لە یادی چل ساڵەی یەکێتییدا، هێرۆ و بنەماڵەکەی سووکایەتییان بە جەلال تالەبانی کرد

Sunday, 07/06/2015, 20:36

5337 بینراوە


 سەرچاوەیەک لە نێو مەڵبەندی سلێمانی ڕاگەیاند، کە لەیادی چل ساڵەی یەکێتیدا، لەسەر پێشنیاریی هێرۆ و پاڤێلی کوڕی، جەلال تالەبانییان بەرەو یاخسەمەر هێنا، گوایە وا پیشان بدەن کە تالەبانی تەندروستی باشە و ئاگای لە خۆیەتیی، وا خۆی ئامادەکردووە بۆ یادکردنەوەی یەکێتیی ئامادە دەبێت، دوای ئەوە هەر زوو رایان گەیاندن کە تالەبانی لەبەر قەرەباڵغی ناتوانێت بێتە پێشەوە و قسە بکات، وەک لەو ڤیدیۆیەی سەرەوەدا دەیبینن، تالەبانیی کەسێکی بێهۆش و بێ ئاگایە، وەک بە قسەی هەندێک لە بینەران و هاوڵاتییان، بەم کارەی هێرۆ و بنەماڵەکەی هێندنەی دیکە ئازاری رۆحی تالەبانییان دا، ئەمەم لە دڵسۆزییان نەبوو بۆ تالەبانی، بەڵکو لە بێعەقڵی هێرۆ و کوڕەکانێتی، کە تا ئیستاش هەر بەدوای سێبەرەکەیەوەن و چونکە خۆیان هیچن، لە پاڵ تەرمێک و لاشەیەکی بێ رۆحدا رادەکەن و خۆیان هەڵواسیوە، دەنا تالەبانی تازە لێبۆتەوە جگە لە دڵی کە لێدەدات، هۆش و ئاگای لە خۆی نییە.
دیسان ئەو سەرچاوەیە ئەوەی باسکرد، کە لەکاتێکدا هەرسێ کەسە دەستڕۆشتۆکەی یەکێتی لەوێ نەبوون، هەریەک لە "هێرۆ، کۆسرەت ڕەسوڵ، بەرهەم ساڵح " ئەمەش نیگەرانی زۆری لای لایەنگرانی یەکێتی و کۆمیتە و کادێرەکان دروست کرد، پەیامنێرمان دەڵێت ئەوانەی لەسەر تەختی شانۆکە بوون زۆریان حیمایە بوون، بەرنامەکەیان زۆر لاوازبوو، کە هیچ لە مێژووی ئەو هەموو قوربانییەی نەهێنایەە سەر زمان، بەڵام لەکاتێکدا تاڵەبانیان تا لای مالومە برد، کەسێک لە ناو مەڵبەندەوە بە پەیامنێری کوردستانپۆستی ووت: ئەمە ئەوەی دەرخست کە تاڵەبانی ناتوانێت هیچ بڵێت و توانای هیچی نییە هەر ئاگاداریش نەکراوەتەوە کە بەنیازن چ سوکایەتییەک بەو پیاوە بکەن. ئێستا مقۆ مقۆ لەناو دەسەڵاتدارانی ناو یەکێتی خەستتر بۆتەوە تا ئەو رادەیەی کە لێکترازان زیاتر دەبینرێت، هەریەکەیان لە ئاوازێک دەخوێنێت. بەڵام جارێ ئەم هەڵبژاردنەی باکور نەیهێشت ئەو کەلێنە بەئاشکرا دەربکەوێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە