له‌م چێشتخانە و هوتێلانه‌ نان مەخۆن و لێی مه‌خه‌ون

Sunday, 07/06/2015, 21:02

8470 بینراوە


ئەم هەواڵە سەرنجڕاکێش و زانییاریانە لەسەرچاوەیەکی نێو دەزگای پاراستن هاتۆتە دەرێ، یەکێک کە پێشتر کاری لە نێو ئەو دەزگایەدا کردووە، پەیوەندیی پێوەکردووین و بە باشیزانی  بڵاویبکەینەوە، تا ئەوانەی هاتووچۆی ئەو شوێنانە دەکەن ئاگاداری خۆیان بن و خۆیان لە مەترسییەکانی میتودی کاری دەزگای پاراستن بپارێزن، کە دژی نەیاران و هاوڵاتیانی کورد دەیکەن.
پاراستنی پارتی هه‌موو پره‌نسیبه‌كی نێوده‌وڵەتی و ئیداری خستۆته‌ ژێر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیییەوە، مرۆڤ ده‌بێت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتییدا له ‌شوێنه‌ هه‌ستیاره‌كاندا به‌ ترس و دڵه‌راوكێیوه‌ نان و چا و قاوه‌ بخواتەوە تا ده‌گاته‌ ژووری نووستن، خۆششتن، تەوالێت، چونکە کۆی ئه‌وانه‌ بۆتە گه‌مه‌ی سیخوڕی دەزگای پاراستن. ئەو سەرچاوەیە بە کوردستانپۆستی راگەیاند، مەبەست لەو شوێنانە ئوتێل و چێشتخانەکانە، کە پاراستن و بنەماڵەی بارزانی، میوانداری تێدا دەکەن، یان خاوەنەکانیان کار بۆ ئەو دەزگایە دەکەن، کە تێیدا کامێرای شاراوە دانراوە، بۆ وێنەگرتن، بۆ نمونە  لە کاتی نانخواردندا سیخوڕەکانی خۆیان رادەسپێرن بچن خواردنی ژاراوی بۆ ئەو کەسە دابنێن، ئەو سەرچاوەیە باسی چه‌ند هوتێلێكیشی کرد، كه‌ ده‌زگای به‌دناوی پاراستن بۆسه‌دان كه‌سایه‌تی ‌ژن و پیاو كامێرای چاودێری داناوە له ‌ژووری نووستن و خۆششتن، تەنانەت لە ئاودەستەکانی ئەو ئوتێلانەی کە پیاوەکانی خۆیان بەڕێوەی دەبەن، دواتر هەندێک لەو ڤیدیۆیانە فشاریان خستوونەتە سەر و هەڕەشەی ئەوەیان لێکردوون، ئه‌گه‌ر هاریكاریان نه‌كەن، یان کارێکی دیارییکراویان بۆ نەکەن، ئەوا بڵاوی دەکەنەوە، به‌ نمونه‌ ریستۆرانتى کۆستەریکا راوێژكاری مه‌سرو ر بارزانی كاروان محمه‌د سابیر سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، هەروەها دلشاد پالاس له‌دهۆك ، ئوتێك ئوسكار له‌دهۆك، ئوتێل ئوسكار له‌ هه‌ولێر، كه‌ ‌خاوه‌نه‌كه‌ی لیوا دلشاد حه‌سه‌ن نه‌جاره‌ و چێشتخانه‌ی روکن عەزایم خاوەنەکەی حازم بندیانه‌، چشتخانه‌ی مالتا، ئه‌مانه‌ هى پاراستنن، هەروەها لە ئوتێله‌كان لە حەمام و له‌ ژوورەکان کامیرا هەیە، پیش دوو ساڵ دکتۆر عەلادین وەزیرى خویندنى بلا لە فندق دلشاد پالاس بوو هه‌ندێ ئاخافتنی كردبوو توماركرا، پاراستن بۆ رۆژی دوایی ئەو دەنگەی لێدایەوە، دوایی پیاوەکانی خۆیان خۆپیشاندانییان دژی دکتۆر عەلادین كرد. هەروەها عیماد ئەحمەدیش یەکێکی دیکەیە لە قوربانییەکان، لە شوێنێک لەگەڵ ژنێکی پارتییدا بووە، بە ڤیدیۆ وێنەیان گرتووە، دوایی بۆیان لێداوەتەوە، لەوساوە وەک دەبینرێت، ئیتر بەرامبەر بە پارتیی نەرم و شل بوو، بۆیه‌ لێرەدا كوردستانپۆست داوا ده‌كات به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لە هوتێله ‌دیاره‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی گومان دەکرێت خاوه‌نه‌كانیان پاراستنن، نەمێننەوە و نانی لێنەخۆن، چونکە لەو شوێنانە وێنه‌ی خۆتان و خێزانه‌كانتان ده‌گرن، گوێ له‌ ده‌نگتان ده‌گیرێت تا بزانن چی دەڵێن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە