جەلالى وەزارەتى ناوخۆ سونبلى گەندەڵییە

Tuesday, 16/02/2010, 12:00

1028 بینراوە


وەك پشتڕاستكردنەوەیەك بۆ بابەتەكەى كاك هیدایەت ، ئێمە وەك كۆمەڵێ ئەفسەرى دوورخراوە ئەو راستیە دووپات و دەپات دەكەینەوە كە ئەو ستەمەى لەلایەن مامۆستا جەلالى گەندەڵەوە لەئێمەى ئەفسەركراوە لەهیچ مێژوویەكى وەزارەتى ناوخۆى كوردستاندا نەكراوە، ئێمە ئەو پۆلە ئەفسەرەین، كە بەسوپاسەوە بۆ مامۆستا جەلال كردینى بە گۆڕان ، لەبەرئەوەى ئەگەر بەجەور و ستەم لە وەزارەتى ناوخۆ دوورنەخراینایەوە بۆ وەزارەتى پێشمەرگە ئیستاش كوێرایمان داهاتبوو و هەر بەدەهۆڵە گندەڵكارانى وەك مامۆستا جەلى دەست بگرین و  هەڵدەپەڕین.
مامۆستا جەلال و لیوا حەمە سەعید عەقید جوامێر هەستان بەگواستنەوەى ئێمە و بەهۆیەوە مووچەكەمان بۆنیوە دابەزى و سەرمانلێشێوا و نیمچە نانبڕاوكراین، بەڵام كەسانێكى وەك مقدم عومەرى هاتوچۆ كەتادوێنێ بەسەرى عوسمانى حاجى مەحموود سوێندى دەخوارد و ئیستاش بەئاشكرا جنێوى سووكى پێدەدا و لەهاتوچۆ لەگەڵ عەمید ئاراس شەریكە دزى تابلۆ فرۆشتنەوەن ، هەروەها مقدم حسین كە دزیە گەورەكەى لە فەوجەكەى دكتۆر بەرهەم كرد و لەئاسایش چەند مانگێك لە ئینفرادى سجن بوو و زۆریش داركارى كرا تا دكتۆر عەفوى كردن ، لەگەڵ شكارى كوڕى مامۆستا جەلال و ملازم تەوەنى كوڕى عقید برزۆ ، ئەمانە هەمووى بڕیارى دوورخستنەوەكە نەیگرتنەوە لەبەرئەوەى بەشاهیدى پۆلێك ئەفسەرى پلە بەرز مامۆستا جەلال وتبووى هەر بەنێرەكەرى و لەڕقى نوسینەكانى كوردستانپۆست من نەقڵیان ناكەم .
جەلالیەكان لەسلێمانى باسى لیستى گۆڕان دەكەن و هێرش دەكەنە سەریان بەڵام گوایا نازانن ئەو خزمەتەى مامۆستا جەلال و لیوا حەمە سەعید و عەقید جوامێر پێشكەش بە لیستى گۆڕانیان كردووە هیچ كەسێك پێشكەشى نەكردوون ، چونكە سێ بەشى ئەفسەرەكانى وەزارەتى ناوخۆ لەسەر دەستى ئەم پیاوانە و لەداخى ستەمەكانیان بوون بەگۆڕان. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە