نامەیەكى كراوە بۆ كاك نەوشیروان... تكایە ئەندامى گازینۆكان لەبیر مەكە

Saturday, 07/02/2009, 12:00

1902 بینراوە


ئێمە هەموومان فێرى بێ ئیشى بوین، چاكترین یاریزانى دۆمینەو تاوڵەین، هەموو گۆرانیەكانى رۆتاناو هەموو فیلمەكانى ئەكشنمان ئەزبەر كردووە... هەموومان جگەرەكێشین و هەموومان لەبەر بێ پارەیى پلەیشەر ئەكێشین، ئێوارانى بەر دووكانى مەیفرۆش و مەیخانەكان ئێمە قەرەباڵغمان كردووە، بەندینخانەكان بە ئێمەى شەڕكەرەوە ماوەتەوە، نەخۆشخانەكان پڕن لە ئێمەى نەخۆش، ئەندامى شێتخانەكان هەموویان برادەرو دۆستى ئێمە بوون، هەموو ئەو تایبەتمەندییانە لە دەسەڵاتى كوردییەوە فێرى بووین، تكایە گەر ئەمجارە گەڕایتەوە لەگەڵ باران نم نم مەیە، چونكە منداڵانى كۆمەڵگایەك بێ باوکبون بەدەست مێژووى دوو حیزبەكە و پێویستیان بە نانەڕەقێكى تۆ هەیە...
گەر ئەمجارە گەڕایتەوە پشووبەو وریابەى قوتابخانە و نەمرى شەهیدەكان با دووبارە نەبێتەوە ..
تكایە ئەمجارە كە گەڕایتەوە پێمان بڵێ ئیتر یارییەكەى دوێنێ دوبارە نابێتەوە و مەیخانەكان چیدى پڕ نابن لە ئێمە ..
تكایە بەوانیش بڵێ چیتر نابێت لەسەر سەكۆى نوێژە بەجێماوەكانى ئێمە جارێكى تر ئاوازە نەشازەكانیان بچڕن...
بیرت نەچێت... ئێمە هەموو گازینۆكانى شارمان داگیركردووە، تۆ بڵێی  لە بەدبەختى ئێمە پێمان نەوترێت ئەم قەیرانە ئابوورییە هەموو جیهانى گرتۆتەوە؟
گەر ئەمجارە گەڕایتەوە ... دایكە هەڵتروشكاوەكانى بن دیوارى نەهامەتى لەبیر نەكەى.؟ جەرگ سوتاوەكان ئاشت بكەرەوە و ئاخى خەمیان لەگەڵ هەڵكێشە .. منداڵە هەتیوەكان لەباوەش بگرە و دڵنەوایى مێژووى لەبارچویان بدەرەوە، گەر ئەمجارە گەڕایتەوە هەموو گەنجان چاوەڕێتن، بیرت نەچێ لەبیریانكەى؟ گەر ئەم جارە گەڕایتەوە لەگەڵ باران نم نم مەیە .. وەك  تەرزە بەسەریانا داببارە.

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە