ئایا نێچیره‌ڤان ئه‌توانێ گۆڕانکاری بکا؟
Tuesday, 10/11/2009, 12:00
1603 بینراوە
دوو فاکته‌ری سه‌ره‌کی هه‌ن وا له‌نێچیره‌ڤان ئه‌که‌ن گۆڕانکاری له داهاتووی پارتیدا بکات، ئه‌و دوو فاکته‌ره‌ش به‌کورتی ئه‌مانه‌ن:
یه‌که‌مینیان: فاکته‌ری مێژوویی، ئه‌م فاکته‌ره خۆی له‌و ڕاستیه‌وه هاتوه، که دوای مردنی مه‌لا مسته‌فای باپیری و به‌پێی یاسا وکه‌لتووری عه‌شایری ، ئه‌بوو کوڕه گه‌وره شوێنی باوکی بگرتایه‌ته‌وه، واتا ئه‌بوو ئیدریس که‌باوکی نێچیره ڕه‌شمه‌ی پارتی بگرتایه‌ته ده‌ست ودوای ئه‌ویش کوڕی. که‌چی ئه‌م سیناریۆیه ڕووی نه‌داو له‌کاتی دروست کردنه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی کاتی(ق.م)ه. هه‌ردوو مه‌سعود وئیدریس وه‌ك یه‌ك سه‌رکردایه‌تی ئه‌و کاته‌ی (ق.م)یان ئه‌کرد وله‌زۆرکاتدا ده‌سه‌ڵاتی مه‌سعود له‌هی ئیدریس فراوانتر‌و گه‌وره‌تر ده‌رئه‌که‌وت. ئه‌گه‌ر چی مردنی ئیدریس وه‌ك باسکرا به‌هۆی هێرشی فڕۆکه‌کانی سوپای عیراقه‌وه بو، لێ تا ئێستا ئه‌و ڕووداوه به‌ته‌واوی پشتڕاست نه‌کراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن کۆی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیوه. ئه‌م مردنه کتوپڕه‌ی ئیدریس وله‌م که‌ش وباروودۆخه ته‌مومژاویه‌دا، جۆرێك له‌نائومێدی کۆنی لای کوڕه گه‌وره‌که‌ی(نێچیرڤان) به‌جێهێشت، به‌جۆرێك بۆته ڕق وکینه‌و به‌ئاشکرا هه‌ستی پێئه‌کرێ. به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌رکه‌وتوه که دوای مه‌سعود ته‌نها که‌سێ سه‌رۆکایه‌تی پارتی وئه‌م بنه‌مه‌ڵه‌یه بکا، ئه‌وا مه‌سروری کوڕه گه‌وره‌ی مه‌سعوده، که‌ئه‌مه‌ش بۆ خۆی له‌خۆیدا واته کوژانه‌ی ئه‌ستێره‌ی نێچیره‌ڤان له‌ناو پارتی وگۆڕه‌پانی سیاسی کوردستاندا.
دووه‌مینیان: دایکی نێچیر خه‌ڵکی سلێمانیه‌و به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه جۆرێ له یاخی بوون وسه‌رکه‌شی تیا به‌دی ئه‌کرێ، که‌ئه‌مه‌ش پاڵنه‌رێکی دیکه‌یه بۆ که‌سایه‌تی نێچیره‌ڤان که بیکاته کاریزمایه‌کی وا که توانای گۆڕان و گۆڕانکاری تیادا خێرا‌و به‌هه‌ڵپه بکا. دیاره ئه‌م دیارده‌یه‌ش گه‌لێ گرنگه بۆ ئه‌وانه‌ی ئاڵووده‌ی گۆڕانن. که‌واته به‌پوختی وبه‌کورتی هه‌ردوو فاکته‌ره‌که‌ی(ڕق وکینه و یاخیبوون) له نێچیره‌ڤاندا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕانه له‌پارتیدا بکا، که تا ئێستا که‌س نه‌بوه هه‌نگاویشی له‌ناو پارتیدا بۆ بنێ.
نێچیر ئه‌بێ باش له‌و ڕاستیه تێ‌بگا، ئه‌بێ ئه‌جنداکه‌ی بریتی بێ له هه‌وڵدانی وه‌ك هانگاوی یه‌که‌م بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئیتیفاقیه‌ی ستراتیژی نێوان مامی وتاڵه‌بانی، که به‌ندێکی سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه، نێچیر ڕۆڵی که‌م بکرێته‌وه‌و گه‌ر کراش له‌کوردستان دووربخرێته‌وه، جا وه‌ك وه‌رگرتنی پۆستێك له‌به‌غداد وه‌یان هه‌ر شتێکی تر. ئه‌مه له‌لایه‌ك وله‌لایه‌کی تر، پێوسته نێچیر هه‌نگاوی دووه‌می له‌وه‌وه ده‌ست پێبکا، که‌نه‌هێڵێ ده‌ستوور به‌م شێوه‌ی ئێستا تێپه‌ڕێندرێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی مه‌سعود، که‌دواتر هی مه‌سرووه باڵا ده‌ستر ئه‌بێ و ئه‌وسا زیاتر خۆیان دائه‌کوتن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست