ئایا کات هیواش دەبێتە لە کاتی نزیک بونەوە لە مردن؟

Tuesday, 08/09/2015, 21:29

4650 بینراوە


لەم کورتە ڤیدیۆیەدا دکتۆر دەیڤید تاقی کردنەوە لەسەر کەسێک دەکات کە لە بەرزاییەکەوە فڕێی دەداتە خوارەوە ، لە هەمان کاتددا خرۆنۆمەترێک لەسەر مەچەکێتی کە ژمارە نیشان دەدات بە خێراییەک کە مرۆڤ لە باری ئاسایدا ناتوانێت بیخوێنێتەوە بەڵام ئەوکەسەی کە دەکەوێتە خوارە دەتوانێت ژمارەکان بە ئاسایی ببینێت.
بە بۆچونی من کات هەمیشە یەک خێرایی هەیە ، بەڵام ئێمە دەتوانین کارێک بکەین کە کات خێراتر یان هێواش تر ببێتەوە لە مێشکماندا. بۆ دروستی ئەم زانیاریانە دەمەوێت  تاقیکردنەوەکەی دکتۆر دەیڤد ئیگڵمان نیشان بدەم بەڵام بە داخەوە من لەگەڵ بۆچونەکەی ئەو نیم.
دکتۆر دەیڤد دەیەوێت بەم تاقیکردنەوەیە نیشانی بدات کە لە کاتی نزیک بونەوە لە مەرگ کات هێواش دەبێتەوە، ئەم کارێکی زۆر باشی ئەنجام داوە بۆ ئەم تاقی کردنەوەیە بەڵام بەداخەوە ئەنجامەکە ئەوە نیە کە ئەو دەیویست بە دەستی بهێنێت.
بە بۆچونی من کات هێواش نابێتەوە بەڵکو ئەوە مێشکی مرۆڤە لە کاتی پەستانی زۆر یان پەستانی دەرونی یان وزەی زۆر مێشک خێراتر یان هێواش تر کار دەکات، ئەمەش وا دەکات کە ئەو کەسە هەست بەوە بکات کە کات خێراتر یان هێواش تر بە ڕی دەکرێت.
تێۆری من لەم بوارەدا ئەوەیە کە دکتۆر دەیڤد ئیسپاتی کرد کە کات بۆ ئێمە بۆ ئەو کەسەی کە لە ڤیدیۆکە تاقیکردنەوەی لەسەر دەکرێت هەمان کاتە. تەنها جیاوازیەک کە هەیە ئەوەیە ئەو کەسە کە دەکەوێتە خوارەوە دەترسێت ئەمەش وا دەکات مێشکی خێراتر لە باری ئاسایی کار بکات بەو هۆیەشەوە دەتوانێت مەترەکە بە باشی بخوێنێتەوە.
ئەو ژمارەیە کە هێندە خێرا نیشان دەدرێت مرۆڤ لە کاتی ئاسایدا ناتوانێت ژمارەکان ببینێت.
ئەمەش ئیسپاتی ئەوە دەکات کە کات هەر وەک خۆیەتی تەنها شتێک کە دەگۆڕێت ترس پەستانێک دروست دەکات کە مێشک خێرا تر زانیاری وەرگرێت و خێراتر تۆماریان بکات.
زۆر جاریش لە کاتی نزیک بونەوە لە مرگدا دەگوترێت مرۆڤ هەموو ڕابردوی خۆی وەک فلیمێکی خێرا دێتە پیش چاو، کەواتە تاکە شت ئەوەیە کاتی ترس مێشک بە تەواوی وزەی خۆی کار دەکات و زانیاریەکان هێندە خێرا نیشان دەدات کە تۆ وا دەزانیت فلیمێکت دیوە بەڵام ئەوە تەناه جەند چرکەیەکە بۆ مێشک.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە