یەكێتى و پارتى دەیانەوێت بە نانەوەى ئاژاوە لە نێوانیاندا گۆڕان لاواز بكەن

Friday, 02/04/2010, 12:00

1509 بینراوە


لە سەرەتاى ڕاپەڕینەوە ئەو كاتە وەك و هەر گەنجێكى باشوورى كوردستان بە دروشمە بریق و باقەكانى جەلال و جەلالیەكان خەڵەتابووین، وامان دەزانى هۆى گیروگرفتەكان پارتین، پاش ئەوەى شەڕى ناوخۆ هەڵگیرساو هەولێرو سلێمانى كەوتنە دەست یەكێتى، دەركەوت یەكێتى هێزێكى زۆر هەمەجى و بێ سەروبەرو بێ بەرنامەیە، كە گەیشتینە ئەو قەناعەتەى ئەم گروپە ماڵى دەوڵەتدارى نییە، بە كۆسرەت(كە لە هەمویان خراپترە) و عومەرو بەرهەم و هەموویانەوە، واتە بە خاس و خراپەوە، بەنسبەت پارتیشەوە، ئەو گروپە بۆ حاڵى خۆیان لە یەكێتى باشترن، بەڵام سیستەمێكى كۆنن و ئەگەر پارەو دەسەڵاتیان بە دەستەوە نەمێنێ لە ماوەیەكى كورتدا دەبنە هێزێكى بچوك، ئەوەى من تێبینیم كردووە ئەگەر لە هەر جێگایەك بەرپرسێكى حزبى پارتى هەبی ئەوە جگە لە ژمێریارەكەى كە پێكەوە پارەكە دەدزن ئیتر هەر هەموو كادرەكانى تر ڕقیان لێیەتى. ملاملانێى نێوان یەكێتى و پارتى بۆ ماوەیەكى دورودرێژ درێژەى بە ژیانى ئەو دوو حزبە داوە، خەڵكى سرو بێ ئاگا كرد لە نەهامەتییەكان و تاڵانكردنى ئەم وڵاتە، بۆیە ئێستاش خەڵك دەبێت وریا بێت ئەگەر گوڵان وتوویەتى بەرهەم ساڵح فاشلە، ڕاستدەكات فاشلە، ئەگەر فاشل نەبوایە بەدواى جەلال نەدەكەوت، بچوكترین نموونە بۆ فەشەلى بەرهەم ساڵح ئەوە چەند مانگێكە بڕیارى داوە پاش دەوام كەس سەیارەى دەوڵەت بەكار نەهێنێت، كەچى لەناوچەكانى یەكێتى كەس گوێى لێ ناگرێت. ئەگەر ڕاگەیاندنى یەكێتى دەڵێن نێچیر فاشل بووە ڕاست دەكەن، ئەگەر فاشل نەبوایە چوار ملیار دینارى ئەم ملەتەى نەدەبرد یاریگاى لە بەغداد پێ نۆژەن بكاتەوە، خۆى و مامى زمانیان بۆ شەهیدو پێشمەرگەیەو گیرفانیان بۆ جاش و كۆنە بەعسى و ئاغاو دەرەبەگە. ئیتر هیوادارین خەڵك وریا بێت و چى دى سر نەبێت بەكێشەو گێرەى نێوان یەكێتى و پارتییەوەو بە دواى ئەڵتەرناتیڤى دیكەدا بگەڕێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە