قوربانیانی درۆی گۆڕان

Monday, 13/04/2015, 18:49

5333 بینراوە


 سەرەتا لێرەدا دوو نمونە باس ئەکەین کەوا چۆن و بۆچی عەلی حەمە ساڵح لە لایەن دوو پەرلەمانتارەوە هێرش کرایە سەری .پێشەکی ئەبێ ئەوە بزانین ئەوانەی لە پەرلەمان خۆیان وەك پەرلەمانتار ناساندوە هیچیان نوێنەری ڕاستەقینەی گەل نین و تەنها کادیر و سەرڕاوەشێنی پارت و حزب و بزووتنەوەکانن. ئەوان ، سەرۆك و سکرتێر و ئەمیر و ڕێکخرەکانیان چییان پێ بڵێن ئەبێ تەنها ئەوە بکەن.دەنا قسەیان یەك سانتیمەتر بڕ ناکات.
(عەدنان عوسمان) ئەو کاتەی سەرۆکی بەناو فراکسێۆنی گۆڕان بوو لەدوای ڕووداوەکانی گەرمیان پێشمەرگەی بە(میلیشیا) و سەرکردەکانی بە(ژەنەراڵی بێ ئەستێرە) ناوبرد. ئەوە بوو ئەم ووتەیەی عەدنان عوسمان لەلایەن هەریەك لە (شێخ جەعفەر، مەلا بەختیار و مەحمود سەنگاوی) بەتووندی ڕەخنە بارانیان کرد، هەروەها لەلایەن مەسعود بارزانییەوە هەڕەشەی لێکرا کەوا ئەو کەسانەی بە پێشمەرگە ئەڵێن میلیشیا ئەبێ کوردستان جێبێڵن.
عەدنان عوسمان وای ئەزانی کەوا ڕێکخرەکی بزووتنەوەکەی پشتی ئەگرێ و هیچ نەبێ هەندێ سەپۆرت نیشان ئەدا، کەچی کەس پشتی نەگرت خۆی بەتەنها مایەوە. هەر بۆیە عەدنان عوسمان لەترسا وازی لە سەرۆکی فراکسیۆن هێنا و ببڕای ببڕ ئەو ووشە و ڕەخنانەی لەوە و پێش، کە لە پارتی و یەکێتی دەگرت، وازی لێ هێنا و دەستی گرت بە کڵاوەکەی خۆیەوە تا بای قەڵاچوان و سەری ڕەش نەیبا. عەدنان عوسمان بەوەشەوە نەوەستا، دوای ئەوەی خانەنشین کرا و پارەیەکی زۆری خانەنشینی پەرلەمەنتاری وەردەگرێت، چووە هەولێر و لە بەرنامەی چوار قۆڵی لەکاناڵی نەوتەکەدا لە پارتییەك زیاتر هەوڵی خۆجوانکردنی ئەو دۆخە نالەبارەی ئێستای کرد. بەداخەوە عەدنان عوسمان پیاوی ئەو بەردە زلە نەبوو کە هەڵیگرتبوو.
هەر ئەم ڕووداوەی عەدنان عوسمان وای لە پارتی و مەسعود کرد کە زیاتر گونی خۆیان بەسەر هەموو لایەنەکاندا گەورە بکەن و ئەم جار،لەجیاتی هەڕەشە بتوانن ئەندام گۆڕانتمارێك حەسیر مەیان پێبکەن.  کاتی خۆی ئەگەر عەدنان عوسمان بوێری و ئازایەتی هەبوایە و ڕێکخرەکەی پشتگیری بکردایە، ئەوا حەتمەن ئەو ڕووداوەی عەلی حەمە ساڵح ڕووی نەئەدا. هیوادارین عەلی حەمە ساڵح وەك عەدنان نەبێ و ئەو ڕێچکەیە بەر نەدا کەوا تێهەڵدانی لەسەر خوارد. ئەگەر چی ئەمیش هیچ جۆرە پشتیوانییەکی ڕێکخەرەکەی نەبینی، لێ پێوستە شەرم و ترس جێگەی ئازایەتی و بوێری نەگرێتەوە. خۆ ئەگەر دادگا و سەرۆکی پەرلەمانیش نەتوانن هیچ لەو دوو پەرلەمەنتارەی پارتیی بکەن، ئەوا پێوستە عەلی حەمە ساڵح خۆی دەست لەو کارەی بکێشێتەوە و لە ڕێگایەکی ترەوە درێژە بەخەباتی خۆی بدا و هەوڵ و کۆشش بکا بۆ ئەوەی ئەو کەلتوورە ملهورییەی پارتی سنووردار بکا و نەیەڵن چیتر کاری لەو جۆرە سێ بارە ببێتەوە.چونکە گەر لە جاری یەکەمدا هەڕەشە کرا و لەجاری دووەمدا شەقو زللە وەشێنرا، ئەوا لەجاری سێیەمدا دوور نییە کاری تیرۆر و کوشتن لەنیو پەرلەمان ڕووبدا. ڕۆژانێک  دێ بۆمان دەرئەکەوێ کەوا عەلی حەمە ساڵح کۆپییەکی هاو گۆڕانخوازەکەی نێو پەرلەمانی پێشوو دەبێ، یان جیاوازتر، با چاوەڕوانبین..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە