سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


ئاری هەرسین كەناڵی كەی ئێن ئێن بە كەناڵێكی زۆر باش ناودەبات

Sunday, 18/12/2011, 12:00

1388 بینراوە


كەناڵی كەی ئێن ئێن بە بۆنەی یادی چوارساڵەی دامەزراندنی كەناڵەكەیەوە،ئاری هەرسینی سۆرەی جامانە سورە لە سەرەكەی پارتی لە سلێمانی هێناوە و بە شان باڵی كەناڵەكەدا هەڵ ئەدات و زۆر بە پڕۆفیشناڵ ناوی ئەبات، بە تایبەتی لە دوای سەردانەكەی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەزار پیاوەكەوە بۆ لای نەوشێروان مستەفا، ئەو كەناڵە خۆی لە قەرەی بنەماڵەی بارزانی نادات، تەنها چەند رەخنەیكی بچوك دەگرێت لە كۆیلە سۆرەكانی خوار بنەماڵەی بارزانی.
   ئەو بە هەڵدانەی ئاری هەرسین، قسەیەكی هاوڕێم ئارام ئەحمەدم بیردێنێتەوە كە زۆر جار دەڵێت: ئەو كاتەی پارتیی و یەكێتیەكان گۆڵم بۆ دەنێرن، هەست دەكەم بەدڵی ئەوان قسەم كردووە و زۆرم پێناخۆشە،  ەو كاتانەش كە جنێوم پێ ئەیەن، هەست ئەكەم توانیومە ئازاریان پێبگەینم و زۆرم پێخۆشە، بۆیە جنێو پێ دەدەن.
  پێداهەڵدان و ستایشکردنی كەناڵی كەی ئێن ئێن لەلایەن ئاری هەرسینەوە، ئەوەمان بۆ دەسەلمێنێت، كە ئەم ناڵەكە زۆر خراپە، چونکە بۆ خەڵکیی و بەدڵی خەڵکیی نییە، بە پێچەوانەوە بە خزمەتی دەسەڵات و بە پارتیی بنەماڵەی بارزانی قسە دەكات، نەك بەدڵی خەڵكی ناڕازیی كوردستان، کە چاوەڕوانی ئەوە بوون ئەم کەناڵە دەنگی ئەوان بێت و لە قوڵایی ئازاری ئەوانەوە قسە بکات، دژی  دەسەڵات و خیانەت و ناپاکییەکانیان بێت،
  یەكێك لە کارە هەرە گرنگەكانی راگەیاندن، بەزاندنی هێڵی سوورە، کە دەسەڵات و بنەماڵە کێشاوێتیی و ناهێڵێت ئەو هێڵە سوورە بپسێنرێت، نووسەر و رۆژنامەنووس دەبێت ئازادانە بە سەر ئەو هێڵەدا گوزەربکات و ترسی نەبێت ئازادییەکانی لێ زەوت بکرێت، بە کورتی کاری راگەیاندن ئەوەیە، بەهێزبوونی پەتیی پەڕینەوە بەسەر ئەو هێڵە سوورەدا کە راگەیاندن پێیدا دەڕۆن، بوونی بزووتنەوەیەکە کە پشتگیریی لێبکات، کەی ئێن ئێن ئەو شانسەی هەبوو، کە لە هەموو راگەیاندنەکانی تر ئازادتر و چاپوکانەتر بێتە مەیدانەوە، ئەمڕۆ کە پێچەوانەکەی دەبینین، ئەوە دەبێت لە خۆمان و لە خۆیان پرسیار بکەین و بیانخەینە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی سەخت، ئەوەی کە هێڵی سوورە بۆ هەموومان، خیانەتیی نەتەوەیی و بەفێڕ بردن و دزینی سامانی وڵات و کوشتنی مرۆڤەکانە، کە دەبێت تەنها ئەوە بكرێتە هێڵی سور، بەڵام لە بری ئەوەی كەناڵی كەی ئێن ئێن، ئەو هێڵە سوورەی دەسەڵات دایناوە و دەیبینێت، دەستی بۆ نابات و بەڵکو، هێڵە سوورە راستەقینەکە بە کاڵی دەبینێت و سانایی وەریگرتووە و گوێی ناداتێ، بەڵكو خۆشی بەهەمان عەقڵی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی هێڵی سوریان بەدەوری كۆمەڵێك خەڵکی دڵسۆز و رۆژنامەنووسدا كێشاوە. یەكێكیتر لە كێشەكانی ئەو كەناڵە ئەوەیە كە نەیتوانیووە لە چوارچێوەی سلێمانی دەربچێت، بۆنمونە ئەگەر چۆلەكەیەك لە سلێمانی باڵی بشكێت دەكرێتە هەواڵی بەپەلە و دواتر زۆر گەور دەكرێت، بەڵام كوشتنی مرۆڤەكان و گرتنی رۆژنامەنووسەكانی دەرەوەی سلێمانی زۆر كەم بایەخ سەیر دەكات، كاتێك ئەگەر میزاجیان باشبێت هەواڵێكی ساردو سڕی لەسەر بڵاودەکەنەوە، وەكو خواردنێکی سارد دەرخواردی خەڵكی ئەدەن. ئەو كەم كوڕیانەی سەرەوە كە باسم لێوە كرد مشتێكە لە خەروارێك، دەنا قسەمان زۆر هەیە لەسەر بانگکردنی ئەو بیچمە رەزاقورسانەی وەکو ئارری هەرسین، کە کەناڵی کەی ئێن ئێن، کە لە پڕێکدابۆ تێکدانی زەوق و میزاجی هاوڵاتیان بۆمان بانگ دەکەن و بە قسە هەلەق و بەلەقەکانی ئەم کوێلەی بنەماڵەیە دەرسی خیانەتمان دادەدەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە