راستکردنەوەی هەواڵ: وا بڕیارە مەسرور کاندید بکرێت بۆ سەرۆکی پارتیی و وەیسی براشی دەبێت بە بەرپرسی دەزگای پاراستن

Tuesday, 09/06/2015, 3:14

8095 بینراوە


بۆ خولێکی دیکە  واتە لە رۆژی  ١٩ - ٨ - ٢٠١٥ ئەم جارەش  ماوەی سەرۆکایەتی مەسعود بارزانیی بەسەر دەچێت، لە ئیستاوە مەسعود خۆی ئامادەکردووە کە بەشێک لە دەسەڵاتەکەی وەک دەسەڵاتی حیزبی بە مەسروری کوڕی بسپێرێت، واتە مەسرور دەکاتە سەرۆکی پارتیی دیموکراتی کوردستان. ئەم زانیارییە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو لە نێو مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە کوردستانپۆستی راگەیاندن، کە لە ئیستاوە بنەماڵەی بارزانی ئامادەباشییان بۆ کردووە، سەرچاوەکە دەڵێت: کوڕێکی مەسعود بارزانی بەناوی  لیوا وەیس بارزانى لە ئیستاوە بە فەرمی لە شوێنی مەسرور کار دەکات و خەریکی خۆ ئامادەکردنە بۆ ئەوەی جێگای مەسروری برای بگرێتەوە. سەرچاوەکە دەڵێت: لە کاتی وازهێنانی مەسعود بارزانی وەک سەرۆکی پارتیی، رێگا نادات کەسێکی دەرەوەی بنەماڵەیان پۆستێکی پلە بەرزی حیزبیی و ئیداریی هەبێت، لە ئیستادا خۆشی بەپاڵپشتی حیزبەکانی دیکە و پەرلەمانی کوردستان دەبێتەوە بە سەرۆکی هەرێم.

تێبینی: ئەو وێنەیە وەیسی کوری مەسعود بارزانییە، کە پلەیەکی سەرپازی لیوای پێدراوە، لەگەڵ بەختیار نەجەفی، بکوژی سەردەشت عوسمان، کە لە دواییدا پاراستن بۆ خۆیان کوشتیانەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە