خۆپيشاندان لەپێناو ئاودا!

Friday, 07/08/2015, 0:23

2886 بینراوە


مرۆڤى چاخى بەردين مرۆڤەكانى نياندەرتاڵ کێشەی ئاوایان نەبووە، بەڵام مرۆڤەكانى ئەم سەردەمە لەكوردستانێكى پڕئاوا بەدەس  بێ ئاویيەوە دەناڵێنن و سودمەندد نين لە ئاو كە سەرەتايترين مافە وەك پێداويستى وخزمەتگوزارى.
ديسانەوە قەيرانى ئاو سەرى هەڵدايەوە لەكوردستان وخەڵكى كوردستان دەستيان دايەوە خۆپيشاندان لەپێناوى ئاودا ئەمە يەكەمين جارنيە خەڵكى كوردستان بەدەست قەيرانى نەبوونى ئاوەوە بناڵێن بەڵكو بەدرێژايي 24 ساڵى ڕابووردوو بەدەست ئەم قەيرانەوە دەناڵێنن ودەست وپەنجەيان لەگەڵ ئەم قەيرانەدا نەرم كردووە بەڕاستى زۆر سەيرە دكتاتۆرترين وتۆتاليتارترين وبەربەريترين دڕندەترين دەسەڵاتدارانى جيهان بەزيادەوە ئەم مافەيان دابين كردووە بۆ هاوڵاتيانيان تەنانەت لەهەندێ ووڵاتدا كەسامانى ئاويان زۆر كەمە سوود لەئاوى ئاوەڕۆكان وەردەگرنەوە ودواى پاكژكردنەوەى ئاوەكە ديسانەوە پێشكەشى هاوڵاتيانى دەكەنەوە كەچى لێرە دەسەلاِتدارانى ئەم هەرێمە ئەو هەمووە سامانى ئاوە پاكژە هەيە لەم كوردستانەدا ناتوانن سوودى لێوەربگرن و پێشكەشى هاوڵاتيانى كوردستانى بكەن. 
ئەوەتا خەڵكيان نوقمى قەيرانى نەبوونى ئاو كردووە لەم كوردستانەدا كە خۆى نوقمى ئاوە.. ئێستا لە كوردستاندا سامانى نەوتيش ئەوەندە زۆرە هەروەك سامانى ئاو زۆر بووە ئێ خۆ دەتوانن هەربەفرۆشتنى نەوت  قەيرانى ئاو چارەسەر بكەن  بەڵام نايانەوێت هەرچۆن خەڵكى كوردستان سودمەندد نيە لەسامانە نەوتيەكەى ئاواش بێ بەشى دەكەن لەسامانە ئاويەكەى ودەبێت بەردەوام بەدواى دەبەيە ئاوو دەبەيە نەوتدا عەوداڵ بێت لەم كوردستانە پڕنەوت و ئاوەداسەيرە زۆر سەيرە مرۆڤى چاخى بەردين مرۆڤەكانى نيادەرتاڵ خاوەنی و کێشەیان لەگەڵ کەمی ئاوادا نەبووە، بەڵام مرۆڤەكانى ئەم سەردەمە لەكوردستانێكى پڕئاودا سودمەنددنين لە ئاو كە سەرەتايترين مافە وەك پێداويستى وخزمەتگوزارى .
ديارە دەسەڵاتدارانى ئەم هەرێمە خەڵكيان خستۆتە ئاوادۆخ وقەيرانێكەوە خەڵكيان سەرقاڵكردووەبە قەيرانى دارايى ومووچەو قەيرانى كارەباو بەنزين و ئاو هتد كەسەرەتايترين مافى مرۆڤە لەهەركوێ ى ئەم دونيايەدا بێت بەڵێ دەسەڵاتداران خەڵكيان لەئاوا بارودۆخێكدا ڕاگرتووە  تاخەڵكى بير لە شتى گەورەتر مافى گەورەتر نەكاتەوە ونەبنە فشارو هەڕەشە وتا كورسى ودەسەڵات و بەرژەوەنديەكانيان پارێزراوبێت دەنا دەبوو خەڵكەى كوردستان ئێستا داواى ئازادى و يەكسانى و دادپەروەرى وسيستەم ودەستورێكى سيكولارو مافى مرۆڤ و مافە گەورە ئينسانيەكانى تريان بكردايە بۆئەم مافانەخۆپيشاندان و نار|ِەزاييان دە ربڕيايەنەك داواى ئاو وئاوەڕۆو كارەباو بەنزين ومووچەوهتد بكەن.
 سەيرە لەهيچ سوچێكى ئەم دونيايەدا نەمان بيستووە و نەمانبينيوە  مرۆڤەكان خۆپيشاندان و ڕێپێوان بكەن لە پێناو ئاوداو بێنە سەرشەقامەكان و ناو كۆڵانەكان ..چەند ساڵێك لەمەوبەر هەرلەم هەرێمەدا  بەهۆى قەيرانى نەبوونى ئاوەوە لەيەكێك لەگوندەكان خۆپيشاندان كرا ئەوەبوو خۆپيشاندانەكە لەلايەن هێزە ئەمنيەكانەوە سەركوتكراو تەقەش كرا لە خۆپيشاندەران لەئەنجامدا هاولاًتيەكى گوندنشينى خۆپيشاندەر كوژراو گيانى لەدەست دا لەپێناو  داواكردنى ئاودا بەڕاستى هەموو مێژووى دونيا هەڵدەيتەوە شوێنێك هەرێمێك ووڵاتێك نادۆزيتەوە كەمرۆڤێك لەسەر داواكردنى ئاوى خوارن  تيايدا كوژرابێت وگيانى لەدەست دابێت لەم هەرێمەى ئێمەدا نەبێت..بەڕاستى شەرمەزاريە بۆ دەسەڵات و حكومەتێك كەهاوڵاتيانى خۆى بكوژێت وسەركووت بكات لەسەر داواكردنى مافى ئاوبەڕاستى شەرمەزاريە بۆ دەسەڵات و حكومەتێك نەتوانێت ئاو بۆ هاوڵاتيانى خۆى دابين كات لە كوردستانێكدا كەبۆخۆى نووقمى ئاوە بەڕاستى شەرمەزاريە بۆ دەسەڵات و حكومەتێككە هاوڵاتيەكانى خۆپيشاندان بكەن بۆ داواكردنى ئاولەهەمووى سەيرترئەوەيە كەئێستا دەسەڵات و حوكمەت و حيزبەكان خەڵكى كوردستانيان سەرقاڵكردوە بە پرسى سەرۆكايەتى يەوە تا وەكو خەڵكى ماف وداواكارى وقەيرانەكانى لەبير چێتەوە ئێستا ئەوان شەڕى كورسى و پۆست و بەرژەوەنديەكانيان دەكەن نەك شەڕى خەڵكى ..ئەوى لەبيريان نەبێت و نەيناسن  و حسابى بۆ ناكەن خەڵكيە..ئەوان تەنها خەڵكيان لەكاتى هەڵبژاردنەكاندا لەبيرە وحسابى بۆدەكەن ودەيناسن ئەوان خەڵك وەك كارت وژمارەوداتا دەبينن نەك وەك مرۆڤى خاوەن ماف وبەهاوئيرادەوپێداويستى مرۆيي..ئەوان خەڵك بەخزمەتكارى خۆيان دەزانن نەك خۆيان بەخزمەتكارى خەڵكى  ئەوەتا خەڵكيان لەناخۆشترين وسەخترين وقەيراناويترين بارودۆخدا ڕاگرتووەبچووكترين كۆبوونەوەى حيزبى و حكومى و پەرلەمانى ناكەن لەبارەى باس كردن وباشكردنى باروگوزەرانى خەڵكيەوە.
بەڵام لە پێناو دەسەڵات وپۆست وبەرژەوەنديەكانى خۆياندا ڕۆژانەسەرقاڵى كۆبوونەوەى حكومى و حيزبى و پەرلەمانى و سياسى دووقۆڵى و سێ قۆڵى وچوارقۆڵى و پێنج قۆڵى و چەندين قۆڵى ترن  بەڕاستى دڵسۆزو خزمەتگوزارى خەڵكين وخاوەن ئەو بەڵێنانە بوون كەپێش هەڵبژاردنەكان بەخەڵكى كوردستانيان دابوو ...ئەوان پێش هەڵبژاردن خەڵكى دەخەنە سەرشانيان بەڵام دواى هەڵبژاردن ودەنگ هێنانيان وسەركەتنيان لە هەڵبژاردنەكاندا دەچنە سەرشانى خەڵكى ئەوان بارى سەرشانى خەڵكى سووك ناكەن بەڵكو بۆخۆيان بارى گرانن بەسەر خەڵكيەوە ئاخرپۆستى سەرۆكايەتى كەى كێشەى خەڵكە وا ئەم هەمووكۆبوونەوەيەو شەڕوهەرايەى لەسەردەكەن ئاخر كورسى سەرۆك وسەرۆكايەتى توينێتى خەڵكى تينوى بێ ئاو دەشكێنێ..خەڵكى برسى تێردەكات..هەژارى ونەدارى وبێ كارى وبێ خانەو لانەيى ناهێڵێت...بەكارەبا ماڵەكان ڕووناك دەكاتەوە وخەونى لاوەكان بەدى دێنێ..ئازادى و يەكسانى ودادپەروەرى بۆ خەڵك دێنێ..خۆشگوزەرانى و خزمەتگوزارى بەخەڵكى دەبەخشێ..دەستوورو سيستەمێكى سيكولار  پەسەند دەكات..حورمەت وئيرادەو بەها بۆهاوڵاتيانى كوردستان دەگەڕێنێتەوە وەك مرۆڤ دەڕوانێتە ژن وتوندوتيژى دژى ژنان ڕادەگرێت ؟!وهەزارەها ئاياو ئاياى  تر وەڵام بێگومان نەخێرهيچ كام لەمانە ناكات كەواتە كێشەى خەڵك پرسى سەرۆكايەتى نيە بەڵكوپرسى خۆشگوزەرانى و خزمەتگوزارى و مافى مرۆيي يە. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە