دانیشتوانی كەركوك و خۆپیشاندان و شەقام گرتن و تایەسوتاندن بۆچی؟...

Monday, 16/08/2010, 12:00

1693 بینراوە




كەركوك و دانیشتوانەكەی پشكی شیری فیداكاری و كۆشش و خۆبەخشین و مال ویرانی و كاولكاری لە سەرجەم شۆرشەكاندا بەركەوتووە. زۆرینەی نەبەردەكانی كەلەمیژووی بەرەنگاربوونەوەی دۆژمنان و ریگای ئازادبی تۆماركراون شوین پەنجەی شۆرەسوارانی كەركوكی پیوە دیارە .نموونە زۆرن نموونەی هەرە بەرز و پیرۆزی هەمیشە زیندو داستانەكانی كە شەهید مامەریشەو هەڤالەكانی بەخوینی خۆیان تۆماریانكردوە .بەلام ئاخۆلەسەردەمی گرتنە دەستەلاتدا بەچی خەلاتكراون؟ رووداوەكانی ئەم چەند رۆژی رابووردووی شاری كەركوك رەنگدانەوەی ئەوپەری نارازیبون و توورەبونە لەلایەن دانیشتوان بەرامبەر بەدەستەلاتدارانی كەركوك كە كورد تیادا بالادەستە؟
ئەو كەركوكیانەی بەنویژی نیوەرۆ رووبەروی حیزبی بەعس ئەبونەوە بی سلەمینەوە, لەنیو قوتابخانەكان و شەقامەكان و فەرمانگە و سەرجەم شوینەكانی تری تری ژیان لەپیناو ژیانیكی ئازاد و سەربەست و بەختەوەر بو فیداكاریان كرد, دانیشتوانی كەركوك تائیستاكەش لەوپەری بەرزیی هەستی نەتەوەیی و فیداكاری و كۆششدان. بەلام وادیارە ئەو بارودۆخە خراپەی رەوشی خزمەتگوزاریەكانی ئاوو كارەبا بەتایبەت لەم مانگەدا كەهاوكاتە لەگەل مانگی رەمەزان و شەپۆلی گەرما كە زۆر رۆژ دەگاتە(50)پلەی سەدی هیچ سەبر و تەحەمولیك و پاساویك ناهیلیتەوە بۆبیدەنگ بوون. دابین كردنی خزمەتگوزاریەكانی ئاوو كارەبا سەرەتاییترین مافی هاولا تیانە و پیویست بوو كاربەدەستان و بەرپرسان لەچەند سالی رابووردوودا مشوریان بخواردایە و نەگەیشتبایەتە ئیستا! لەماوەی چەندسالی رابووردودا هەرسالەی 3 موەلیدەی گەورەیان بۆ بۆچەند گەرەكیك دابین بكردایە ئیستا هیچ كیشەیەكی ئەوتۆ ووجودی نەدەبو.موەلیدەی گەورەهەیە ئەتوانیت كارەبای گەڕەكێك دابین بكات ئاخۆ ئەم چەند سالە بەرپرسانی ئەم شارە بۆ بیریان لەم چارەسەریە كاتیە نەكردۆتەوە ؟ئەگەر لەبەربی ئیمكانات بیت خۆ وەك لەراگەیاندنەكانەوە ئاگادارین سالانە لەبودجەی شاری كەركوك زیاد ئەبوو ئەگەریندرایەوە بۆمەركەز؟ئاخۆ ئەبیت هۆكاری چی بیت؟

هەلبەتە رژانە سەرشەقام و نارەزایی دەربرین لەپیناو داكۆكی كردن لەمافی رەوا مافی هەموو مرۆڤیكە بەلام بەشیوەی ئاشتی و لەسنوری ئاداب و پرەنسیپەكانی دیموكراسی لەولاتانی دیموكراتدا,بەلام لیرە بەپیچەوانەوەیە هەلبەتە ئەمەش هۆكاری ئاكتیڤی خۆی هەیە حەتمەن هاولاتیان وا لەكتوپریكدا كاردانەوەی توند دەرنابرن ئەگەر چەندین جار بەرپرسانیان لە مەترسی ئەو كیشەیە ئاگادار نەكردبیتەوە؟ گەرەكی شۆریجەبەتەنیا چەندین رۆژ خۆپیشاندانیان كرد و چەندین وەعد و پەیمانیان پیدرا بەلام كی ئەزانیت ئاكامی چی بوو؟هەلبەتە هیچ؟ تەنیا وەعد و بەس پیویستە بەرپرسان بەشیوازیكی جدیی لەگەل دانیشتوان و مافەكانیان مامەلە بكەن و وەعدی بەتالیان پینەدەن چونكە هەر ئەو وەعد و بەلینانەیە لەكاتی دەنگدان پیش دەنگدان و مەترسیەگەورەكان بەهاولاتیان ئەدریت بۆچارەسەری كیشەكانیان بەلام هەر كە دەرباز بوون لەو رەوشە و دەستی خۆیان دیت ئیتر میللەت فەرامۆش ئەكەن و بەخەیالیاندا نایەت ئەمانەن هۆكاری ئەوتوند و توژی و تایەسوتاندن و خالی كردنەوەی ناخی سوتاو و برژاوی خۆپیشاندەرانن پیویستە بەجددی هەولی چارەسەری بۆكیشەكانیان بدریت كە ئەمرۆكە كیشەی هەرەگەورەی نیو شارەكەیە.ئەگەرتائیستاش بیر لەو كیشانە و چارەسەركردنی نەكراوەتەوە پیم باشە چۆن مشوری دابینكردنی پیداویستیەكانی نیو مالی خۆیانن ئاواش مشوری كیشەكانی هاولاتیان بن بۆچارەسەركردنی چونكە ئەم شارە بەهەموو پیكهاتەكانیەوە قوربانی زۆریان داوە ئەگەر وەك مافی ئاسایی سەیری كیشەكانیان ناكەن ئەوا ئەكریت وەك ریز لینان لەگیانی شەهیدان ژیانیان ئاسوودە و بەختەوەربكەن چونكە ئەوە ئەركی هەرەپیرۆزی سەرشانی ئیوەیە؟...
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە