سیی و پێنج ساڵە

Friday, 21/08/2015, 23:38

4388 بینراوە


بە شاهیدی هەمووهاوڕێ ڕاستگۆکانم کەهەندێکیان لەناو یەکێتی ماونەتەوەو خاوەن پلەوپۆستن لەئاستی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی تا دەگاتە پلە بەرزە سەربازیەکانی ناو هێزی پێشمەرگەو دەزگاکانی تری سەربازی وحیزبی ، پاشانیش هاوڕێ سەرەتاییەکانم لەناو بزووتنەوەی گۆڕان کە بڕێکیان ئەندامی جڤاتی نیشتمانی و جڤاتی گشتین هەندێکیشیان پەڕلەمانتارو بەشێکیشیان لەناو دەزگاکانی گۆڕاندا خەباتی نەپساوە دەکەن بۆگەیشتنی گەل بەکۆی گشتی داخوازیەکانی لەژیانێکی پڕلەکەرامەت و ئازادی .
٣٥ سالە بێ ئەوەی چاوم لەهیچ بەرژەوەندیەکی کەسێتی بڕی بێت بەردەوام لەڕیزی خەباتی گەڕاندنەوەی کەرامەت و ئازادی تاک بەتاکی گەلەکەمدابووم ، لەبەرەی ئەو مرۆڤە بزێوو توڕانەدا بووم چەمکی ئازادیان بەوانە ناساند کەنەیان دەزانی مانای ئازادی چیە؟ لەکوێدا نووسین بڤە بووبێت من لەوێ بووم وەک نوسەرێکی ( کوردستان پۆست) .
من بەم دووچاوەی خۆم ڕژانی خوێنی ٤٢ هاوڕێی شەهیدی پێشمەرگەی هاوتەمەنی خۆمم بینیوە هەم لەشاخدا و هەم لەشاردا بەشەهیدەکانی ١٧ ی شوباتیشەوە کە مخابن من لەگەڵیاندا نەبووم .
لەکۆی پەیامی ئەم کورتە نوسینەمدا کەپڕە لەخوێنی نەمەیوو وخەباتی نەپساوە داواکارم لەهەموو حەق پەرست و ویژدانە ووریاکانی یەکێتی و یەکگرتوو وکۆمەڵ و دواجار بزووتنەوەی گۆران پابەندبن بەهەڵکێشانی ڕەگی سیستەمی دیکتاتۆری لەکوردستاندا کە بنەماڵەی بارزانی خەریکن بە خوێن و ڕەنچی چەند ساڵەی خەڵک ئاوپرژێنی دەکەن ، گەروانەکەن دڵنیابن سوپایەک گەنج هەن ئامادەن ٣٥ ساڵ دژی ئێوە بجەنگن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە