سەمیرە حسێن جاف....سەربازێكى ماندوونەناس

Friday, 17/04/2009, 12:00

1877 بینراوە


ابراهیم تالەبانى  درختێكە بەقەدباڵاى نیشتمان ، خەمێك دەینووسێتەوە ، شیعرێك پاییزى بۆدێنێت ، لەشەوێكى ئەنگوستە چاو بەهار بەبىَ كفن دەینێژێت ورۆژى ئازادى خەوبینینى لەبیردەچێتەوە ، ئەوئافرەتێكە بووە بەبووكى دەریا! ماسى لەهەناوى لەدایك دەبێت ، لەبەنجەكانیەوە  تاڤگەى زێڕین هەڵدەقوڵێت ، تیشكى سەركەوتن لەنیگاى چاوەكانى دەخوێنیتەوە ، ئێرە لوتكەى ئەڤینە بىَ ڕەنگەكانە ، وڵاتى  قەدەغەكراوەكانە ، خەریكە لەنامۆییدا دەبین بەبەرد!! ژیان پەتایەكە! ئێمەش هەمووعیشقى ئەم پەتایە بووین ، بۆئەوەى  لەناخى ئێش وئازارەكانیدابگەینە لوتكەى چێژ!! چێژى شكۆمەندى لەسایەى ماندوونەناسیدا. كىَ هەیە دەرك بەئەشكەنجەكانى بكات ، لەدرزە یەك لەدوایەكەكانىبگات ، وپێناسەیەكى شایستە بۆهەناسە پڕلەتاسەكانى دارێژێت ؟! چ خامەیەكە شرۆڤەى لیزمەى فرمێسكەكانى بكات وبۆهەموودڵۆپە ئەستێرەیەكى پڕلە سەرگوشتەوبەسەرهات واتایەكى بەهادارى بەبەرداداماڵى؟! دیارە لەجەنجاڵى زەمەنى ئازادى وعەولەمەدا هەروەك سەربازێكى ون وماندوونەناس ، دەستێك نیە تاجە گوڵینەیەك وەك پاداشتێكى ئەمەكدارى لەسەرتواناوخامەیەكى زیندووى مردوو دابنێت! شەیدایانى كورسى ومەقام ونازناو ئەمڕۆ بارودۆخیان قورخ كردووە ومشەخۆرانە ئاساگۆڕپانى ئەدەب وهەزریان داگیركردووە وبەعەباى ڕۆشەنبیرى لافى رووناكبیرى وفەلسەفە لێدەدەن ، بەهەموو توانایەكیانەوە لەهەوڵ وتەقەلاى ئەوەدان بەعەباى ڕەشیان بەرلە رووناكى ڕۆژ بگرن وخامەى ڕەسەن وبەتواناوبەپێز پەراوێز وگۆشەگیربكەن .
 بەڵى خوێنەرى ڕۆشەنبیرى ڕاستەقینەى ئازیز..
 پەروانەیەكى نەسرەوت وكاراوماندوونەناس ، ئالودەى دونیاى ئەدەب وخولیاى جیهان رۆژنامەگەرى ، بیهوودە هەنگ  ئاسا شەو وڕۆژ دەگەڵ یەكدائاوێزان كردووە وبازووى خامەى لىَ هەڵماڵیوە ، بوێرانە ئەسپى خۆى لەمیداندا تاودەدا ، بىَ باكانە هەمووئاستەنگ  ولەمپەڕى داب و نەرێتى كەلتورى ژەنگ  هەڵگرتووى سەقەتى كۆمەڵگەكەى سەركوونە دەكات ، سنوورى گێچەڵەكانى بەزاندووە ، بەهەزر وئایدییایەكى كراوە وبڕوایەكى پۆڵایینەوە ، بەشێوەیەكى كوشندانە بەرگرى لەمرۆڤایەتى دەكات لەپێناو چەسپاندنى مافە دزراووزەوتراوەكانى مرۆڤە چەوساوەكانى سەردەمى نابەرابەى ومەعدوومیەتى سەوزى ویژدان! ، لەپێناو گێڕانەوەى دۆزى پڕلەحەقیقەتى ئافرەت لەنێوكۆمەڵگەكەیدا !!
 خاتوو سەمیرە ..كەسایەتییە كى روناكبیرە، لەسەرەتاى پرۆسەى ئازادییەوە بوێرانە مەینەتییەكانى  هاوڕەگەزى خۆى بەخامە پڕپێزەكەى لەسەرخوانى شرۆڤەكردن وبانگەشەكردنى بۆپتربایەخ پێدان بە دۆزەكەى نمایش دەكات ، وەك رۆژنامەنووسێك واقیعى ئافرەتى كورد دەخات ڕوو ، هاوكاتیش رێگاچارەسەر بۆ سەرجەم كێشە وگرفت ودیاردە قەیزەوەنەكانى نێو كۆمەڵگەى دادەنێت .
 خاتوو سەمیرە ..خاوەن ستایلێكى بەسەلیقە وشەفافە لەنوسینەكانیدا ، وتیشكى بەهێزى مرۆڤایەتى لەهەنیسكەكانى بەبەرائەتەوە لىَ دەتكىَ ، ئەوبابەت وتەوەرانەى بژاردەى دەكات لەواقیعى پڕلەتاڵاوى كۆمەڵگەكەیدابەرجەستەیە ، وبابەتى سەرنج ڕاكێشن وهەمووێكرا دەچنەوە سەرسەرچاوەیەك  ،  وەك روبارێك دەچنەوە نێویەك دەریا ، ئەویش بەمرۆڤبوونى ئافرەتە وئازادبوونى لەژێر ركێفى سالارێتى رەگەزى نێرینەیە ، جاگەر بێت وئەوسالارێتى یە لەلایەن باوك ، برا ، هاوسەر ، یاخود پیاوبە گشتى یەوە بێت ، لەنێو خێزاندا ،یان لەنێوكۆمەڵگە بەگشتى ، بۆیە و بەمەبەست زیاترئاشنابوونى خوێنەر ورۆشەنبیرانى راستەقینە بەلایەنە نادیارەكانى كەسایەتى خاتوو(سەمیرە حسێن جاف)نوێشكێك لەژیاننامەى ئەم رۆژنامەنووسەو شاعیرە دەخەمە بەردەست ودیدى ئێوەى خوینەر........
 *  لە ساڵى 1974لە گەرەكى ئیمام قاسمى شارى كەركوك چاوى بەژیان هەلهێناوە .
        * خوێندنى سەرەتایى وناوەندى ودواناوەندى لەكەركوك تەواوكردووە
        * لەساڵانى1993_1994 لەكۆلیژى ئاداب/ بەشى زمانى ئینگلیزى/زانكۆى موستەنسریە  وەردەگیرێت ، بەڵام لەبەر بارودۆخى سیاسى ئەوكاتە وڕوانینى رژێم بۆتاك وگەلى كورد    نەیتوانیوە لەخوێندنى زانكۆ بەردەوام بێت ، بۆیە ناچار خوىَ دەكێشێتەوە بۆیەكێك لە   پەیمانگاكانى كەركوك ولەساڵى 1996_1997 خوێندنى پەیمانگا تەواو دەكات ، وەلىَ لەهیچ  لەداموودەزگایەكى دەوڵەت دانامەزرێنرىَ لەبەرهۆكارى كوردبوونى وبۆماوەى (7)ساڵى    رەبەق لەنێوچواردیوارى ماڵەوە وەك دیلێك گۆشەگیردەبێت وتەمەنى بەهارى بەسەردەبات
 
 *  لەدواى پرۆسەى ئازادى وەك مامۆستایەك دەست بەكاردەبێت، هاوكاتیش قوتابى قۆناغى دووەمى بەشى دەرووناسى یە لەكۆلیژى  پەروەردەى كەركوك
 
 * لەبوارى ئەدەب وڕۆژنامەگەریدا بەزمانى دایك وزمانى عەرەبى دەنووسێت وچیرۆكە
 گەلێكى منداڵانیش لەزمانى ئینگلیزییەوە وەرگێراوەتە سەرزمانى كوردى.
     دەیەها بابەت ووتارى كۆمەڵایەتى وسیاسى وپەروەردەیى لەرۆژنامە وگۆڤارى كوردى  وعەرەبیەكاندا بەهەردووزمان بڵاوكردۆتەوە ، ودەیەها ریپۆرتاژى عەرەبى وكوردى دەگەڵ كەسایەتیە هونەرى وئەدەبى وسیاسییەكاندا ئەنجامداوە ، سەرەراى ئەوەى ئەم خاتوونە وەك ڕۆژنامەنووسێك ونوسەرێك ناسراوە ، بەڵام لەبوارى شیعریشدا كۆمەڵە شیعرى  بڵاوكراوەى لەسەرلاپەڕەى ڕۆژنامەوگۆڤارەكاندا وبەهەردووزمان بڵاوكراوەتەوە.
 
   * ئەندامى كاراى سەندیكاى ڕۆژنامەنووسانى كوردستانە
   * چالاكوانێكى بوارى داكۆكیكردنە لە مافەكانى ئافرەتان ودۆزى ژن .
 *   بۆدووژمارەى دەستپێكى گۆڤارى كۆمارى رۆژ بەڕێوەبەرى نووسین بووە ، وسەرنووسەرى مانگنامەى "چرا" زمانحاڵى لقى كەركوكى یەكێتى مامۆستایانى كوردستان بووە ، ولە دەستەى نووسەرانى چەندین ڕۆژنامەى كوردى وعەرەبى بووە لەشارى كەركوك .
 *    بۆ 3ساڵ دەچێت بەڕێوەبەرى ڕاگەیاندنى پەروەردەى كوردییە لە كەركووك.وتائەمڕۆش بەردەوامە لەو پۆستە .
 
 خاتوو سەمیرە وەك سەربازێكى ماندوونەناس لەهەربوارێكدا كارى كردبێت هەمیشە تواناى خامەكەى لەپێناو دەرخستن و برەوپێدان وبەرەو پێشبردنى دۆزى هاوڕەگەزەكەى بووە لەكۆمەڵگەكەیدا كە تائەم ساتە وەختەش  لەدەستى كلتوورى كۆمەڵایەتى نالەبار ودژوار دەناڵێنىَ ....خاتوو سەمیرە دەنگێكى مرۆڤانەیە چالاكانە خامەى كارا كردووە بۆخزمەتكردنى كۆمەڵگەى  مرۆڤایەتى بەگشتى وكوردەوارى بەتایبەتى ، ئەوكەسایەتییەى كە وێراى دڕەندەیى بەعس شارە بىَ نازەكەى كەركوكى بە جىَ نەهێشتووە وموركى كوردایەتى  لەهەست وهەڵوێستەكانى دا لا
 كانەكردۆتەوە ، ولەگەڵ دەیەها خانەوادەى تربۆلەدەست نەدانى ناسنامەى كوردستانیەتى كەركوك ، تووشى دەیەها چەرمەسەرى وڕۆژانى سەخت وكۆڵەمەرگى هاتووە ، خۆى وبنەماڵەكەى
 لەسەردەمى رژێمى بەعسى رۆخاو ، كەتاوەكو ئەم ساتە وەختەش بىَ باكانە وبەروحییەتێكى  كۆلنەدەرى بىَ هاوتاوە قەڵەمەكەى خستۆتە خزمەت گەلەكەى ولە میحنەتییەكانى مرۆڤ   وڕۆچوونى بەهاكانى مرۆڤایەتى دەدوىَ وبەچاوى پڕ فرمێسكەوە وهاوارێكى خنكاوەوە دەگرىَ بۆمرۆڤایەتى ، كەلەزەمەنێكى چەقبەستوویى بەردیندا هەڵكوڕماوە وبىَ كۆتا دڵڕەقى ڕۆپۆشەكان دەیهەژێنێت ...
 لەكۆتاییدا دەڵێم ..
 مخابن لەگێژاوەى ئەم سەردەمەدا ئەنانییەت وگەندەڵى هەزرەكان دەیەهاخاوەن وەك خامەى خاتووسەمیرە _یان پەراوێزوفەرامۆش كردووە  ، كەهەر یەكەیان چاوەڕوانى دەرفەتێكە لەلایەن دڵسۆزان وخەمخۆرانى كۆمەڵگەوە دەرگا كلۆمكراوەكانیان لەبەردەمدا بۆ واڵا بكەن بۆئەوەى  توانا شاراوەكانیان بخەنە گەڕوزیاتر خزمەتى كۆمەڵگەیان بكەن . تۆبڵێى ڕۆژگارێك دابىَ تێیدامرۆڤ پیگەى شایستەى پڕویژدان بەبراى مرۆڤى خۆى بدات؟! تۆ بڵێى ئەوڕۆژگارە نزیك بێت كەكەسى شیاو لەشوێنى شیاوى خۆى دابنرىَ ؟!ئاواتە خوازین ونووكى خامەى سەدەها مرۆڤى
 وەك سەمیرە لەبرەوەدایە.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە