کاکە (حەمە) کانی ناو بزووتنەوەی گۆڕان

Saturday, 20/06/2015, 9:12

5775 بینراوە


باشترین هەلی دابینکردنی ژیان لای هەلپەرستان بەجێهێشتنی حیزبێکە و چوونە ناو حیزبێکی تر.لەبەر ئەوەی جێگۆرکێ بۆ حیزبەکانی ئێمەش ئاسانە، ئەوا دەرگا بە روویاندا کراوەیە، لێرەدا موراڵ و رەوشت، بیروباوەڕ و ئایدیا رۆڵێکی نییە، بێ ئەوەی دەسەڵاتدارانی ئەو حیزبەی دیکە، کە ئەم هەلپەرستانە دەچنە ناویانەوە، بەدواچوون بکەن لەمێژووی ئەم هەلپەرستانە و بزانن پێگەی ئەمانە لە ناو خەڵکیی و کۆمەڵگادا چەندە؟ ئەمە خەسڵەتی حیزبەکانی باشوورە بەبزووتنەوەی گۆڕانیشەوە، هەر بۆیە ئەم هەلپەرستانە لە هەڵبژاردەکاندا و بەپاڵپشتی دەنگی خەڵک، ئەگەر مەرام و نزایان هاتە دی، ئەوا دەمێننەوە، ئەگەر نەهاتە دی، ئەوا جارێکی دیکە دەچنەوە ناو حیزبە کۆنەکەی خۆیان.لە چەند ساڵی رابردووی رووداوەکاندا و لە کاتی دەنگدانەکاندا نمونەی زۆرمان لەم کەسایەتییانە بینی، بزووتنەوەی گۆڕان لەم بوارەدا پشکی شێری بەرکەوتووە بەوەی سەدان کەسی پەراوێزخراوی ناو حیزبە تەقلیدیە گەندەڵەکانی کۆمەڵگای کردە ناودار و پەڕلەمانتار، هەر لەبەناو نووسەر و چاودێری سیاسیی و دکتۆری بێ دکتۆرا و ڕاوێژگاری بێ ڕاوێژ، تا دەگاتە کەسانێک  لە ٢٥-٧-٢٠٠٩ و دوای ئەوەش ئەگەر باسی ڕیفۆرمی سیاسی، یاخود باسی گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی، یان وەدەرخستنی کێسەکانی گەندەڵی سەرکردەی دوو حیزبەکەت بۆیان باس بکردایە، هێندە لێت دوور دەکەوتنەوە، وایان دەزانی لەتەک کەسێکەوە دانیشتوون هەگبەکەیان پڕە لە کەرەستەی تەقینەوە و مادە هۆشبەرە یاساغەکان.
 کوردستانپۆست وەک پێگەی سەرسەختی دژ بەم دیاردانە سەرتیپێکی بەجەسارەتی چالاکی خەڵک بووە لە دەرخستنی ئەوهەلپەرستانە، کە هیچ کام لە میدیای ئەهلی و بەناو چالاکوانانی سەربەخۆ، تەنانەت بزاڤە بەناو ناڕازیەکانیش زاتی قسەکردنیان لەسەری نەبووە.
لە پرسی درێژکردنەوەی ویلایەتی مەسعود بارزانیدا (حەمەکان) قسەی خۆیان هەبوو ڕەنگە بۆ هەندێک لە حەمەکان زەروورەتی ژیان یان مردن بێت، کە پاساو بۆ درێژکردنەوەی ویلایەتی بارزانی بهێننەوە بەوەی شاهەناسەیان لای ئەو بێت ئەگەر ئەو سەرۆک بێت ئەمان دەمێنن، ئەگەر سەرۆک نەمێنێت ئەمانیش نامێنن و دەمرن، ئەمە بۆ حەمەی حاجی مەحموودی سکرتێری حیزبی سۆسیالیست- دیموکرات وەک ئەو نەخۆشە وایە پێویستی بە خوێنی گرووپی زەرد بێت و خۆشی لە زۆنی گروپی نیلیدا ژیان بکات.
بەڵام بۆ کەسێکی وەک بەڕێز دکتۆر (حەمە کیانی) پەڕلەمانتاری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەڕلەمانی عێراق، کە جەخت لەسەر درێژکردنەوەی مەسعود بارزانی دەکات، جێگەی هەڵوێستەکردنە، هەڵوێستەکردنەکە بۆ بزووتنەوەی گۆڕانە پێش خەڵک.ئەو بەڕێزە پێش گۆڕانبوونی هەمیشە جەختی لەوەدەکردەوە کە ئەم پارتی نیە و (مەلاییە) دەبێت چ مانا و مەغزایەکی سیاسیی هەبێت بۆ بزووتنەوەی گۆڕان مەگەر لەمانەی خوارەوەدا: 
 هاوینی ساڵی ٢٠١١ لە سلێمانی بووم لەمەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان لە ژووری یەکێک لەکەسە خاکیەکانی بزووتنەوەی گۆران ئەم دکتۆر حەمە کیانییە خۆی کرد بە ژووردا بەهۆی گەرما و کێشی خۆیەوە، هەم هەناسەی تووند بوو بوو هەم قسەشی بە باشی بۆ نەدەکرا، ئەو بەڕێزەی هاوڕێم لێی پرسی کاک (دکتۆر حەمە کیانی) تۆ پەڕلەمانتاری گۆڕانی لەبەغداد چی دەکەیت لە سلێمانی؟
دکتۆر ووتی: وەڵا خێزان و منداڵەکەم لە ووڵاتی بەریتانیاوە هاتوونەتەوە و لە فڕۆکەخانەی سلێمانی، دادەبەزن.
 ئەو برادەرەش پێی ووت: بۆ لە هەولێر مەتار نییە؟
لە وەڵامدا وتی: ئاخر سلێمانی کەش و هەواکەی خۆشترە لە هەولێرو پاشان دەیان بەمە سەیرانگای ئەحمەد ئاوا و دوکان.
رۆژێکی دیکە لەبەردەم چاخانەی شەعبدا بووم، دکتۆر (حەمە کیانی) گۆڕانخواززززز لەگەڵ خێزانی و دوو منداڵەکەیدا تێپەڕین هەندێک گەنجی گۆڕانخوازی خوێن گەرمم لە گەڵ بوو، کە زڕەی ئاڵتوونی دەستی خانم و جلوبەرگی منداڵەکانی کاک دکتۆریان بینی (تفیان) لە خۆیان کرد، کە دەنگیان بە گۆڕان داوە.
دیسان لە 17 شوباتدا هەندێک لەپەڕلەمانتارەکانی بزووتنەوەی گۆڕان داوی مشتومڕ مەوعیدیان دانابوو لە سەنتەری شاری هەولێریش وەک سلێمانی خۆپیشاندان بکەن، دکتۆر حەمەکیانی وتبووی یەکەم کەس من دروشم دەڵێم...واو وا دەکەم، کاتێک بۆ بەیانییەکەی هەموو لەو شوێنە کۆ دەبنەوە، دکتۆر حمەکیانی دیار نابێ، تەلەفۆنی بۆ دەکەن دەڵێن لەکوێی؟ و چاوەڕێی تۆین هەمومان لێرەین، د.حەمە کیانی دەڵێت: وەڵا من سەفەر دەکەم و لەمەتارم و نیوسەعاتی تر سواری تەیارە دەبم.
لە دواییدا هەندێک کەس کەوتنە گومانەوە و دەیانگووت،  دەیان گووت: جا کێ ناڵێت، هەر ئەویش خەبەری بەڵتەجیەکانی پارتی نەداوە،  هەر لە یەکەم رۆژەوە خۆپێشاندانەکە ئەوەی لێ بەسەر هات؟
 دەرەنجام: 
_ بزووتنەوەی گۆڕان لە دیاریکردنی کاندییدەکانی نەگەڕاوەتەوە بۆ دەنگی خەڵک وەک ئەوەی لە پەیامە سیاسیەکەیدا بانگەشەی بۆ دەکرد.
_ بزووتنەوەی گۆڕان لە دیاریکردنی کاندییدەکانیدا، هەمان میتۆدی حیزبە تەقلیدییەکانی پیادە کردووە.
_ بزووتنەوەی گۆڕان نەگەڕاوەتەوە بۆ پێشینەی ژیانی فاڵسی حیزبی و سیاسی و کۆمەڵایەتی بڕێک لەکاندیدەکانی.
 هەندێک لە بەرژەوەند خوازەکانی ناو بزووتنەوەی گۆڕان سڵ دەکەنەوە لەو نووسەرە بوێرانەی، کە لە کوردستانپۆستدا پڕۆفایلی کاندیدەکانیان وەک حەقیقەت بەخەڵک ناساندوە.
لە کۆتاییدا ئەوەی وەک کاراکتەری گۆڕانخوازی بێ منەت خۆی پێناسە دەکات نەهێڵێت ئەم هەڵە و پەڵانە بەسەر بزووتنەوەی گۆڕاندا تێ بپەڕێ و بە پەڕلەمانتارەکان بڵێن: هەم دەنگەکان و هەم ئەو سەفتە پارانەی ئێستا وەریدەگرن وەک شیری دایکتان پێتان حەرام بێت، گەر لەبەرەی گەلدا نەبن بەتایبەتیش لە پرسی هەڵبژاردنەوەی مەسعود بارزانی.

سەرنجی کوردستانپۆست:
 د. محەمەد کیانی لە ستاندەردا  و لەم وتارەیدا کە پێشنیار دەکات د. مەحمود سۆرانی ببێتە سەرۆکی هەرێم.
دیسان لەم نووسینەی دیکەیدا قسە  لەسەر  راو و بۆچوونەکانی حەمەی حاجی مەحموەد دەکات
http://skurd.net/index.php


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە