مەحمود سەنگاوی بوو بە سەرۆكی مونتەدای دیالۆگی دیموكراسی لە قەرەتەپە

Tuesday, 28/09/2010, 12:00

1472 بینراوە


ماوەیەكە مەحمود سەنگاوی هاتۆته ‌گەرمیان، وەك بەرپرسی مەڵبەند لە كەلار دەوام ده‌کات. ئەم كابرایه‌ خۆی فرەخوێندەوارە، چوار بەرپرسی چواری مەڵبەندی پێشوتری یەكێتی كردووەتە جێگری خۆی، ئاخر ئەم مەحمود سەنگاوییه‌ چ خێرێكی هەیە بۆ كۆمەڵگا و چی داهێنانێكی دروستكردوە تا ئەو هەموو جێگرەی هەبێت؟ ئەم كەسە كە هاتووەتە گەرمیان دەست لە هەمو كاروبارێكی حكومەت وەردەدات و وەكو سەرۆك حكومەت خەڵك لە پۆستەكانیان دەردەكات.
ئەبێت خەڵكی بە شەرەفی گەرمیان بۆ لەمەودوا ئاگایان لە كچەكانیان بێت، ده‌نا وەك كچانی خوێندنگای جەماڵ تاهیر له‌ سلێمانییان لێ به‌سه‌ر دێت. دیاره‌ ئه‌گه‌ر کارێکی واشی کرد، تاوانبار نییه‌، چونکه ئه‌وسا وه‌کو دیفاع له‌ خۆی ده‌کات و پاساو ده‌هێنێته‌وه‌، ده‌ڵێت: من پاره‌ ده‌ده‌م!
با بێنە سەر ئەسڵی مەوزوعەكە شەوێك لەم شەونەدا بۆ خۆشی قەناتی سەتەلایتەكەم خستە سەر گەلی كوردستان، سەیرمكرد حەیدەری حمەی هەیەری پەیامنێر و زوڕناژەنی گەلی كوردستان تیڤی هەواڵێك دەخوێنێتەوە، لە هەواڵەكەدا وا هاتبوو كە لە ناحیەی قەرتەپە مونتەدای دیالۆكی دیموكراسی بەڕێوەچوە بە ئامادەبوونی به‌ڕێز مه‌حمود سه‌نگاوی. کاک مه‌حمود دوو قسەیكرد ئەسڵەن هەر نەشیزانی باسی مونتەدای دیالۆكی بێ عەقڵیش
بكات، لە خۆیەوە باسی پرۆسەی ئەنفال و ژنە ئەنفالکراوه‌کانی دەكرد، وەكو ئەوەی خۆیان ژنی كوردیان ئەنفال و ئەتك نەكردبێت، كە ئەسڵەن ئەو قسانەی هیچ پەیوەندی بە مونتەدای دیالوگی بێ عەقڵیەوە نەبوو، یەكێك نەزانێت بەغداد پایتەختی عێراقە چوزانێت تەنها ناحییەكی وه‌ک قه‌ره‌ته‌په‌ پەراوێزخراوە!
بەڕاستی ماڵ وێرانییە، که‌ كەسێكی نەخوێندەواری وەكو کاکه‌ مه‌حمود نازانێت مانای (مونتەدا) و (دیالۆگ) و (دیموكراسیی) چییە! كەچی بانگی ده‌که‌ن قسه‌ له‌سه‌ر مونته‌دای دیالۆگی دیموکراسیی بکات!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە