پارێزەرێک: تازە بيرى شكۆى دادگايان كەوتۆتەوە؟

Friday, 01/05/2015, 21:59

6973 بینراوە


ئایا ئیستا لە کوردستاندا دادگايەك هەيە بە پيشەيى و دڵسۆزى كارەكانى بكات و مل بە هيچ فشاريكى سياسى ودەستڕۆيشوان نە دا  ، دادگا يەك هەيە بتوانيت مەكتەب سياسيەك وەزيريك هيچ نەبێت گزيرێك ، بەخاترەوە جامانە سورێك ڕاپێچى دادگا بكات ، دادگايەك كە هەمو فەرمانرەوايانى و بنەماڵەكانيان لە سەرو ياساوە بن كامە شكۆكەيەتى .
دادگا شكۆى هەبوە تا بشكێ ، كاتيك دادگاكان ئامرازى دەستى دو بنەماڵەى فەرمانرەوا بون وەك هەر ئامرازيكيترى سەركوت بە دەستيانەوە  ، جگەلە شەرعيەتدان بەخۆيان و دەسەڵاتيان.
ئەم شكۆيەى دادگا لە چ قوژبنيكدا خۆى حەشارداوە ، كە بيست ساڵ بەرەو ژور دادوەر حيزب و تەزكيەى حيزبى دايدەمەزرێنێ و هەمو مەرجيكى ياسايى وەلا نراوە ئيتر دادگا چۆن نابيت بە شوێنى گێل و نەزان و ئاستنزم و گەمژە بەداد و نەريتى دادوەرى ، لە سەر سەرپێچيەك بۆماوەى مانگيگ كەسێك ڕائەگرن ، دادوەريك خوى لەگەڵ كەسێكدا ئەبيت بە شەرى بۆماوەى مانگێك بەندى ئەكات ، خۆى خاوەن سكاڵاو خۆشى دادوەر لەمێژوى دادگاى عيراق و كوردستانى پێش دەسەڵاتى بنەماڵەيى شتى وەها نەبوە . دادگا شكۆكەى لەژێر چەكوشى كام دادوەر خۆى مەڵاس داوە كاتيك سەرۆكەكەى لەبەردەم لێپرساويكى حيزبى زمانى لە كليلە ئەجێت ، يان وەكو مەسول كۆميتەيەك ڕەفتار ئەكات ، شانازى بەهاورێيەتى و دۆستايەتى چەتەى سياسى و چەك بەشانەوەبكات . كوا شكۆكەى كە چەند دادوەر لەبەردەم گۆرەوى فرۆشيكى دوێني و وەبەرهێنێكى ئيمڕۆدا شەرمەزار و ملكەچن .
  كواشكۆى دادگا كاتيك گەورە تاوانبارێكى جينۆسايد وەكو تاريق ڕەمەزان بەرئەدريت ،
كوا دەستەى سەرپەرشتيارى داد ، لەوهەموو پێشێلكارى ياسايی و نەزانييە بكۆڵێتوە، داواكارى گشتيش بەدەست خێڵى هەزار پياوەكەوەيە . چەند دەستەوسانين كوێ بگەڕێين بۆ ئەم شكۆ تكاوە .
 
 ناوچەكانى لاى خێڵى بەرزانى هەروەكو ئەمارەتەكەى داعش وەهايە ، بەقانونى خێڵەكى و دواكەوتوى خۆيان حوكم ئەكەن ، بۆ دەرمان بگەڕييت ياساى لێنيە ، بكوژێك ئەكوژنەوە بێ دادگايكردن و دور لە هەمو ياساو ڕيسايەك بە شكۆى خێڵەكى .
    ڕەنگەو دوريش نيە كە دادگا چەند دڵۆپەيەك شكۆى هەبوبێت بەڵام  سەرۆكى  ئە نجومەنى دادوەريەكەى ئەوەشى بە تكاندن داوە ، ئەمە كەى هى ئەوەيە ببێتە سەرۆكى ئەنجومەنى دادوەرى ، ئەوەى هەيە كە كاتى خۆى يە كيتى براكەى كوشتووە .  نامۆ بەياساو نەزان هەتا ئێستا بڕيارێكى نەنوسيوە ، ئەو جێگرى داواكارى گشتى بووە لەكۆيە بە بە رتيل خۆرى ئەناسرايەوە وەكو دادوەريش تەنها برياريكى نوسيوە ميژوى لەدايكبونى كەسێكى گۆريوە ئەويش بۆ 30/2 كە هەتائەم ساتەش بوە بەكێشە چونكە مانكى دوو 28 ڕۆژە ، ئەم كابرايە تەمەنى تێپەڕيوە بەياسا ئەبيت خانەنشين بكرێت ، وەكو دادوەرانى پێش خۆى ، مۆڵەتيكى پر لە فێڵ وتەڵەكەبازى وەرئەگرێت و جێگرەكەى كە هەتا ئيستا ساتمە لە تەڵاق وفيرَاقدا ئەكات ، ماوەكەى بو دريژكردەوە ، وەكو ماوەكەى سەيدا مەسعود . كامە شكۆى دادگايە كە سەرۆكى ئەنجومەنەكەى بە ساختەكارى قەپى بەكورسيەكەيدا كردووە .
  سەرۆكى دادگاى گەرميان ئەبوايە قەت هەژاريو دەسكورتى خۆيو بنەمالەكەى لەبير نەچوايە ، ئەولەزۆنيكى مەرگباردايە ، كەهەتا ئيستا بۆن و دوكەڵى ئەنفالى  لێنەبڕاوە بەڵام ئێستا لوتبەرز لە خۆبايى وخۆپەرست و هەرزەكار ڕەفتار بەرامبەر هەژارو ئەنفالكراوان و ملكەچ و دەستەوە نەزەر بەرامبەر چەتەسياسيەكان و ئەميرەكانى شەڕ . داگاكەى بەخوَپيشان دانى كەسوكارى ئەنفالكراوان شكۆى شكاوە كەداخوازيەكيان هەبوە و داواى جيبەجيكردنى ياسايانكردوە ، كارێك كە ئەبوايە دادگا خۆى بيكردايە . دادگاكەى گەرميان و ئەوانيتريش شكۆيان لەجێبەجێ نەكردنى ياسادايە . ئەم دادگايەو ئەنجومەنى دادوەريەكەى ئەوەندە بچوك بونەتەوە داوا لەحكومەت ئەكەن شكۆيان بپارێزێت لەكاتێكدا دەسەڵاتى دادوەرى خۆى خاوەن دەسەڵاتە ويەكێكە لەسێ دەسەڵاتەكە .
  لەگواستنەوەى دادوەر هاوژين ، ئەنجومەنى دادوەرى  دەسەڵاتى بەعسى ڕووسوركرد ، بەعس بەگوێرەى ياساى ڕيكخستنى دادوەرى لەمانگى (7) دا دادوەرانى ئە گواستەوە هەتا هيج كێشەيەكى خێزانيو پابەندبونى مناڵانى بەخويندنەوە لێنەكەوێتەوە . هەرچەند ئەبوايە گۆڕەپانەكەى بۆ ئەو قەسابانەى قانون چۆڵنەكردايە ، ناڕەزايەتيەكانى سلێمانى لەداهاتودا ئەبونە پشتيوانى . بەڵام خەڵك و كەسوكارو نەوەى ئەنفالكراوان حەقيانە هاوسۆزيبن لانيكەم لايەكى لێكردونەتەوە. خۆپيشاندان و هەژانى گەورەى شەقام لەپاكستان توانيان سەرۆكى دادگاى باڵاى ئەووڵاتە ئيفتخار شودرى لە ساڵى 2009 بگێڕنەوە بۆدادگا كە پێشتر سەرۆكى وڵات كە نارگيريكردبوو .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە