مەڵبەندى سلێمانى بە نان بڕین تۆڵەى خۆیان دەكەنەوه‌..

Friday, 11/09/2009, 12:00

1961 بینراوە


لەوڕۆژەوەى بەرزانى ئەحە سمێڵ بۆتە بەرپرسى ئەو مەڵبەندەى سلێمانى , ڕۆژ بەڕۆژ لێكترازانى یەكێتى و جەماوەرى سلێمانى زیادى كردوە و تا واى لێ هات لە سەر دەستى ئەم مەڵبەندە و باندە كەى یەكێتى توشى گەورەترین شكستى سیاسى و ئەخلاقى بوو ئەمە ئەوەى دەرخست خەڵكى ئەم شارە ئاشنانین بەم دەموچاوانەى ئێستا لێپرسراون لەسلێمانى , پێش 25/7 بەرزان و باندەكەى كەوتنە دەركردنى ئەو كادرانەى سەر بە باڵى ڕیفۆرم بوون و بە خەیاڵى خۆیان ئەمانە بە پەنجەكانى دەست ئەبژێرێن و ئیتر كۆتاییان پێدێت , بەڵام نەیان زانى ئەم كادرانە خۆشەویستى جەماوەرن و لە هەرشوێنێك بن جەماوەر لێیان كۆدەبێتەوە , دوایى دۆڕاندنە مێژوویەكەى ئەم مەڵبەندە لە هەڵبژاردندا , ئەبوایە سەر لەبەرى ئەو ستافە تڕۆ بكرانایە و ڕەوانەى ماڵەوە بكرانایە بەڵام ئەوە نەكرا , ئەوەى یەك ڕۆژ ئەمانەى ناسیبێ باش دەزانێ ئەمانە چ مەعدەنێكن , ئەمانە بەم شێوە بەعس ئاساییە هاتنە سەر حوكم و مەڵبەندیان گرتە دەست , ئێستاش هەر دەبێت ئەوە كارو پیشەیان بێت , دوایى هەڵبژاردن , ئەم باندە كەوتونەتە نان برٍینى ئەندام و كادرەكان و پێشمەرگە و پۆلیس و ئاسایش و دەركردن و لابردنى مامۆستایان كە ئەمە لەئیشى ئەمنەكانى جاران ئەچێت نەك مەڵبەند ئاخر مامۆستایەك خاوەنى سى ساڵ خزمەت بێت كە بە شەونخونى و هەزار كوێرەوەرى پێَگەیشتوە بۆ ئەبێت ئێستا مەڵبەند لاى بەرێت ,كەى ئەمە ئیشى مەڵبەندە , ئاخر چارەنوسى مامۆستایەكى خاوەن سى ساڵ خزمەت بكەوێتە دەستى ئەم باندەوە ئەبێت چى بێت بێجگە لە دەركردن و نان برٍینى , كەى ڕەوایە چارەنوسى خەڵك بكەوێتە دەستى بەرزانى ئەحە سمێڵى فایلدارى بەعس و شێخ جەمالى تاسلوجە و مامۆستا ئەكرەمى لە سەر دزى دەركراو و مەلا جەبارى كۆنە جاش و سەلاحە ڕەشى تەوارى و ئەنوەرە دزو نامیق ئیسماعیلى جاشى فەوجەكەى جەلال چەرمەگایى و ئەوانى تریش , ئاخر مامۆستا هى ئەوەیە ڕێزى لێ بگریت یان هى ئەوەیە ئەو بێ حورمەتیەى پێ بكەیت هەمو ساڵى 1991 و 1992 مان باش بیرە كە تەنها مامۆستایان بون سەرى بەرزیان نەوى نەكرد بۆ موچە , ئەو كاتەى ئێوە لەبەر دزى و ئاودیو كردنى شۆڤل و گەڵابە ئاگادارى هیچ نەبون و خەریكى گیرفان پڕكردن بون ئەوان بەیەك جار هاواریان كرد سەرى بەرزمان نەوى ناكەین بۆ موچەى بەعس , ئێستاش ئاوا پاداشتیان ئەدەنەوە , ئەو مامۆستایانە بە ماندو بونى خۆیان و بڕوانامەى خۆیان چونەتە ئەو شوێنە ئێوە خێرتان پێ نەكردون و پێش حوكمى قەرەقوشى ئێوەش هەر مامۆستابون , بۆ ئەبێت ئێستا دەربكرێن و پلەیان كەم بكرێتەوە تەنها لەبەر ئەوەى ئەمجارەش سەرى بەرزیان نەوى نەكرد بۆ ئێوەى گەندەڵ و دزو خاوەن فایل ,ئاخر لێپرسراوى كۆمیتە چیە ؟ وەزیرە , مدیر عامە , چیە ؟ چ مەكانەیەكى هەیە تابێت خەڵك دەربكات و لێپرسینەوەى لەگەڵ بكات دەنگت داوە بەكێ , ئائەمە چ حكومەت و چ نیزامێكە كە لێپرسراوى كۆمیتە ئیشى وەزیر ئەكات , لێپرسراوى كۆمیتە هەیە ئامر سریە بوە لە فەوجەكەى عادل دیسكۆ یان ئامر سریە بوە لە فەوجەكەى خدر قامیشى ئێستا ئەو جاشە بێت مامۆستا و خەڵك دەربكات تەنها لەسەر ئەوەى دەنگى نەداوە بە تۆ یان هى واى تیایە تەنها بە گومان دەركراوە , ئەمە كەى نیزام و حكومەتە , ئەمە كەى دیموكراتیەتە , ئەمە كەى ووڵاتە , نەتوانیت بە ئارەزووى خۆت دەنگ بدەیت , لە هەموو دنیادا خەڵًك لەسەر دزى و خیانەت و داوێن پیسى دەرئەكرێت كەچى لێرە بە پێچەوانەوە دزو خائین و خاوەن فایل و داوێن پیسەكان ڕێزیان دەگیرێت و ئەوانى تریش دەركراو نان بڕاو ئەكرێن , من تێ ناگەم مەڵبەند بۆ ئیشى پەروەردە ئەكات , بۆ ئەبێت بە نوسراوى مەڵبەند چارەنوسى دەیان مامۆستا ڕەش بكرێت , بۆ ئەبێت مەڵبەندو كۆمیتە ئیشى وەزارەتى ناوخۆ بكەن و دەیان ئەفسەروپۆلیس دەربكەن ,ناهەقیان نیە ئەمە پەروەردە كراوى دەستى سكرتێرە نەخۆش و جاش شەست و شەشەكەن, ئیتر خەڵكى ئەم شارە چ دڵێكیان بەو مەڵبەندە خۆش بێت و چ دڵێكیان بەو حیزبە خۆش بێت , مەڵبەندێك لەگەڵ خەڵك نەبێت و ئیش و ئازارى خەڵك نەزانێ هەق نیە وەكو چۆن كە منەزەمەى حەتین بوو كاول كرا هەقە ئەم جارەش ئاوا كاول بكرێت و ڕەفیق حیزبیەكانى ناوى دەربەدەر بكرێت , ئەوان ئاوا بكەن هەر ئەوەش چارەنوسیان ئەبێت , جا چ جیاوازیەك هەیە لە بەینى ئەوانەى كۆن و ئەم ڕەفیق حیزبیانەى ئێستا ,

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە