فینلاد، سیمینارێک لەبارەی مناڵانی کۆچبەرەوە

Saturday, 12/12/2009, 12:00

1543 بینراوە


لەسەر بانگهێشتی ژمارەیەک رێکخرای فینلاندی و کۆچکردوانی وەک: رێکار، فینکورد، ئه‌نجومه‌نی ئه‌فغانه‌کانی فینلاند، ڕۆژی هەینی ١١ی ١٢ی ٢٠٠٩ سیمانارێک بەناونیشانی: منداڵانی کوچبه‌ر
له‌ نێوان هیوای دایکوباوکان و چاوه‌ڕوانییه‌کانی کۆمه‌ڵگادا لەشاری Hmeenlinna ساز کرا.

کردنه‌وه‌ی سێمینار و کورته‌ باسێک سه‌باره‌ت به‌ خشته‌ی کاره‌کان.

دواتر یەکەم باس بەناونیشانی: منداڵانی کۆچبه‌ری دنیا و دنیای منداڵانی کۆچبه‌ر، لەلایەن خاتوو Anna Mikkonen ، پێشکەشکرا. ئەو کارمەندی پێشووی نەتەوە یەکگرتووەکان و مناڵپارێزی فینلاندیە.

خانمێکی تر بەناوی: Anita باسێکی بەناونیشانی: منداڵانی کۆچبه‌ر، لەژێر سایەی کۆمەڵگادا، پێشکەشکرد. ئەو کارمەندی بواری فرەکەلتوورییە.

سێیەم باس لەژێر ناونیشانی: منداڵانی کۆچبه‌ر، ململانێی لەگەڵ خانەوادە و کێشەی ناموسپەرستی و مۆراڵ، کە لەلایەن ڕیبوار کەریمییەوە پێشکەشکرا. ئەو شارەزا و ڕاویژکاری مناڵپارێزی فینلاندییە، هاوکات ڕێکخەر و بەرێوەبەری سیمنارەکەی گرتبووە ئەستۆ.

دوای پشوویەکی کورت، خواردن و خواردنەوەی، سەرەهاتە سەر کەمانچەژەن و دەنگخۆشی کوردستانی ڕۆژهەڵات ڕەشیدی فەرزی نەژاد، پارچەیەک مۆسیقا و گورانییەکی کوردی و ئەفغانی دا بەگوێی ئامادەبواندا.

دواهەمین بەش دایلۆگی کراوە بوو لەنێوان بەڕێوەبەرانی سیمینارەکە و ئامادەبواندا، ژمارەیەکی باش دید و پێشنیار و پرسیار خرانە ڕوو. پێداگری لەوە کرا ژیانی پەنابەران بەتایبەتی منداڵان و گەنجان بەتەرخانکردنی بودجەی زیاتر، دەبێت چاک بکرێت. بۆ ئەو مەبەستە داخوازینامەیەک بەواژووی ئامادەبووان و خەڵکانی شارەکانی تری فینلاند ئامادەکرابوو تا بەرزیبکەنەوە بۆ کاربەدەستانی باڵای وڵات.
سەرجەم باس و دایلۆگەکان، بۆ زمانی کوردی دەری و فینلاندی وەردەگێڕرا.
ژمارەی ئامادەبوان نزیکی شەست تا حەفتا کەس دەبوو، بەشێکی زۆریان ژنان و پیاوانی ئەفغانی بوون، کوردانی رۆژهەڵاتیش ئامادەبوونێکی باشیان هەبوو، کوردانی باشوور کەمتر، فینلاندییەکان کەمترین! بەگشتی ژمارەی ژنان لەچاو پیاواندا زۆرتر بوون. زووربەی ژنانی ئەفغانی موحەجەبە پۆشبوون!

تیبینییەکان: سەرجەم کارەکە سەرکەوتوو بوو، بەڵام هەرچەند کاتی سیمینارەکە ٥ دەمژمێر بوو، بەڵام لەکاتی دیاریکراودا دەستپێنەکرا، بووە هۆی کەمکردنەوەی زیندووترین بەشی سیمینارەکە ئەویش دایلۆگی نێوان بەرێوەبەران و ئامادەبووان بوو!
خۆی بڕیار بوو ئەم کارە لەڕۆژی چاڕدانی بەندەکانی مافی مناڵانی جیهانی ڕێکەوتی ٢٠ ی ١١ ی ٢٠٠٩ بەرگوزار بێت، ڕۆژێک بەر لەکاتی دیاریکراو بەهۆی کێشەی نەبوونی شوێنەوە دواخرا! پۆزشیان بۆ ئەو دواکەوتنە نەهێنایەوە!

AbasShiwan
+358 466 850 268
May Blogger :
http://abasshiwan-kall.blogspot.com


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە