مانۆڕەکەی پارتی لەهەولێر چی پێمان ووت؟

Wednesday, 12/08/2015, 21:18

4143 بینراوە


چەند دەبەنگێک لە بری مەسعود لە شەقامەکانی هەولێر وەربوون خۆیان نمایش دەکەن، ئەم مانۆڕەی سەربازییەی پارتی لە بۆڕەی گایەک دەچێ کە لەتاو مێشێک کە دەیگەزێت سەربەرەوخوار بەدۆڵێکدا ڕادەکات.هەمەرەکان لەکوێبوون کاتێک گوێڕتان چۆڵکرد؟ ئەی ئەم قارەمانانە لە کوێ بوون کە شەنگالتان دایە دەست تیرۆریستەکانی داعش ؟ خەڵکی وادەزانن زیرەکی لەهۆشەوە سەرچاوە دەگرێت، ئەوان نازانن کە هۆش ئامرازی گوزارشکردنی زیرەکییە.ئەم خۆپیشاندانەی پارتی لەشەقامەکانی هەولێر و خۆنمایش کردنە پێی ووتین کە هۆشی پارتییەکان نەک زیرەکیان تێدا نییە بەڵکو لەهەموو شتێک بەتاڵە.
 خەڵکی هەولێر و هەرێمی کوردستان ناچارن بەرگەی ئازارەکانی ئەم بنەماڵەیە بگرن، تاکو بتوانن حەقیقەتی ئەم تاوانانە لەجیهان بگەیەنن.ئەم پیاوە قەزمە وەک سەدام وایە، سەدام لەجێگەیەک خۆی شاردبۆوە بەرامبەر کۆشکێک کە بۆیان دروستکردبوو، سەدام وازی نەهێنا تا هەموو عێراقی کردە سوتماک و وێرانی کرد کە ئەمڕۆ زیاتر لە یەک ملیۆن منداڵێ بێباوک ژیان دەکات لەووڵاتەکەی سەدامدا، سەدام سەوزایی نەهێشت دژی ژینگەبوو ئاوی نەهێشت، جوانی نەهێشت، متمانە و خۆشەویستی لە گۆڕنا و دوایی ملی شکاند و لە دار درا.پیاوە قەزمەکەش بەهەمان ڕێگە دا دەڕوات و لەگەڵ خۆیدا وێرانەیەک جێدەهێڵێت، مەسعود بەخۆیەوە شاعیری کوشت، نووسەری ئەتکرد، مامۆستای زانکۆی فەسادکرد، گۆرانیبێژی ڕیسواکرد، دکتۆری لەکەدار کرد، هەمووشتێکی وەک خۆی ناشرین کرد و ئیشتاش مانۆڕی سەربازی لەناو خەڵکی سفیلدا ئەنجام دەدات.
 من تێناگەم لەوەتەی ئەم بنەماڵەیە بوونەتە کۆسپ بەسەر ئەم گەلەوە، کە ئەویش لەڕێگەی کۆمەڵێک رووڕەشبیری ترسنۆکەوە ئەمانە کرانە بەڵا و بەناوی شۆڕش و پێشمەرگایەتییەوە خۆیان بەسەر ئەم گەلەدا داوە، کەچی لە ناو مێژووی ئەو هەمووساڵەدا جگە لە وێنە بەجلی سەربازیی و چەکەوە هیچ بەرهەمێکیان نەبووە، تەنانەت کەسمان نەمان بیستوە یەکێک لەم خێزانە لەشەڕدا گوللەیەک بەلایدا گیزەی کردبێت، نەمان بیستوە سەرپەرشتی شەڕێکیان کردبێت لەو جێگەیەی ئەوانی لێبوون شەڕ بوونی نەبووە کە چی ئەم هەموو خەڵکە پوچە لەخۆیان ناپرسن ئەمانە لەپای چی بمێنەوە؟ 
 مەسعود پیاوێکی دەروننەخۆش و بە عەقڵیش پەکەوتەیە، بەرد ئاسا گوێی هیچ نابیستێ، خۆشی وەک کەسایەتی لەڕیخۆڵەی بێکەڵک دەچێت، بابە تۆ شەرم بکە خەڵک تۆی ناوێت.من وەک کوردێک کە لەوێنەی تۆ دەڕوانم هەستی شەرمەزاریم ئەفڕێت، تۆ چیت؟
 من دڵنیام کە لە مێژووی شۆڕشەکانی جیهان بەتایبەتی فەڕەنسا ئاگادار نییت، کاتێک جەماوەر ڕاپەڕی "دۆلۆنتی" بەڕێوبەرری زیندانی باستیلیان چۆن کەوتە بەر لێشاوی خەڵک لەچوار لاوە کەوتە بەر شەقی خەڵک دوایی چێشت لێنەرێک سەری لە لەشی کردەوە چونکە لێدانی خواردبوو، بە چەقۆیەکی دەستڕەشی کول.ئەمە پەندێکە بۆ تۆ دڵنیات دەکەمەوە ئێستا ئەوەی هاواری مانەوەت دەکات چەقۆیەکی کولی پێیە بۆ لێکردنەوەی سەری خۆت و ئەوانەش بە خوێی چێشت پێت دەگەن.
 کاتێک لە ناو فلیمەکانی یوتوبدا دەمویست لە کەسایەتیت بگەم و چەند ڤیدۆ کلیپێکم سەیرکرد، ڕێک چوومە سەر ئەو فیلمەی کە سوێند دەخۆی گوایە تۆ کەسێکی شەریفیت، سەیرم کرد تۆ چەندە دەترسیت دەستەکانت دەلەرزێت، بۆم دەرکەوت هەموو ئەوانەی لە چەشنی تۆ دەیانەوێت لەسەر کورسی دەسەڵات بمێنەوە بەناوی هەیبەت و شکۆە قسەدەکەن و گوزارشت لە شتگەلێک دەکەن کە خۆتان نازانن چییە.هەمووشمان دەزانین هەیبەت و شکۆ جگە لە سۆزمەندی هیچی تری تێدا نابینیت.لەڕاستیدا هەیبەت و شکۆ جۆرێکە لە فریودان و لەسەر ڕۆحمان کار دەکات، ئەویش پەیوەندی بە تاکەوە هەیە لە کۆمەڵگا و خێزاندا چۆن پەروەردەبووە ؟
 مانۆڕە سەربازییەکەتان لەهەولێر پێی وتین و لە سەر ئەم پێودانگە دەتوانین تێبگەین لەوەی کە چۆن دەستەی بە کۆمەڵێک کۆیلە و ناوبژیوانان خۆیان وانیشان دەدەن، کە تۆ پیاوی لێقەومانیت، لەکاتێکدا تۆ هێندە ترسنۆکیت کە قەومان دەبیت تۆ کەس نازانێت لەکوێیت؟ لەگەڵ ئەوەشدا کۆی ئەو مانۆڕە پێمان دەڵێ چەندە ناچاری کە هەمووشتێک بکەیت بۆ ئەوەی لەسەر کورسی دەسەڵات دابنرێیتەوە، لەکاتێکدا تۆ لەسێبەری خۆشت دەترسی، بەڵام هەر لات خۆشە کە سەرۆک بیت.
 ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە تورک و ئەمەریکا و ئێران گەجەر و گوجەری دنیا ڕوو لەم هەرێمە دەکەن کە تۆ دابنێنەوە، ئەگەر خەڵکی ئێمە یەک تۆز بیر بکەنەوە دەزانن کە لەڕێگەی تۆوە ئەم نیشتمانە فرۆشراوە و ئەتک و هەراج کراوە، ئیتر پاڵەوانی پەشمەکی وەک بەرهەم ساڵح و چەند نەخۆشێکی تر دێن لەم کاتەدا خۆیان هیچ نین دۆڕاون کۆیلەن پێشنیاری ئەوە دەکەن ئێوە بمێنەوە و بە مەرجێک مانۆڕە سەربازییەکەتان بپێچنەوە بۆ کاتی لێقەومان، ئەو کاتەی سەرۆک کە شەنگالتان تەسلیمی داعش کرد...خۆت و بنەماڵەکەت شەرمەزاری مێژوو بن ئەی سەرۆکە بێشەرمەکە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە