لەفینلاند، فشار بۆ سەر پەنابەران زیاد دەکرێت

Friday, 04/12/2009, 12:00

1774 بینراوە


ئەمڕۆ ٢ی ١٢ی ٢٠٠٩ ، خاتوو Astrid Thors وەزیری داد ڕایگەیاند کە یارمەتی دارایی بۆ ئەو کەسانەی دێنە فینلاند، لەکەمپەکانی پێشوازی و داڵدەدان، کاتی نیشتەجێ دەکرێن، کەم دەکرێتەوە. بۆ مەسرەفی مانگانەی هەر تاکێک تا ئێستا ٣٧٥ ئێرۆ بووە، دەکرێت بە ٢٩٢ ئێرۆ. بەڵام خزمەتگوزارییەکانی وەک خواردن و تەندروستی و داودەرمان و هاتووچۆ و نیشتەجێبوون وەک خۆی دەمێنێتەوە.

ئەم هەنگاوە دوای ئەو لێکۆڵینەوەیە دێت کە ماوەیەک لەمەوبەر ئەنجام درا، دەرکەوت فیلاند بۆ پەنابەران لەچاو وڵاتانی دیدا سەغی ترە، ئەمەیش بۆتە هۆی ناڕەزایەتی و بارگرانی زیاتر بۆ باجدەران و شارەوانییەکان. هاوکات سیاسەتی نوێ بەو ئاڕاستەیەدا دەڕوات کە حەدێک بۆ لێشاوی هاتنی بێگانەکان دیاری بکەن.

لەساڵی ٢٠٠٧ ژمارەی پەناهەندە ١٥٠٠ بوو، ئەمساڵ بۆتە ٦ هەزار کەس. بۆ ساڵی داهاتوو پێشبینی چەند قاتبوونی ئەو ڕێژەیە دەکەن. بۆیە لەسەر زاری بەرپرسانی حکومەتی وەک سەرکوەزیران Matti Vanhanen و وەزیری ناوخۆەوە، ئەوە دەردەبردرێت کە دەبێت بەر بەوە بگیرێت.

لەم نێوەدا ناڕازیانی ئەم هەنگاوە، دەڵێن: کەمکردنەوەی یارمەتی دارایی، کێشە زیاتر دەکات.
٢٠٠٩.١٢.٢
---------------------
سەرچاوەی هەواڵ
http://yle.fi/uutiset/kotimaa/2009/12/thors_tukea_leikattava_koska_etuuksia_niin_paljon_1234022.html

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە