جێگای خۆیان تەختە پەین کردووە، باسی دەوڵەتی کوردی دەکەن!

Thursday, 30/07/2015, 20:08

2347 بینراوە


" هاوپەیمانی دەگەڵ ئێران ( شای ئێران) هەتا مانگی نۆی ساڵی١٩٧٤ نەهێنی وژێراوژێر بوو! (و: بەدزی نەتەوەی کورد) پاش مانگی دەی ساڵی ١٩٧٤ ئیدی شتێکی ئاشکرابوووهاتنی سوپای ئێران ( ئەڕتەشی ئێران) بۆ کوردستانی ژێر دەسەڵاتی مستەفابارزانی. بێگومان هۆیەکانی سەرەکی ئەو دیکتاتۆریەتەی کەلەو قۆناغەدا لە تایبەتمەندیەکانی دەسەڵاتی جەنراڵ بارزانی بووە. ئەو سیاسەتە وەک شێرپەنجەیەک بووکە لە ناوەوە شۆڕشی کوردی دەپووکاندەوەودەیتواندەوە.( کریس کۆچیرا،کوردلە سەدەی ١٩و٢٠دا. لاپەريی ٤٠٦. لەوەرگێڕانی حەمە کەریم عارف ".
یەک لاپەڕەم بۆ وەدۆزە کە عەشیرەی بارزانی بۆ قازانجی کورد تۆماریان کردبێ. هەزاران لاپەڕەت لەژیانی کوردکوژی ئەو بنەماڵەیەت نیشان دەدەم کە مێژوو بەدەستی خۆی تۆماری کردووە. لەوانەیە مێژوونوسێکی وەک کۆچیرا بۆشمان گریابێ وفرمێسکی ڕژابێ. ئەوانەی کە لەسەر خوێنی شەهیدەکانمان سەرخان وژێرخانی کورد بەتاڵان دەبن خۆ بیانی نین کوردن! بنەماڵەی بارزانی ژێر بەژێر قوماری سیاسیمان پێ دەفرۆشن ودەیدەنە دەستی شای ئێران.کاتێک قوونی ڕەشوسپیان دەرکەوت ڕادەکەن وبەریشی دایکوباوکی جەرگ سووتاو پێدەکەنن. باوکی روحی کورد حەوت گەز دادێتەوەتا دەستی شای ئێران ماچ کا.کەچی وەک ئاوخواردنەوە شۆڕشگێڕی کورد رادەستی بنەماڵەی پەهلەوی دەکا.
حیزبی دێمۆکڕات بە فیتی رووسەکان دامەزراوپاش ٦٨ساڵ مێژوو بە فیتی تاڵەبانی وبارزانی دۆڕا. کاتی خۆی مستەفابارزانی بە قازی موحەممەدی گووت: ترسنۆکە چون تفەنگێکی زۆری رادەستی شای ئێران کردووە.زۆری پێنەچوو بۆخۆشی هەزاران مرۆڤی بێتاوان هەزاران تفەنگی رادەستی سەدام وشای ئیڕان کرد! ئێستێش توخمووتۆوی بارزانی خەریکن ساف لەساف باشووری وڵات رادەستی تورکیە دەکەن. مەسعودی مەلای، ( تاڵەبانی کاتی خۆی لە شەڕی ناوخۆییدا ئەو وشە یەی بەکار دێنا مەبەستیشی ئەو بوو کە مەسعود پیاوی مەلاکانی کۆماری ئیسلامییە) شەنگاڵی دا بە تورک وداعش، کەچی بۆ کوشتنی دووپۆلیسی فاشیستی تورک هۆڵ هۆڵ دەگری.! لەشیلەی سیاسەتی ئەو بنەماڵەیەدا تەنیا ناوەکان دەگۆردرێن دەنا هەمان رێبازە کە ساڵی ١٩٧٥ خوڵقا.
واوێدەچی شەڕی ئەوجارەی نوێنەرانی کوردلە گەڵ تورک تا ئێڕە پێمان دەڵێ کە جگەلەچیاکان ناو شارەکانیش بگرێتەوە.سێ گۆشەی ئیمڕاڵێ وقەندیل وناوخۆی باکوری وڵات زۆریان حەولدا رێگای ئاشتی بگرنە بەر. بەڵام هەڵبژاردنی ئەودواییە نیشانی دا سەرکەتنی کورد بۆ دوژمن قووت نادرێ. دونیای بێڕەحمی بیانیش چاو لە بەرژەوەندی خۆی دەکا. ناتۆوئامریکاش کوردێکی وەک بارزانی وتاڵەبانیان گەرەکە، کەزووزوو گوێچکەیان بادەن. سەراسەر مێدیای سەربە ئوورووپیەکان وئامریکام بۆ وەدۆزە تاقە جارێک وشەی/ گریلایان / بەسەرزاردا هێنابێ.!
هەتائەوڕۆکە نەمدی بەتێروتەسەلی پێڤاژۆی دێمۆکڕاسیم بۆ شی کەنەوە. پسپۆڕوشارەزای ئەو بوارەش لەسەر ئەو باوەڕەن کە ئەودەستەواژەیە بە پێی زمان وکولتوروجەغڕافیاو دابونەریتی هەروڵاتێک دەبێ لێک بدرێتەوە. چەندەسەیرە بارزانی دیسان باسی هەڵبژاردن ودەنگی خەڵک دەکا!پێیوایە لەرێگای دەنگ دەبێ ببێتەوە سەرۆکی وڵات. لەپشت سەری دێمۆکڕاسی وهەڵبژاردن کۆمەڵگای وشیارودوورباس راوەستاوە.ئەری کۆمەڵگا لە باشووری وڵات وشیارە یان عەشیرەت زەدەیە. ئەوکابرایە دڵی بە هەرلێرو دەهۆک زاخۆ گرێ داوە کە دەنگی بدەنێ.
" کۆشنەرو کۆشنەرەکان لەچی دەگەڕێ"
هەڤپە یوینێکی بێرنارد کۆشنەرم لە سایتی/ رووداو / دا چاوپێکەوت. ئەگەرمن ئەو قسانەی کردبا دەبوایە شاربەدەردەکرابام بەڵام ئەو چون وەزیری پێشووی دەرەوەی فەڕآنسە بووە دەبێ ئاوا قەببە قەببە بەئاخفێ.گۆیا دۆستی نزیکی بارزانی وتاڵەبانی وقاسملوویە وکوردی خۆش دەوێ. ئەدی ئەو کات کە لەسەرکار بوو بۆ هیچ خێرێکی بۆ کورد نەبووە.! بەئاشکرا دیفاع لە بارزانی دەکاو دەڵێ هەرئەو شیاوی سەرۆکایەتییە!!دەنگی خەڵک وترۆری دەسەڵات وسیستمی دادوەری ودەیان گرفتی دیکە لەبەر چاو ناگرێ. ئەوەیە کاکڵی دێمۆکڕاسی بیانی بۆ کوردکە وەک داڵاش کەوتوونە سەر جەستەی ئەو خاکە بریندارە وهەرکام بەشی خۆی لێ دادەپچرێ!.
" ئەوەش/ ناتۆ /"
سازمانی ئاتڵانتیکی باکوری( ناتۆ) ئەزمونی شەڕی یەکەم ودووهەمی جیهانی وایلێکردوە کە لە جییەک نەخەون ئاوی بێتە ناوی. ئەو وڵاتانەی کە ئەندامی ناتۆن ئەو رێکخراوەیان وەک شمشیری دوولەبە بەکارهێناوە. بەئاشکرادیفاع لە ئیدۆلۆژیایەک دەکەن کە هاوتەریبە لەگەڵ داعش. من هیچ جیاوازیەک نێوان ،ئا،ک،پ وداعش نابینم.ئەو خەلافەتەی کە داعش شەڕی بۆ دەکا،هەر هەمان خەلافەتە کە ئەردۆغان پشتیوانی لێدەکا.پرسی سکولاریسم وسیاسەتی جودالەئایین تاسکلآوێک بووە کە ئاتاتورک وئەیاغەکانی تا دەگاتە ئەردۆغان لەس خەڵکیان دا ناوە. تەماح کارەکانی ئۆرووپیش بۆ هەڵلوشآنی سامانی کوردی هەژارهیچ پێوانەیەکی ئەخلاقی ڕەچاوناکەن. لەوەها رۆژگارێکدا کورد ئەگەر فریشتەی خوداش بێ یاغێ دەبێ. سازمانی ناتۆ باش دەزانێ دەسەڵاتی بارزانی لە دزوسیرمەخۆر زیاتر چیدیکە نین. پ،ک،ک، یان پێ ترۆریستە! بەڵام بارزانیەکانیان پێ شۆڕشگێڕە! تورکیە لەساڵی ١٩٤٦وە بۆتە ئەندامی ڕەسمی نەتەوەیەکگرتوەکان، لەساڵی ١٩٥٢ ڕەسمەن بۆتە ئەندامی سازمانی/ ناتۆ /. لەوکاتەوە هەموودونیا وناتۆش دەزانن نەیتوانیوە کورد لە باکوری وڵات سەرکوتکا، ئەدی بۆ دیفاع لە ئەودەسەڵاتە دەکەن کە تەواوی خەڵکی ئورووپی فیدای چوارخەلیفەی ئیسلام دەکا! جوابی ئەو پرسە لەلای رووپەڕی بوێرو نوسەری دوورناسە.

سندوقی کوردستانپۆست.
٢٩/٧/٢٠١٥

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە