مرۆڤــ و سەفەركردن , لە چەرمۆوە بۆ پاریس ....!

Monday, 22/03/2010, 12:00

1561 بینراوە


هەموو مرۆڤێكى سروشتى و ئاسایى لەگەلأ هاتنە دنیایى هەستى بینینى هەیە , كارى ئەم هەستە ناردنى پەیامى شتى بینراوە بۆ ناوەوەى مێشكى مرۆڤــ و لەو خاڵەدا كە مێشك كارى پۆلێن كردن و هەڵسەنگاندنى شتەكانى دەورو بەرە , ئا لەوێدا لەگەڵ زیاتر بینینى دنیا , مرۆڤـــ پاشخانى تێگەیشتن و ڕوانینى زیاد دەكات , بە واتایەكى تر بینینى شتەكانى دنیا, مرۆڤـــ بەرەو دەوڵەمەندى مەعنەوى و عەقڵى دەبات ,تا ڕادەى حەزكردن بە زانین و حەزى پرسیاركردن لەو مرۆڤەدا لە ئاستێكى بەرز دابێـت بینین و ئەزموون كردنى گەڕان بە دنیادا ,مرۆڤــ زیاتر دەگەیەنێتە پێناسە حەقیقیەكەى مرۆڤـــ بوون .
ئەوەى من لێرەدا دەمەوێت بیڵێم كاریگەرى ڕاستەوخۆى گەڕان و سەفەركردنە بە دنیادا , زۆر لە مێژە كتێبى پیرۆزى ئیسلامى داواى لە مرۆڤـــ كردووە بەزەوى دابگەڕێ , ئەوانەى لە نهێنى سەفەر دەگەن دەبنە موسافیر وەك چۆن سوهرابى سپهەرى ناوى دەنێت , كارى ئێمە لێرەدا پۆلێن كردنى جۆرەكانى سەفەر نیە بەقەد ئەوەى قسە لەسەر گرنگى خودى سەفەر بكەین . سەفەركردن واتاى ڕیفرێش بوونەوە و خاڵى بوونەوە لەم دەوروبەرە بۆ ماوەیەك, واتا ژیانكردن لە غیابى ئەوەى قانى داوین ,دواتر یان گەڕانەوە یاخود سەفەرێكى تر .
ئەوەى بەخیتار عەلى بە گەنجانى ئێمە دەڵێت كە گەڕاڵ بن , هەمان ئەو سیحرەیە كە سەفەر فێرى مرۆڤى دەكات . دەرئەنجامەكانى سەفەر زۆر جیاوازترە لە كتێبەكان و دیوە ڕوكارێكەى میدیاكان . ژیان لە كۆڵانێكى هامبۆرگ دا لەگەڵ چەندین تورك و ئەفریقى و مەغریبى و ئەڵمانى ڕەگەز پەرست , زۆر جیاوازترە لە پیاسەیەكى ئەزمەڕ و دەباشان . بینینى واتەرلۆ لە نزیكەوە ئەزمونێكى نوێ بە مرۆڤــ ئەدات كە لە بەردەقارەماندا نى یە ,مەبەستم لە چاك و خراپى و بەرز و نزمى هیچ كام لەمانە نیە , بەڵكو سەفەركردنە بۆ شتەكانى تر كە لێرە نین .
بینینى ئەشكەوتى عەلى ێەدر لە هەمەدان مرۆڤــ فێرى سیحر و جیاوازی یەكانى ئەشكەوت ئەكات لە دنیا , فێرى ئەكات قوڵتر بیركاتەوە .
ئەیخاتە سەر كەڵكەڵەى فڕین و دۆزینەوەى ئەو پرسیارانەى كە ماوەیەك بێ وەڵام لە مێشكیدا دەواریان هەڵداوە , بە بینینى كۆشكى عوسمانیەكانى توركیا مرۆڤـــ تێ دەگات گەورە بیریارى فارس (د.عبدالكریم سروشت) بۆچى دەڵێت , پەیامى ئایینەكان بۆ مرۆڤــ ئەوە بوو كە بە مرۆڤــ بڵێن ئەى مرۆڤـــ تۆ خوا نیت تۆ مرۆڤیت .
چا خواردنەوەى ئێوارەیەك لە كافتریایەكى پاریس بە مرۆڤـــ ئەڵێت پەیوەندى كۆمەڵایەتى فەرەنسیەكان زۆر لە هۆڵەندییەكان بەهێزترە , گەشتێك بۆ دادگاى لاهاى لە شارى داناخ فێرمان دەكات ئەوە چ سیاسەتێكە ئەو دادگایە بەڕێوە دەبات لەو شارە دا و لەسەر ئاستى دنیاش.
فلیمى دۆكۆمێنتارى ڕاستەقینەى ژیانى حەوا دەڵێت مرۆڤایەتى لە سەفەركردنەوە بڵاوبۆتەوە و تەشەنەى كردووە . قسەكانى من لەسەر سەفەركردن وەك سەفەر نەك كۆچ كردن .
من دەڵێم زۆر گرنگە مرۆڤــ ئەگەر بە نرخێكى گرانیش بێت چەندى بۆى ئەكرێت سەفەر بكات , بۆ نموونە بۆ گەنجێكى سلێمانى یەكەم سەفەرى لەوەوە دەست پێ بكات سەردانێكى هەورامان و پیرى شالیار بكات و لەوێ وە بگەڕێتەوە گوندى چەرمۆى دێرین و لەوێشەوە بۆ جێگایەكى ترى دنیا .
خۆزگە سنورەكان نە دەمان و خۆزگە گەڕان لە هەرشتێك ئاسان تر دەبوو , بە تایبەت بۆ خەڵكى ئەم دەڤەرە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە