(نوێکراوەتەوە) دەزگای پاراستن بەرپرسی ماڵپەڕی پۆست کوردستان تیرۆر دەکات و ماڵپەڕەکەش دادەخات

Friday, 05/06/2015, 14:00

11355 بینراوە


سەرچاوەیەکی نزیک لە دەزگای پاراستن، ئەم چەند زانیارییەی گەیاندە کوردستانپۆست
هێمن بایز پاشا، کادیرێکی پارتیی و کەسێکی نەناسراوی نێو میدیاکاران، یەکێک بوو لەو دەیان کەسەی، کە سایتی پۆست کوردستانیان بەڕیوە دەبرد، بۆ چەواشەکاریی وه‌ك ئه‌لته‌رناتیڤی كوردستانپۆست ئەم سایتە به ‌بریاری پاراستن و سه‌رپه‌ڕشتی پشتیوان سادق و دروستكرا، ده‌سته‌ی نووسه‌رانی نادیار بوو، تا ئیستا جگە لە پشتیوان سادق ، هێمن پاشا، به‌رپرسی ئیستای په‌یامنێریش (سیروان نه‌شاد) یەکێک بووە لەوانەی لەو سایتەدا کاری کردووە. 
پۆست کوردستان لە سەرەتادا لۆگۆ و دیساینی کوردستانیپۆستی برد، رایگەیاند ئەمانیش سەر بە ستافی کوردستانپۆستن و جیابوونەتەوە، بۆیە زۆربەی وتارەکانی کوردستانپۆستیان بە دەستکارییەوە دەبردە لای خۆیان و بڵاویان دەکردەوە، ئەو وتارانەی کە ناوی پارتیی، یان رەخنەی لەسەر پارتییش تێدا بووایە، ناوەکەیان لادەبرد  و لە بری ئەوە ناوی حیزب و بەرپرسانی دیکەیان دەخستە شوێنی، جگە لەوە دەستکاریی کاریکاتێرەکانی کوردستانپۆستیشیان دەکرد، وێنەی بەرپرس و حیزبەکانی تریان دەخستە شوێنی! هەرچەندە  لەسەرەتاوە گومان لەسەر دەزگای پاراستن هەبوو، کە لە پشت ئەم ماڵپەڕەوەیە، بەڵام ئەوان بەردەوام بوون لەسەر سوکایەتیی و جنێودانی بازاڕیی و قسەی ناشرین بە نەیارانی پارتیی و بنەماڵەی بارزانی!
سەرچاوەکە ئەو زانیارییانەشی نارد، کەوا کاتی خۆی پشتیوان سادق،  بەرپرسی لقی دوو بووە، بانگی  هێمن پاشا دەکات و داوی لێدەکات، کە بۆ دژایەتی کوردستانپۆست، سەرپەرشتی سایتێک بکات بەناوی (پۆست کوردستان) تا لەگەڵ چەند کادێرێکی  دیکە لە سلێمانی - لقی چواری پارتی، سایتەکە بەڕێوەبەرن، ئەویش مەبە رازیی دەبێت. سایتی پۆست كوردستان و په‌یجه‌كه‌ی تایبه‌ته‌ به‌ ئاژانسی پاراستن، راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن هێمن هه‌ورامی و به‌ختیار شاخی سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، هه‌ر یه‌كه‌ له‌ كاروان محمه‌د سابیر ناسراو به‌كاروان ده‌نگ گه‌وره‌، لەگەڵ كارزانی برای، هەروەها ئاسۆ عه‌لی فه‌ره‌ج و زمناكۆ و ستیڤان شه‌مزینی و كاوه‌ی راگه‌یاندنی لقی 2 ی پارتی، لەگەڵ چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چوو، باره‌گاكه‌یان له‌ سه‌ری ره‌ش بوو، ماوه‌ی دوو مانگه‌ هێنراوەته‌ هه‌ولێر له‌ گه‌ڕه‌كی برایه‌تی، به‌هۆی کوشتنی هیمن پاشاوە تووشی كیشه‌ هاتوون.
هێمن پاشا بە جامانەی سوورەوە

هەزار ساڵ بکەی بێگانەپەرستی، ئاخری دێنی نشوستی
یا دەتکوژن، یاخو ریسوات دەکەن، بە سووکی

چارەنووسی پۆست کوردستان و هێمن پاشا!
ده‌زگای پاراستن میزانیه‌ی سەرجەم میدیا سێبەرەکانی خۆی كه‌م كردۆته‌وه‌، چ وەک ماڵپەڕ و چ وەک پەیجەکانی فەیس بووک، پاراستن ئیستا پرۆژه‌ی ئه‌لته‌رناتیڤی رووداوی دروستكردووه‌، بەناوی (کوردستان ٢٤). ئەم كه‌ناله‌ ٢٤ كاتژمێر هه‌واڵ بڵاودەکاتەوە و له‌ زۆرینه‌ی وڵاتان ستودیۆی ده‌بێت، ستافێكی فه‌ره‌نسی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات و بودجه‌ی كراوه‌ی بۆ دانراوە، زۆرینه‌ی كادیری راگه‌یاندنەكانی پاراستن له په‌یج و مالپه‌ره‌كان ده‌گوازڕێنه‌وه‌ بۆ ئه‌و کەناڵە. ئەم کەناڵە بەشێک دەبێت لە دەزگای (باس نیوز)، عادل قەرەداغیی ناوێک یەکێکە لەوانەی سەرپەرشتی وەرگرتنی دامەزراندنی فەرمانبەران دەکات بۆ تێڤێکەی مەسرور بارزانی (کوردستان ٢٤) سەرچاوەکە دەڵێت: بۆ ئەو مەبەستە هێمن پاشا کە دەبینێت پاراستن وەک جاران بایەخی پێنادەن و وەڵامی تەلەفونیشی نادەنەوە، لای چەند کەسێک بە توڕەییەوە دەڵێت: تەنانەت کاک پشیوان سادق وەڵامی تەلەفونیشم ناداتەوە و بەروومدا دایدەخاتەوە، شەرت بێت بچمە دەرەوە و کوردستان جێبهێڵم،  بە بەڵگەوە نهێنی زۆرم لایەئاشکرای بکەم و ئابڕوی هەموویان دەبەم، کاتێک ئەم هەڕەشەیە دەگاتەوە دەست پاراستن، ئەوانیش بڕیاری لەناوبردنی دەدەن، چاکترین شوێنیش بۆ ئەوەی گومان لەسەر پاراستن دووربخەنەوە تورکیا دەبێت، کاتێکیش دەکوژرێت جانتاکەی بە کۆمەڵێک بەڵگە و کاسێت و (CD)ەوە دیارنامێنێت، دواییش پەیوەندی بە خێزانەکەیەوە دەکەن و  دەڵێن لەگەڵ قاچاخچی شەڕی بووە کوشتوویانە.
لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری کوردستانپۆستدا، کە ئەو ماڵپەڕە لە ٣ - ٤ - ٢٠١٥ەوە بابەتی نوێیان تێدا دانەناوە، سەرڤەرەکەش تا رۆژی ١٣ -٢ - ٢٠١٦ پارەی دراوە، ئایا کۆدی سەرڤەر و سایتەکە هەر لەلای هێمن پایز پاشا بووە، یان لای کەسانی دیکەش بووە؟ لە وەڵامدا  سەرچاوەکە هیچ زانیارییەکی لەو بارەیەوە پێ نەبوو، تەنیا ئەوە نەبێت وتی: گومانم نییە کە کۆد و نهێنی ماڵپەڕەکە لای کەسانی دیکەش هەیە، رەنگە دوای بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵ و زانیارییانە، بۆ ئەوەی بەدرۆی بخەنەوە، ماڵپەڕەکە بۆ ماوەیەکی کورت بخەنەوە کار، گرنگ ئەوەیە کە ماڵپەڕەکە ئیستا لە کار کەوتووە، لەگەڵ کاتی سەفەر و کوشتنی ئەو کەسەدا دێتەوە، لەوساوە هیچ بابەتێک دانەبەزیوە و وەستاوە.

سەرچاوەکە دەڵێت، پشتیوان سادق، یەکێکە لە پیاوکوژەکان، بۆ خۆشی چۆتە پرسەی ناشتنی تەرمەکەی. زۆر کەس لە پەیجەکەی هێمن پاشادا پرسەیان بۆ داناوە و پێناخۆشیی و سەرخۆشی لە کەسوکاری دەکەن.

چەند پەیجێکی فەیس بووک، کە پاراستن بەڕێوەی دەبات!
لیوا محمه‌د سه‌لیم مزوری كه‌ له‌ ئاسایشی گشتی ده‌وام ده‌كات سه‌رپه‌رشتی چه‌ند په‌جیك ده‌كا. به‌ختیار شاخی به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ناوی راویژكاری مه‌كته‌بی مه‌سعود بارزانی دانراوه‌ له‌گه‌ل زكری موسا بارزانی سه‌رپه‌رشتی زۆربه‌ی په‌یجه‌كانی پارتی ده‌كه‌ن و له‌سه‌روو هه‌مویانه‌وه‌ هیمن هه‌ورامی سه‌رپه‌رشتی گشتی ته‌واوی سایت و پیه‌جه‌كانی پاراستن ده‌كات. لیوا محەمەد مزوری پەیجی تایبەت بە خۆی هەیە، کە دانا میکائیل و زانا میکایل، دووبران و سه‌ر به‌ لقی دوون، ئەم دوانە بۆی بەڕیوە دەبەن. جگە لەمە ئاسۆعلى فەرەج و کاروان محمەد سابیر، کە راوێژكاری مه‌سرور بارزانیه‌، هەردووکیان پێشتر سایتی سایتى ماڵ پرێسیان بەڕیوە دەبرد، ئیستا سایتێکی دیکە بەڕێوە دەبەن، بەناوی  ژێدەر، لە رێگاى ئەم سایتەوە زۆر جار لە سەر کادیرانى پارتیش دەنووسن دەیانەوێت وا لە خوێنەر بگەیەنن کە گوایە ژێدەر سەر بە بزووتنەوەی گۆڕانە، لە یەکیتى و لە ژێریشەوە لە گۆرانیش دەدەن.
 

پەیجی هێمن پاشا:
https://www.facebook.com/hemn.pasha?fref=ts
پەیجی سیروان نەشاد:
https://www.facebook.com/sirwan.nashad


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە