پارتی هێزێکە هیچ وەفایەکی بۆ ئەندامەکانی خۆی نییە

Thursday, 10/09/2015, 19:03

4506 بینراوە


پارتی هێزێکە هیچ وەفایەکی بۆ ئەندامەکانی خۆی نییە
ئەمیر خالید (سزای گەل)
رۆژی سێ شەممە (8.9.2015) لەلایەن دەستیکی نادیارەوە  بەرپرسی دادگای  سەربازی کوردستان بەناوی غازی ئەتروش  تیرۆرکرد کە بە پلەی فەریقی یەکەم خانەنشینکراوە لە سەر وەزارەتی پێشمەرگە  (کە گومان دەکرێت هەر لەلایەن پیاوکوژەکانی دەزگای پاراستنەوە کارەکە ئەنجام درابێت) ..
پارتی هێزێکە هیچ وەفایەکی بۆ ئەندامەکانی خۆی نیە هەر کەسێک بێت لە هەر پلەیەکدا بێت بەشێوەیەک لە شێوەکان رای جیاوازی هەبێ کە بە دلی بنەمالەی بارزانی نەبێت بێ سێ و دوو تیرۆری دەکەن بۆ نمونە (جەوهەر نامیق ، فەلەکەدین کاکەیی  کە تەنها کەس بوو لەناو پارتیدا پەیوەندی باشی لەگەل پەکەکە دا هەبوو بێت، عمید نجم تۆفیق کەناسروە بە پلینگەکەی زێرەڤانی بە تۆمەتی گەندەلی کرابووە زیندانەوە پاشان هەر لەوێ تیرۆرکرا ، فەرەیدون جوانرۆیی ، دواین کەسیشیان کە تیرۆر کرا فەریقی یەکەم غازی ئەتروش) بوو،هەموویان بە پیلانی پاراستن و لە سەر بریاری بارزانی تیرۆرکراون.
ئەوەی جێگەی سەرنجە و گومانەکانمان لە سەر ئەوە دەکاتە یەقین کە پارتی لە پشتی تیرۆرکردنی فەریقی یەکەم غازی ئەتروش ئەوەیە لە سەرەتا دا ویستیان ئەم تیرۆرکردنە پەردەپۆش بکەن بەلام بۆیان نەکرا دواتر دەزگا میدیایەکانی خۆیان (پارتی)ئەوانەش کە نزیکنن لییانەوە هەر یەکە بەشێوەیەک باسیان دەکرد بۆ نمونە کەنالی ڕووداو و باس نیوز
ڕووداو دەڵێت فەریقی یەکەم غازی ئەتروش لە مالەکەی خۆیدا لە پیرمام خۆی کوشتووە بەلام باس نیوز دەڵێت  فەریقی یەکەم غازی ئەتروش  لە کاتی دەوام لە فەرمانگەکەئی خۆیدا لە هەولێر خۆی کوشتووە.
هەر کەس پرسیاری هەبوو دەتوانم لێرە ولامی بدەمەوە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە