گۆران واتای نەمانی شتە نەگۆرەكانە

Monday, 04/05/2009, 12:00

2108 بینراوە


كە دەلێین گۆران لە كوردستاندا مەبەستمان هەر گۆران نیە لە سیستەمی دەسەڵاتی خۆ كردا بەڵكو مەبەستی سەرەكی گۆرانی دەسەڵاتە لە بنچینەدا واتە ڕامالینی دەسەڵاتی خێڵەكی و بنیاتنانەوەی سیستەمی ئیداری و ئابوری و سیاسی لە نوێوە , لەگەڵ ئەوەشدا كە هەوڵەكانی رێزدار نەوشیروان سەرەتایەكی مەزنە بۆ گۆڕانەكان لە كوردستاندا , چونكە لە راستیدا لیستی گۆران هەر لیستی باڵی ریفۆرم نیە یان وەكو میدیای زەردی دەسەڵات و كۆیلەكانی پرو پاگەندەی ژەهراوی دژ دەكەن و بە لیستی نەوشیروان ناوی دەبەن , بەڵكۆ لیستی گۆران هیوایەكی بێ سنوری لە رێزی جەماوەرو خەڵكی روناكبیرو رەوشەنپەرست و شورشگیرو چەوساوەدا دروست كردوە , ئەوە لە لایەكەوە لە لایەكی ترەوە لیستی گۆران پەیدا بوونی دەنگی جەماوەرە بە شێوەیەكی یاسایی لە (بەناو) پەرلەمانی كوردستاندا وە بوارەكانی تری دەسەڵاتدا ....هەرچەند ئەو پەرلەمانەی ئەورۆ لە كوردستانا بە ئەنجومەنی نیشتمانی ناسراوە لە بنەچەدا هیچ پەیوەندی بەو نیشتمانەوە نیە كە ناوی كوردستانە بەڵكو دەسگایەكە بۆ بە یاسایی كردنی دزی و گەندەڵیەكانی بازرگانەكەی حكومەتی بە ناو هەرێم نەچیرڤان بارزانی مام و ئامۆزاكانی و لەو لاشەوە حكومەتی باوك و كورو خانمی یەكەمی عێراق كە خۆشبەختانە كە لە دزی و گەندەلیشدا هەر یەكەم دەر دەچێت
پارتی و یەكیەتی بە تەواوی توانایانەوە هەوڵ دەدەن بۆ رێگەگرتن لە هەر گۆڕانێك كە لە كوردستاندا چاوەروان كراوە چونكە ئەوان نە خۆیان بە ماڵی جەماوەر دەزانن نە جەماوەر بە هی خۆیان .. بۆیەش هەوڵ دەدەن دەنگەكانی خۆیان لە رێگەی كۆیلەو كاسەلێس و موستەشارو كۆنە خۆفرۆشەكانەوە خر بكەنەوە , ئەوانەی كە لە ڕێكەی دەسەڵاتی گەندەڵەوە بە پلەو پایەی گەندەڵی و دزی گەشتون و دەزانن كە ئەستێرەی بەختیان لەگەڵ ئیفلاسی سیاسی بنـــەماڵەكاندا دەكوژێتەوە , بازاری خەیانەتەكانیان لەوە زیاتر برەوی نابێت .
لە لایەكی ترەوە پارتی و یەكیەتی هەوڵ دەدەن كە بەشێكی دەنگەكانیان لە رێگەی جاسوسی حزبی و حزبە جاسوسەكانەوە وە دەست بهێنن كە زمارەیان واتا دارە لە كوردستانی باشورداو ئەوانیش بەرهەمی سیاسەتی بە كۆیلە كردن و كۆنەپەرستی پارتی و یەكیەتین , ئەو حزبە جاسوسانە لە ئەوڕۆدا برەویان زۆرە و راستەوخۆ لە لایەن دەزگا سیخوریەكانی پاراستن و زانیاریەوە ئاراستە دەكرێن چونكە روِڵی بڵندگۆی هەرزان دەگێرن لە بەرژەوەندی هەردو بنەماڵەی مافیای خۆسەپێندا ...
خەیانەتەكانی پارتی و یەكیەتی بە كوردو كوردستان و خەباتی گەلی كورد سنوری پەراندوە ...لە جەنگی كورد كوژی و جاشایەتی و 66 و 31 ئاب و سیخوری بۆ دوژمنانی كورد و دوژمنایەتی كوردەكانی باكورو رۆژ هەڵات و بازدان بەسەر پیرۆزیەكانی نەتەوایەتی كوردا لەوانەش كێشەی كەركوك و مەزاتەكەی ماددەی 140 , ئەو دوو بنەماڵەیە ئەوەندە وابەستەن بە دزی و گەندەڵی و بەرژەوەندی تەسكی خێڵەكی خۆیانەوە كە بە هیچ شێوەیەك ئامادە نین بە بە بەرژەوەندی ستراتیژی خەڵكی كوردستان بیگۆرنەوە , ئەگەر واش نەبونایە ئەورۆ چارەنوسی كەركوك و پارێزگای موسڵ و ناوچە دابراوەكان لە ئاستێكی ترا دەبوو .... وە ئەزمونی حكومەتی هەرێم بە شێوەیەكی زۆر پۆزیتیڤ ڕەنگدانەوەی دەبوو لەسەر بزوتنەوەی دیموكراتی خوازی گەلەكەمان لە سەرتاسەری كوردستانی داگیركراودا بەڵام بە داخەوە حكومەتی هەریم بوو بە حكومەتی دو بنەماڵەی تا سەر ئێسقان گەندەڵ و تا تەوقی سەر قم بوو لە خەیانەت و سیخوری بۆ دوژمنانی كورد .
لەگەڵ ئەوەدا ئەو ساڵانەی دەسەلاتی ئەو دوو حزبەو میلیشیاكانیان رەواڵەتی راستیەكانی بۆ خەڵكی كوردستان روون كردەوەو ئەوەی سەلماند كە سیاسیەكانی ئەشكەوت شتێكی تر ناكەن بە دیاری بۆ چەوساوەو ستەمدیدەكانی كوردستان جگە لە بۆنی خوێن و دوكەڵی دیوخانەكانیان ...
بۆیە پێـــم وایە لە رێگەی هەلبژاردنەوە گۆران دەبێت بەڵام هەرگیز لە ئاستی خواستەكانی خەڵكی كوردستاندا نابێت , چونكە پارتی و یەكیەتی لە رەگ و ریشەدا ئامادەی گۆران نین وە ئامادە نین واز لەو هەموو بەرژەوەندیەی خۆیان بهێنن , تەنانەت ئامادەن روو بە روی جەماوەر ببنەوە ئەگەر ئەوە پێویست بكات .. بەڵام خۆشبەختانە لەوە گەشتون كە رو بە رو بونەوەی جەماوەری كوردستان مردن و لەناوچونی خۆیانە بۆیە لە جیاتی ئەوە سیاسەتی (دەست بە كڵاوی خۆتەوە بگرە) پەیرەو دەكەن و لە ژیرەوەش هەوڵ دەدەن بۆ هەموو خەیانەت و سوكایەتیەك بۆ مانەوەی دەسەڵاتی خێڵەكی و تیرە پەرستی و دیماگۆگی خۆیان , وە رێكەوتنامەی بەناو (ستراتیژی) پارتی و یەكیەتی لە راستیدا بۆ بەهێز كردنی بەرەی بنەماڵەو كۆیلەكانیان بوو دژی خەڵك وە بە پێی ئەو رێكەوتنامەیە یەكیەتی نیشتمانی گۆردرا بۆ یەكیەتی بنەماڵە .
هەرچەند جگە لە چەند كەسێكی ناو یەكیەتی نیشتمانی كە ژمارەیان بە پەنجەی دەست دەژمێردرێت ئەوانی تر هیچ كاتێك هەڵویستیان نەبوە بەرامبەر چەواشەكاریەكانی تاڵەبانی وە تەنانەت لە زۆر هەلوێستی گرنگدا دڵنیام ئاماژەشیان پێ نەكراوە , لە ناو رێزەكانی پارتیدا دەنگی نارەزایی نەبوە چونكە پارتی خۆی لە خۆیدا نەبوە بەڵكو قەرار هەمیشە لە دەسەڵاتی سێبەرو بنەماڵەوە سەرچاوەی گرتوە , وە دەربارەی سكرتێرەكانی پارتی لە هەمزە عەبدوڵاوە تا فازڵ میرانی جگە لە دیكۆری سیاسی شتێكی تر نەبوون تەنانەت ئەوانە بە پێی گرێبەست و بە مەرجی ئەوە دەكرێن بە سەرەكی كۆمپانیای پارتی كە دڵسۆزو موریدی بنەماڵە بن و لە فەرمانی شێخ دەرنەچــــن !
ئەوانیش وەكو پەرلەمانە نوستوەكە رۆڵیان تەنها رۆڵی شاردنەوەی تاوانەكانی بنەماڵە بوە ... لە كۆتاییدا دەڵێم ئەركی گۆران لە سەر شانی هەموو مرۆڤێكی كوردە بە تایبەتی رەوشەنفكرو رەوشەنبیرەكان پێویستە هێڵكێشی گۆرانەكان گەڵالە بكەن بەر لەوەی وەكو رژێمی سەدام دەرگای بەندیخانەكانمان بۆ واڵا بكرێتەوەو یان وەكو سۆرانی مامە حەمە وێنەكانمان هێڵی رەشی بە سەرا بكێشرێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە