مادامەكى ئەو مەوزوعەتان وورووژاند با ئێمەش قسەیەكى تیابكەین

Saturday, 12/09/2009, 12:00

1924 بینراوە


بەرێزێك بە ناوى عەلی كۆیی مەوزوعێكى وورووژاندبوو بەناوى عارف روشدی زانكۆى سلێمانى هەژاند و بەرێزێكیش بە ناوى زەڤەر بێتاسی وەڵامى دابووەوە ئەو گفتوگۆیە سەرنجى راكێشام و ووتم با منیش قسەیەكى تیا بكەم. دیارە ئەو بابەتەى كە كاك عەلی باسی لێوە كرد چەند رۆژێك پێش ئێستا ئەگەر بە (هەڵە نەچووبم) لە سایتى ئاوێنە خوێندمەوە كە لە چاوپێكەوتنێك لە گەڵ د. نزارى یاریدەدەرى زانكۆ باسی ئەو بابەتە كرا و ئەویش ئیشارەتى پێدا كە عارف روشدی بە نایاسایی لە زانكۆ وەرگیراوە بۆ خوێندنى باڵا. من لێرەدا حەز ئەكەم دەستخۆشی لە بەرێز عەلی كۆیی بكەم وەڵامێكیش لە رێگەى كوردستانپۆست بەو زەڤەرە بدەم. بەرێزان دیارە خوێندن لە هەموو سوچێكى ئەم دنیاییە مافی هەموو كەسێكە لە فێربوونى ئەلف و بێوە تاكو بروانامەى دكتۆرا. لە خەڵكى ئاسایی یەوە تاكو بەرپرسەكان. بەڵام لە ووڵاتى ئێمە ئەوە ئەگەر هەشبێت زۆر سنووردارە بە شێوەیەك كە تەنها ئەو كەسانە ئەتوانن بەردەوامى بە خوێندن بدەن كە هەموو شەرتەكانى خوێندنی باڵایان تیابێت و ئەوەش بە توندی بەسەر هەموو (كەسێك) جێ بە جێ دەكرێت بە تایبەتى لە دوای ساڵی 2003 . بەڵام ئەوەى جێگەى داخە بەرپرسەكان (جیان لە كەسەكان) لەوەشدا پێشێلى یاسا دەكەن و خۆیان بەسەر خوێندن دا فەرز دەكەن. لە هەر كۆبوونەوەیەك لەگەڵ بەرپرسان دا یان لە گەڵ وەزیری خوێندنی باڵادا پەنجە ئەكەن بە چاوى هەركەسێك كە بڵێت لە زانكۆكان دا قبول خاس هەیە, باوەرتان بێت ئەوەنە دەمیان درێژە وا ئەكەن كە بەشەر باوەریان پێبكات. بەڵام بۆ دڵنیایی هەموو لایەكتان لەناو خوێندكارانى بەكالۆریۆسیشدا قبوڵ خاس هەیە بەتایبەتى لە زانكۆكانى ژێر دەسەڵاتى پارتى, كە ساڵی پار بە دەیان لەو بارزانیانەى كە لە ئێران گەرابوونەوە بە نمرەى زۆر زۆر نزم لە كۆلیجەكانى ئەو سنوورە وەرگیرابوون و بە پۆزیشەوە باسیان لە وەرگرتنی خۆیان دەكرد و حسابیشیان بۆ قبول مەركەزی هەر نەكردبوو. بەرێزان لە رۆژی 7/9/2009 تاقی كردنەوەى توانای زانستى ئەنجام درا لە زانكۆى سلێمانى كە بەتوندی پێ لە سەر ئەو شەرتانە داگیرابوو (بە تەمەنیشەوە) كەچی ئەو بەرێزەى كە بە عەقڵ و لەش لە ئەوروپایە ئەڵێت بەپێ ی ئەو یاسایەى كە لە بەغدا دەرچووە تیایدا تەمەن لابراوە لەناو مەرجەكانى وەرگرتن. بەرێزان چۆن خەڵك حەز دەكات ببێ بە دراوسێ ی بەرپرسێك بۆ ئەوەى خزمەتگوزارى باشی هەبێت, ئاواش حەز دەكات لە كاتى خوێندن یان هەر كارێكى ئیدارى لە گەڵ مەسولێك یان خزمى مەسولێك بێت چونكە ئەوان یاسای تایبەتیان بۆ دەردەچێت. بۆ نمونە بە هۆی كچەكەى عماد ئەحمەد ئەمساڵ خوێنكارانى كۆلیجى دەرمانسازى بۆ گەشتى تەرفیهى چوون بۆ ئێران. بە هۆی براكەى حاكم قادر لە ساڵی 2004-2005 شەرتى خزمەت بۆ خوێندنى ماستەر كرا بە یەك ساڵ دواتر نەما و بوو بە دووساڵ . بۆ بەرێكردنى هەر معامەلەیەك لە وەزارەتى دارایی پەنا ئەبەنە بەر كچەكەى شێخ بایز تاڵەبانى كە لە كۆلیجی كشتوكاڵە. بە هۆی كچەكەى عمر فتاح كۆمەڵێك یاسا جێ بە جێ كران بە پەلە بۆ ناردنە دەرەوەى كۆمەڵێك كەس بۆ دەرەوە بۆ زەمالات لە پەلەپەلیا بیریان چووبوو كەفالەت بە خوێندكارەكان بكەن. وە بەهۆی ئەم و ئەو رۆژانە یان یاسا پێشێل دەكرێن ئەگەر پێشیان عەیب بێت یاسا پێشێل بكەن ئەوا یاسایەكى كاتى دەردەكەن تاكو بەرێكردنى ئیشەكانیان و دواتر یاساكە هەڵئەوەشێننەوە. تازە بە تازە ئەو كەم عەقڵەش لە ئەوروپاوە وەسفى ئەخلاق و شۆرشگێرێ (عارف) مان بۆ دەكات. واى پیشان ئەدات كە دزەكان هەمووی لە گردەكەن و مەسولە بە ئەخلاقەكانى وەك عارف و مەلا و جوندیانى و هەردوو باییزەكە و سەعدی و و و و خەمخۆری میللەتن و چەندین ساڵ موعارەزەن و دژایەتى دەسەڵات دەكەن. دیارە زەڤەر تۆ لە گوێ ى گایا خەوتووى و بیرت چۆتەوە ئەگەر تەزویر نەبووایە عارف و حزبەكەشی ئێستا ببون بە جاشی ووڵاتان. ئەو خەباتەى كە پێشمەرگە و میللەت كردی و ئەیكا, تۆ و عارفەكان ئێستا لە بەرەكەى ئەخۆن. ئەگەر شۆرشگێرەكان دەست بكەن بە دزى كردن و بڵاوكردنەوەى بێ ئەخلاقى و گەندەڵی و تەزویر و نانبرینى خەڵك ئەوە شۆرشگێریەتی نی یە بەڵكو ئەوە دزی و بێ ئەخلاقی یە. من لێرەدا داواكارم لە هەموو خوێنەرانی كوردستانپۆست كە لاپەرەكانى هەموو ئەو بەرپرس و كاسەلێسانە بڵاوبكەنەوە كە لە رابردووی دوورو نزیك بە قبول خاس وەرگیراون لە زانكۆكان كە ئێستا بەشێكیان لەم پەرلەمانە تازەیەدا پەرلەمانتارن با روویان رەشتر بێت لە بەرچاوى خەڵك بەتایبەت بۆ هەڵبژاردنەكەى ئەمجارەى پەرلەمانى عێراق.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە