وڵامێك بۆ وتەكانى كوردەخان قایمقامى كۆیە

Tuesday, 29/09/2009, 12:00

1594 بینراوە


لەژمارە 191 رۆژنامەى ئاوێنە رۆژى سێ شەمە چاوپێكەوتنێكى لەگەڵ كوردەخان، قایمقامى كۆیە ئەنجامدایە دیارە ئەو كەسەى چاوپێكەوتنى لەگەڵ كردووە مەبەستى ئەوە بووە ماستاو بۆ كوردەخان بكان ئەگینا ئەگەر ویژدانى بەكار بهێنێت ئەوە دەزانێت كوردەخان چى هەیەو چەند گەندەڵە كەلێرەدا تەنیا چەند شتێك دەخەینە روو.
1ـ كوردەخان لەبەشێكى چاوپێكەوتنەكەدا دەڵێت من تاكوو ئێستا خانووم نیە لەكاتێكدا هەموو خەڵكى كۆیە دەزانێت چى فیلایەكى لەناو باخێكى گەورە دروست كردووە كەوێنەكەى بڵاو كراوەتەوە.
2ـ هەموو خەڵكى كۆیە دەزانن كوردەخان لەگەڵ هەریەك لە بێستون عوسمان و سەفین عوسمان شەریكە ئەو دوانە 9مۆلیدەیان هەیە بەئارەزووى خۆیان كارەبا دەدەنە خەڵك پارەى زیاد وەردەگرن.
3ـ لەساڵى 2008 زیاتر لە 20ملیار دینار هاتووتە قەزاى كۆیە تەنیا لەبودجەى پەرەپێدانى كۆیە تاكوو ئێستا دیارنیە چۆن سەرف كراوە تەنیا ئخۆى و سەرۆكى شارەوانى دەزانن.
4ـ كوردەخان خۆى بەكەسێكى دادپەروەر دەزانێت ئەگەر ئەوەندە داد پەروەرە بۆچى وەك هاوڵاتى پل دوو سەیرى هاوڵاتیانى گەڕەكە هەژارنشینەكان دەكات لەبەر ئەوەى خەڵكى گوندەكانن تاكوو ئێستا لەزۆربەى خزمەتگوزاریەكان بێبەشن باكاكى پەیامنێرى ئاوێنە بێت سەیرى بارودۆخى هاوڵاتیانى گەڕەكەكانى ئازادى و سەربەستى و كەكۆن و جەلالەوە و حەمامۆك بكات ئینجا ئەو جۆرە راپرتە بڵاو بكاتەوە.
بەداخەوە كەرۆژنامەیەكى وەك ئاوێنە چاوپێكەوتنێكى لەو شێوەیە دەكات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە