دوعا و دەعەجان

Monday, 20/02/2012, 12:00

1477 بینراوە



ئەوزەمانە بەسەرچوو پێم بڵێی دەرد و پێت نەڵێم بە چاووت.. ئەوزەمانە بەسەرچوو شەقم تێهەڵدەی و براگەورەبیت وئاوڕت لێنەدەمەوە.. زەمانی مل کەچکردن نەماوە گوزەشت گوزەشت.
بیرم نایەت لە چ پۆلێکردا بوو مامۆستا وانەی زانیاری کارو کاردانەوەی فێردەکردین لە فیزیاو زانیاری دا بەکارم نەهێنا بەلام لە وانەکانی ژیاندا بینیمەوە بە چ هێزێك دەیدەیت بە ناوچەوانمدا بەهەمان هێز دانت ئەخەمە دەمتەوە..

ڕاوەستن لەگەڵ ئێوەم نیە من لەگەڵ ئەو برادەرە کورد پەروەرانەم کە لەبەردەرکی سەرا پێش هاتنی بەهار دیسانەوە شەتڵیانکردن .. براگیان لەگەڵ تۆمە کاکی قەمسەڵە عەسکەری ئەرێ تۆ سەیرێکی خۆتت کردوە ..؟؟ ئا ببوورە مەجالت نیە لە ئینزاردایت با من وەسفت بکەم .. تۆ بەقیافەیەکی ناڕێك وپێکی عەسکەرییەوە لەتێ شووتی یان کردۆتە سەرت سمێڵێکی ڕەشکراوە ددانێکی ئاڵتوون لەدەمدا بنێشتێکت لەدەمدا دارێك بەدەستەوە چەکێ بەشانتەوەیە کە قەت تۆ ئەوە نەبوویت بۆ شەڕی دوژمن بەکاری بهێنی جاوەرە ئەم مواسەفاتە بدە بە گوگڵ بزانە ڕاناوەستێ ؟؟
برای بەدفەساڵم جارانێ بوو کە ئەمسالی تۆ پێشرەوی شۆڤڵیان بۆ سەرگوندەکان دەکرد .. تێرت لە نا نیشتمانی خۆت نەخوارد.. ؟؟تێرت لە سەیری خەڵکی بۆت بەچاوی داگیرکەر نەخوارد.. ؟؟؟ نەڵێ ی من پێشمەرگەم ئەوناوەش وەکو ناسنامەی نەتەوایەتیت پیس نەکەی .. من لە مناڵیمەوە ناوی پێشمەرگەم هەرلاپیرۆزبووە کە دەیانووت پێناسەت بۆی چیە ئەمووت ئەوکەسەیە کە چەکی شەرەفی دەکاتە شان بۆ پارێزگاری لە نەوەی کورد.. لەشەرەفی کورد.. لەخاکی کورد .. گەر درۆم نەکردبێ ئەوزەمانە نە مووچە و نە سەیارە و نە قزعەشیان هەبوو.. مووچە ناوی یارمەتی بوو مانگیش نەوەد ڕۆژ کەمتر نەبوو سەیارە کالە دڕاوو وە پاتە و لەباتی قزعەش باجی فلان و دادە فیسارو خوشکە کانمان کولێرەیەك لەواشەیەك جاروبار ساوەرێكیان دەکردە خوان بۆتان.. چەك هەرچەکە (جاران بۆ دیفاع لەگەل ئێستاش ڕوو لەگەل) جا کاکی کاکم ناوی خۆتان ئەنێن چی ؟؟ حەدی ئەوەتان نەبێ خۆتان ناوبنێن پێشمەرگە.
زەمان زەمانی مولازم موحسین بوو لەو کاتی ستەمەی کە ئەو دڕندەیە دیکرد برادەرێك ووتی : هەقە کورد دوعای خێر بۆ ئەومولازم موحسینە بکات یەکسەر بێ قەیدو شەرت چووم بەگژیا ووتی ڕاوەستە هەڵمەچۆ من لەوڕووەوە دەڵێم گەر ئەو دڕەندەیی و ستەمەی ئەو نەبێ چۆن ئاوا بەلێشاو خەڵك روو لەشاخ دەکەن ببن بە پێشمەرگە ؟ ئەوە بەرچەکرداری ئەو کردارەیە.. دیسانەوە هاتینەوە سەرباسی کاروکاردانەوە .
زەمەن زەمەنی نادیموکراتیەکەی دەسەڵاتە ستەم هەر ستەمەکەی زووە لەبەر سەرا ... لەقەیسەری نەقیبا شروگیەکانی جاران و برا قەمسەڵە لەبەرەکە وەستاون .. لەوشارەی بانگەشەی ڕای ئازادو دیموکراسیەت و سەربەستی تیا ئیدیعا دەکرێت گەنجێك ناتوانی بەسەربەستی گوزەر بکات لە بەر گێچەڵی ئەم دەعەجانانە ... من بەکوڕانی گەرەکم ووتوە مەچنە وێندەری بەدووربن لەگێچەڵی دەعەجان... ووتیان جا خۆ نامانخەنە سنووقەوە ئەگەر گەنجێ لەسلێمانی نەتوانێ بچێتە بەردەرکی سەرا و تەوافی خۆی نەکات چۆن خەڵکی سلێمانیەکە؟؟ هەرئەوان ووتیان با ئەو دەعەجانانەشی لێبێ ئێمە و باوك و برامان لەبەعس نەترساوین لەدەعەجان هەر ناترسین؟
هەموو کارێك بەرچەکاری هەیە هەتا فشار بۆ ئەم گەنجانە زۆر بێ زیاتر بەرپەرچت دەدەنەوە ئەوسا ئەو دوعایەی برادەرەکەم بۆ مولازم موحسینی کرد منیش بۆ ئەودەعەجانانەی دەکەم : خوایە لەوە بێ عەقڵ تریان بکەی بۆ ئەوەی بەرپەرچی گەنجەکانمان بەهێزتر بێ و ئەو شٶڕشە فیکریەی من بەئاواتیەوەم زووتر لەدایك بێت هەموو بڵێن ئامین .
دڵنیاشم دەعەجانەکانیش گوێیان لەم دوعایە بێت بێ ئەوەی لێی تێ بگەن ئەڵێن ئامین مادەم دوعایە و دەستمان بۆ ئاسمان بەرز کردۆتەوە دەبێت بڵێین ئامین ئەگینا خوا کوێرمان ئەکا ......... خەتای منە قسە بۆ کێ ئەکەم؟؟



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە