ريسالەيەكى عاجيل لە ئەمين زەكى موئەريخەوە بۆمەسەقەفينى كورد

Wednesday, 12/08/2015, 9:59

5819 بینراوە


بە زمانی کوردی ساڵانی بیستەکانی سەدەی رابردوو
حەقيقەتێكى زاهير و مەعلومە كە سەورەكانى ئەوروئا خصوصەن سەورەى فەرەنسا و روسياى حەمڕا،تەحتە دەور و تەئسيرى ئەهلى قەڵەم و سەقافەتدا تەوفيق بوو، گەشتە نيهايەتى مەتاف  و فەوز.ئيجاب ناكات بەتوڵ و تەفصيل بەحسى دەور ومەهامى تەبەقەى موسەقەفين  لەعمومى سەورەكانى عالەمدا بكەم، بيل ئەخەص سەعى و جوهديان لەتەوعيە كردن وتەسقيفي مەواتينيندا.قابيلى ئيشارە و ئيعلان كردنە كە ئێمەش لەقەديم زەمانەوە  وەكو باقى دەوڵەتان موسەقەف و موفەكير و شوعەرا  و فەنانمان هەبووە، لەمەجالى خيدمەت تەعليم و تەتويڕى سەقافەتدا قسوريان نەكردوە، بيل ميسال ئەوە فايق بێكەس،ئەوە قانيع، ئەوە پيرەمێرد،..ئەو برايم ئەحمەد..ئيلا ئاخيرهى. كە ئەغڵەبيان بۆ تەحقيقى هەدەف و تەحصيلى مەقصەدى جەماهير.حەپسى و نەفى و تەهديد و ئەنواع ميحنەت و مەشەقەتيان چێشتوە.
لاكين مەعەل ئەسەفى شەديد،بيل عەكسى ئەيامى مازى و سەنەواتى قەبل، ئەلعان مەجموعەيەك شەخص كە بەموفەكير و كاتيب و ئوستاد .. ئیلا ئاخریهی مەعروفن، ئەو لەقەبە جەميل و بەديعانەيان خەبيس كردوە، سومعە و شوهەرەتى ئەو تەبەقەيەيان قەبيح و بەد فەساڵ كردوە، لەساحەى عيلم و ئەدەبدا خەريكن قەڵەم و ئەعمالى خۆيان  بەشيعرێكى رەخيص هەراج دەكەن. ئەبنە عەمودول فەقەرى ديكتاتۆر، تەڵەبى ئەوە دەكەن كە جەولەيەكى ديكەش ئەو بەناو رەئيسى ئيقلمە بێتەوە سەر مەنصەبى حوكم .كە مەعلومى مەعاليتانە ئەو زاتە ناموبارەكە ماعەدا يەئس و حوزن و فوقر و خيانەت وناعەدالەتى ميسقالە زەڕەيەك خەير وفەرەحى نەبووە،هيض  ئينجاز ومەشروعێكى تەقديمى مەواتينە شەريفەكانى نەكردووە؟
لازمە عمومى ئەو ئەشخاصانەى كەتەوقيعيان كردوە و، ئومنيەتى ئەوە ئەكەن تا مەدەل حەيات مەسعود بارزانى رەئيس و سوڵتانى مەملەكەت بێت، عەيبە و عەمەلێكى نامەنتيقى يە، خۆيان توشى خەسارەت و خەيبەتول ئەمەل ئەكەن، ليئەنەهوو عمومەن باش لە نيەت ومەخصەدى مەسعود حاڵى بوين، مەفروزە حەتا وەقت و فورصەت ماوە ،ئيعلانى نەدامەتى خۆيان بكەن ، لەو تەوقيع و ئيسنادەيان بۆ ئەو شەخصە رجوع ببنەوە.. عەجيبم لێديت لەنێو بووحەيەرەيەك لە ئەزەمات  و نەكەسات و موكەسەرات، و حەرب و خيانەت و،ئيحتيلال ،كەچى ئەو تاقمە وەك بڵێيت لە ئوزنى حيماڕدا  نەوميان كردبێت و،عيلم وخەبەريان لەمەحموى بىَ زەواد نىيە، كە ئينەما  لەتەحتە زيڵى ئەودا، وەتەن شامى شەريف بێت، لەموشكيلەى رەئاسەت و كورسيەكەى رەئيس بترازێت، عەيب باقى بێت نيمانە.
لێرەوە بەم ريسالەيە تەنبيهى ئەو ئەشخاصانە ئەكەم، كە بەتەوقيعى يان بەيعەتيان داوە بەمەسعود،نەزەڕێك لەحاڵ و ئەحواڵى رەعيەت و مەملەكەت بكەن،بزانن بەسەبەبى جەهالەت وديكتاتۆريەتى مەسعود و ئەعوان و عەشيرەتى ضيمان لى بەسەر هاتووە؟!،ميسلى ميزى حوشتر تەراجوعمان كردوە، ئەخيرەن جار ئينزارى شەديديان ئەكەم، كە ئيسم وشوهرەت و لەقەبى موفەكيرو ئوستاد و فەنان تەشويه نەكەن.نەبنە عاميلى ئەساسى بۆ تەوفيقى زاڵم.ليئەنەهوو كە يەومى حەق و حساب هات ،ئەوانيش  لەصەفى زاڵم وموزنيبين حەشر دەكرێت.وقد اعز من انز.
باقى وەسلام.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە