسەردەمەی شۆرشگێران ئەو بوو بەهەمان بیرکردنەوەی پێشووی شۆرش ،بەرەویان بە سیستەمی دەوڵەت داوو سەدان کارەساتی لێکەوتەوەو دواجاش بەدەستی کەسایەتیەکی زانا کۆتایەتی بەسیستمەکەیان هات و لە رێرەوی مێژوی ئەو شۆرشە دەیان دیکتاتۆری دورستکرد کە بۆ هەتاهەتایە ناویان لەپێشەوەی دیکتاتۆرەکانی جیهان دەبێت ومرۆڤایەتی لەبیریان ناکات،
کێشەیەکی تری کەسایەتی شۆرشگێر ،، وابەستەیی یە بە دەسکەوتە تەسکەکان ودەسکەوتە کەسایەتی یەکان ، ئەوەش ئەگەرێتەوە بۆ ئەوەی کە ئەو جۆرە کەسانە بیر لە توانا ودانایی شییاووی ناکەنەوەو بەڵکوو بروای تەواویان بە توانای خۆیانەو وابەستەییان بە شۆنەکانیانەوە ناهێڵێ کەسی تر ئەو شۆنانە پربکەنەوەو تواناو کارامایی خۆیان بۆ خزمەتی گشتی بەکاربهێنن ولەوەشدا گەورەترین زەرەرمەند خەڵکی دەبێت ، ئەوکەسانەش گەورەترین دیکتاتۆریان لێدەرئەچێت ونمونەشیان لە مێژودا زۆرە هەر وەک کاسترۆ و شۆرشی کوبا سەدام و ئەوانەی لای خۆمان
ئەمانە هەندێ تایبەتمەندی و کەسایەتی کەسی شۆرشگێر بوون و دیارە ئەم باسە زیاتر هەڵ ئەگرێ وبەم باسە پر کەمووکورتی یەوە هەوڵم داوە کەمێک رۆشنایی بخەمە سەر ئەم تەوەرە گرنگەوهیوادارم دەرگایەکیشم واڵاکردبێت بۆ باسی زیاتر ولێکۆڵینەوەی زیاتر .

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە