لەكۆیەوە خەڵك هاتبوون پڕوپاگەندە بكەن بەشەقامەكاندا

Sunday, 28/06/2009, 12:00

2322 بینراوە


دوێنێ یەك شەممە 28/6 لەشارۆچكەى تەق تەقەوە هاورێیەكم پەیوەندى پێوەكردم كە پیاوە پەمەیى یەكە چۆتە شارەكەیان و كۆبونەوەى لەگەڵ خەڵكانى گوندى ئیلنجاغ كردووە كەلەو كۆبونەوەیەدا هاوشێوەى كۆبونەكانى تر داواى لەخەڵكانى ناوچەكە كردووە كەندەنگ بەلیستەكەیان بدەن ودەنگ بە مەسعود بدەن پاش كۆبونەوەكە ئامادەبوان داواى ئازاد كردنى محمد ئیلنجاغیان كردووە كە ناوبراو ئەفسەربووە لەپاڵاوگەى نەوتى تەق تەق بەهۆى گەندەڵی و دزیەكى زۆرەوە لەگەڵ مام ئەیوب ناوێك كەئەویش ئەفسەربووە لەهەمان شوێن بەتۆمەتى دزیكردن لەپاڵاوگەكەوە گیراوە و ئێستاش بە مۆڵەت محمد ئیلنجاغى هاتۆتەوەو ئامادەبوو لەكۆبونەوەكە پیاوەپەمەیى یەكەش بەڵێنى پێداون كە داوایەكەیان بۆ جێ بەجێ بكات و محمد ئیلنجاغى ئازاد بكات من تێبینیەكم بۆ پیاوەپەمەیى یەكە هەیە ئێوە هەر ئەوهاتان كرد بۆیە هەموو خەڵكتان لەخۆتان كردەوە یەكێكى وەك محمد ئیلنجاغى كە دەیەها دەفتەر دۆلارى دزیوە لەپاڵاوگە بەمسۆگەرى ئێوەدەزانن ناوبراو دزە و بەئاشكرا بەبەڵگە خیانەتى كردووە لە كارەكەى دیارە ئەوخیانەتەش هى میللەتە و پارەى خەڵكانێكە كە نانى ئەمرۆیان هەیە سبەى نیانە تۆچۆن هەوڵ دەدەى كە ناوبراو ئازاد بكرێ بۆ ناهێڵن دادگا سەروەربێ بۆ دەبێ هەمیشە دەست تێوەردانتان هەبێ لەداداگا بۆناهێڵن ئەوانە بەسزاى خۆیان بگەن ئەى بەچى لەدروشمەكانى ئێستاتاندا باس لەوە دەكەن دەبێ هەموو كەس یەكسان بێ لەچوارچێوەى یاسادا ؟ بابۆخۆم وەڵامت بدەمەوە بۆئەوە ئازادیان دەكەن تادڵى خزمان وخەڵكانى ئیلنجاغتان لێنەرەنجێ چونكە ئەگەر داواكەیان بۆجێ بەجێ نەكەن ئەوا دەنگێكى زۆرتان لەكیس دەچێ ئێوە بەئاسماندا دەچن بۆ دەنگێك هەردەبێ ئەوكارە بكەن دەنا زەرەر دەكەن ! ئازادیان بكە بادزى گەورەتر بكەن بابەشى نەوەكانیشیان بكات هەرئەوكارانەتان بوو یەكێتیتان بەرەو هەڵدێر برد كەستان نەما هەرچى هەیە بەكۆمەڵێك گلەیى ورەخنەوە بەرەو روتان دەبێتەوە . داوا لەجەماوەرى بەشەرەفى تەق تەقیش دەكەم هەڵوێستیان هەبێ بەرانبەر ئەوكەسانەى كەلەرێگەى كۆمیتەوە دەیانەوێ دەنگەكانتان لێبكرن بەتوندى رەتى بكەنەوە هەروەها ئەوبرادەرەم ووتى لەوانەیە پارەى پێویستیش بۆ كرینى دەنگ تەرخان كرابێ جا شەرەف وكەرامەت وئابروى خۆتان بەسوورى بهێڵنەوە و پارەى دزراوى خۆتان وەرمەگرن بەو برە پارەش ناگەن بەهیچ دەنگى خۆتان خەسار مەكەن نوێنەرى راستەقینەى خۆتان هەڵبژێرن كەلیستى گۆڕانە بیرتان نەچێ لەخیانەتە شومەكەى نەوەدوشەش چیتان بەسەر هات ئەوهاورێیەم ئەوەشى پیراگەیاندم كەلە كۆیەوە ئەوسەیارانەى كە ئاڵاو پۆستەرى لیستى كوردستانیان هەڵگرتووە هاتوون بۆ تەق تەق چونكە خەڵكانێكیان نیە بەم شێوەیە بیگەرێنن لەكۆڵان وشەقامەكاندا ئیتر خۆتان و بیرو راى خۆتان ویژدانى خۆتان ئاسودەكەن بەرەو گەشانەوەى ئاسۆى ئایندەى گۆڕان لەشارەكەتان سڵاو لەیەكەیەكەى خەڵكى بەشەرەفى شارۆچكەى تەق تەق هەربژین بەشادى .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە