مەسعود قەناسەکەی بلە و بارزان

Friday, 07/08/2015, 2:44

5572 بینراوە


 بێئەوەی زامنی قەنەساکە بێنمەخوارەوە تەقە لە نادیار دەکەم، بێئەوەی سەرقاپی دوربینەکەم داگرم دوور ببینم، ئاوا لە دوورەوە دوژمنەکان دەبینم،. جەنابی کاک مەسعود درێژە بە قسەکانی دەدات و دەڵێت: کوڕەزاکەم واتە کوڕەکەی مەنسوری کوڕم باسی"موسا قەناسەکەی کوبانی و american sniper بۆ کردم منیش غیرەتم دایە بەر خۆم و ئەم وێنەیەم گرت، زانیم یەکێک قەناسی پێ بێت لەسەر کورسی دانانیشێت، بە ناچاری کورسییەکەم جێ هێشت و هاتم ئەم وێنەیەم گرت، بەتایبەت نیشانە لەدیوارێکی گەورە بگریتەوە وەک من کردم، زانیم لێی دەدەم، بەڵام هەر پەنجەم پیادا نا و نەتەقی، دوایی زانیم زامن کرابوو. بە وێنەگرە صۆرەکەم ووت: وێنەت گرتم؟ ئەویش ووتی: بەڵێ ئەزبەنی! وتی وا زووش دەیخەمە فەیس بوکەوە، با زۆر لایک بکرێت و بڵێن سەرۆکی هەرێم نیشانی لە داعش گرتووە!
من ئەم وێنە گرەم زۆر خۆش دەوێ، خزمی نالە هەورامییە، بەس خۆی دەڵێ من هەورامی نیم! سۆرانیم، لای من فەرق ناکات هەمووی بە صۆرە سەیر دەکەم.
باوکیشم وەک من بە ناوە  ڕانەدەهات، برایم ئەحمەد کە وتی مەلامستەفا نەی توانیوە بڵی ئۆتۆنۆمی راست ناکات، چونکە دەیوت حوکمی زاتی و بە عەرەبی ووشەکەی باش بۆ دەهات، منیش وەک مەلامستەفای باوکم جارێک ووتم فیس بوک، خەڵکی سلێمانی حەیایان بردم، بۆیە رقیشم لێیانە! جارێکیش ووتم شوشە شێر، لێیان نەبڕیمەوە بەتایبەتی ئەو کوردستانپۆستە نەعلەتیییە.
لەو ڕۆژانەدا هەر لە باسی قەناسدا کوڕەزاکەم کە تازە ئۆتۆمۆبێلێکیان بۆ کڕیوە بە چەند دەفتەر دۆلارێک ووتی: سەیری "مەحمود سەنگاوی" بکە چۆن ئەو فشەکەرە بە سێ گوللە هەموو داعشی ڕاونا ؟ ووتم کوڕم ئەو پیاو نییە خۆی لەو زەوییە دەگەوزێنێ، ئەوە تازە ١٥٠ پێشمەرگەی بەکوشت دا و خۆی وەک بەرزەکی بانان بۆی دەرچوو، دوایی چوو بوو بۆ ماڵی" خالیدە سوریش" بۆ سوڵح.
من دوا بڕیارم داوە ئەگەر هەڵم بژێرنەوە ئەم قەناسەیە دەخەمە مۆزەخەنەکەی بەیروتەوە لای پەیکەرەکەی باوکم، تا لەوێ هەڵبگیرێت بۆ نەوەکانی داهاتوو، بڵێن سەرۆک بەمە تەقەی کردووە. 
مەسعود کە وێنە دەگرێت، بەمەش پەیوەندیی من و داعش دەسڕێتەوە، دەڵێن ئەو داعشی کوشتووە، راست نییە یارمەتی داون و هاریکاری کردوون!
مەسعود هێندە خۆی تێک دەدات دەڵێ فیلە و چۆتە ناو دوکانی شوشەوە، بەڵام ئەم داماوە بەدەست خۆی نییە، هەرچییەک بکات، نابێت بە پاڵەوان، کەچی ئەو هەموو مامۆستا و مۆسیکژەن و شاعیرو ڕۆماننووس و گەجەرو گوجەرە پیسانە بەناوی رۆشنبیرەوە دەنگیان پێی داوە بەوەی کە ببێتەوە بەسەرۆک، ئای کە بێزەوقن ئەم رۆشنبیرە خوێڕیانە! کەچی کاکە مەسعودیش هەر دڵنیا نییە لە خۆی، بۆیە وێنەی وا بڵاودەکاتەوە، دەڵێت بەشکو بەم وێنەیە چەند دەنگێکی دیکە بهێنم! منیش کاتێک سەیری وێنەکانی ئەم پیاوە دەکەم دەبینم هەستی تاوانبارێتیی داگیری کردوە. سەرۆک چەند گوناحە سواڵی ئەوە دەکات ببێتەوە بەسەرۆک، تکایە بیکەنەوە چونکە بیچمسزێکی ناشرینی واتان دەز ناکەوێت، کە بیکەنە سەرۆکی خۆتان. ئەم پیاوە شایستەی خۆتانە ئەی رۆشنبیرە موچەخۆرەکان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە