كارەباش بوو بە سیاسى

Monday, 24/01/2011, 12:00

1691 بینراوە


لەم ووڵاتەدا ئەبێت هەموو شتێك سیاسى بێت و سەر بە دوو حیزبە مافیاكەى كوردستان بێت , ئەوەتا هونەر , بازرگانى و نان پەیدا كردن , دزى و گەندەڵى و خیانەت و ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیرو چى و چى هەموو بونەتە سیاسى و كراون بە كۆیلەى دوو حیزبە مافیاكە , لەمانە بونەوە دواجار لە پرۆسەیەكى تردا كارەباشیان كرد بە كارەباى سیاسى , مادام بۆتە سیاسى , ئەبێت مل كەچى حیزبەكان بێت , كارەبا زووزوو سەنگەر ئەگۆڕێ بۆیە هەر جارێك كابینەیە ك هەقى لێ ئەكاتەوە , لە كابینەكەى پارتیدا كارەبا بوە پارتى , كابینە لاى كامیان بێت كارەباش سەر بەو كابینەیە , ئێستا بنەماڵەخائینەكەى 31ى ئابى مەلا مستەفا لەبەر ئەوەى كارەبا بۆتە یەكێتى بۆیە ڕقیان لێیەتى و ڕقیشیان لەوانەیە دڵیان بەم كارەبایە خۆشە ,بۆیە ئەیانەوێت كارەباى بێ مەوقیف سزا بدەن , ماوەیەكە كارەبا خراپە بەتایبەت لەم كابینەیەى بە دەست یەكێتیەوەیە , كارەبا زۆر خراپ بوە , وەزیرى كارەبا ئەڵێ خەتاى خەڵكە زۆر كارەبا بە كار دێنن , بەڵام ئەمە نیە , ئەوەى هەیە پارتى و وەزیرى نەوت دزى كوردستان ئاشتى هەورامى ئەیەوێت كارەبا ببێت بە پارتى و سوێندى خواردوە تا نەبێت بە پارتى نایەڵن زۆر بێت ,وەزیرى كارەبا هۆكارى یەكەمى بۆ خەڵك گەڕاندەوە و هۆكارى دووەمیش بۆ نەبونى سوتەمەنى گێڕایەوە , سوتەمەنیش لاى پارتیە ,چونكە تا ئێستا نە حكومەت و نە پەرلەمان ئاگایان لە یەك دڵۆپ نەوتى كوردستان نیە چۆن دەریەت و چۆنیش ئەفرۆشرێت و پارەكەشى چى لێ دێت , بۆیە ماوەیەكە وەزیرە نەوت دزەكە سوتەمەنى نادات بە وویستگەكانى كارەبا بۆ ئەوەى كارەبا بەردەوام بێت , بەمەش پارتى ئەیەوێت بە خەڵك بڵێ ئەبێت هەر مەمنونى بنەماڵەى بارزانى بن , ئەوەتا تا حكومەت لاى ئێمە بوو كارەبا باش بوو , بەڵام لەوەتى چۆتە لاى یەكێتى خراپ بوە , وە پارتى ئەیەوێت بەم كارەى ئەو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی و توڕە بونەى خەڵك بەرامبەر بە پارتى هەیانەنەمێنێت و باى بدەنەوە بۆ لاى یەكێتى ,و خەڵك سەرقاڵى شتێكى تر بكات و یەكێتى ئەمە ئەزانێ , پەرلەمان و حكومەتیش ئەمە ئەزانن , بەڵام قسە ناكەن , پارتى بەمەش ئەیەوێت تۆڵە لەو خەڵك و ناوچانەش بكاتەوە كە دژى بڕیارەكانى سەرۆكەكەى هەرێمن و دژى بڕیارەكانى خۆ پیشاندان ئەكەن , ناكرێت لەم ووڵاتەدا كە سەدان بیرە نەوتى تیا یە و ئێستا كارى تیا دەكرێ و نەوتى تیا دەر دەهێنێریت نەتوانن سوتەمەنى بۆ كارەبا دابین بكەن , بەڵام بۆ دزى و ڕاووڕوتى خۆیان ڕۆژانە هەزاران تەنكەر ئاودیو ئەكەن , بەڵام ناتوانن چەند تەنكەرێك سوتەمەنى دابین بكەن بۆ كارەباى خەڵك , ئەمە سزادانى سیاسى خەڵكە لە لایەن پارتیەوە , جا حكومەتێك نەتوانێ كارەبا بۆ خەڵك دابین بكات ئەبێت چ حكومەتێك بێت , جا سەرۆكى هەرێمێك بیەوێت بە نەدانى سوتەمەنى بە ووێستگەكان تۆڵەى خۆى بكاتەوە ئەبێت چ سەرۆكێك بێت , ئاخر خەڵك بۆیە پێتان ئەڵێت خاڵە كە چۆلەكەمان بۆ بگرن , كە چۆلەكەمان بۆ نەگرن ئیتر خاڵى چین , كوڕە خەڵكینە دە ڕاپەڕن بە خوا ئەم حكومەتە هیچى پێ ناكرێ , بە خوا نە كابینەى شەش و نە پێنج , نە بەرهەم و نە نێچیر هیچیان پێ ناكرێ چونكە نایانەوێت بیكەن , پارتى بنەماڵەى بارزانى ئەیەوێت ئەوەمان پێ بڵێ ئەوە ئێمەین ئەتوانین هەموو شتێكتان بۆ دابین بكەین , پارتى و بنەماڵە خائینەكە بەردەوام ئەیانەوێت خەڵك چاو لەبەر ئەو خائین و مافیایانە بێت , هەر كارەبا مابوو ئەویشیان كرد بە وەرەقەى سیاسى , كە حیزبەكان ناكۆك بن ,كارەبا ئەبێتە سەر بەلایەنێك و هەق لە لایەنێكى تر ئەكاتەوە ئەوەتا پارتى ئەیەوێت بە كارەبا بەرهەم بڕوخێنێت , ئەمەش تۆڵەیە , چونكە ڕاپۆرتى لقەكانى پارتى ئەوانەى سلێمانى ئەڵێن كە یەكێتیەكان دەستیان هەیە لە هاندانى خەڵك بۆ خۆپیشاندان لە دژى بڕیارەكانى سەرۆكى هەرێم ,بۆیە تۆڵە بە سەبرە ئەمما بە زەبرەى بۆ یەكێتى داناوە , ئەوەى پێویستە بیكەین هەموو دژى ئەم دەسەڵاتە مافیایەى كورد ڕاپەڕین , ئەمانە نەڕوخێنین خراپ تر ئەبین باشتر نابین , دەى با ناوى خواى لێ بێنین و زەماوەندێكى تریش بكەین ...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە