ڕوسیا و بەكارهێنانی كارتی سوریا

Saturday, 26/09/2015, 22:05

3153 بینراوە


ئەگەر دورگەی كریم كێشەی گەورەی ڕوسیا و ئۆكرانیا بو بێت بە تایبەت لەسەر كێشەی غاز , ئەوا هەر ئەو كات ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی پشتیوانی ئۆكرانیانیان كرد بێت , ئەوا لە ئێستادا ڕوسیا و ئێران لەژێر پەردەوە دەیانەوێت یاریەكی تر لەگەڵ ئەمریكا بكەن , دەوترێت قاسمی سلێمانی چەند جارێك سەردانی ڕوسیای كردوە و نەخشەی ئەم یارییەیان داڕشتبێت , ئەگەر چی دەوترێت كە گوایا قاسمی سلێمان لە بەرخاتری ڕێككەوتنی ئێران و (5+1) دورخراوەتەوە , دیسان ئەمەش جۆرێكە لە سیناریۆ و یارییەكی تری ئێرانە بۆ ئەوەی بتوانێت داواكاری زیاتر لە ناتۆ بكات , ئێستا ڕوسیا لە دوای كێشەی كریم دەیەوێت كارتی سوریا بەكار بهێنێت , لەم نێوەندەدا چی ئێران و چی ڕوسیا بە وەكالەت شەڕەكان و یارییەكانی یەكتر دەكەن , خۆ ئەگەر ناتۆ بیەوێ‌ نەخشەیەكی نوێ‌ ی سایكس بیكۆ بكات ئەوا ئێران بەشێكی گەورە دەبێت لەم نەخشەیە , بۆ ئەوەی ڕوسیاش بەركەوتەی هەبێت لەم یارییە نۆییەدا , دەبێت وەك كارئەكتەرێكی بەهێزی سەر مێزی نەخشەی دابەشكاری ناتۆ و ئێران دەربكەوێت , خۆ ئەگەر ڕوسیا كاتێك بە هەمو هێزی خۆیەوە دێتە ناو گۆڕەپانی یاری سور یاوە , سەرەتا لە ڕاكێشانی بۆریەكی غازەوە دەستی پێ‌ كردبێت كە لە ڕوسیاوە بێتە سەر بەندەری جیهان , ئەوا لە زۆر ڕەوەوە لەگەڵ ئەمریكا و ناتۆ بەریەكدەكەون , مانەوەی بەشار ئەسەد بۆ ڕوسیا گرنگی جیۆسیاسی هەیە و بۆ ئێرانیش بە هەمان شێوە , بۆیە چی ئێران و چی ڕوسیا نایانەوێت لەم نەخشەی دابەشكاریە تازەدا , سفربونەوەی بەشار ئەسەدی لێبكەوێتەوە .
• چۆن ئەمریكا چوارچێوەیەكی بازنەیی بۆ داعش داڕشتوە , لەم كاتەدا ئەو بازنەیە دەكاتە بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا , ئەگەر بچوك بێتەوە ئەوا هێرشە ئاسمانیەكان دەوەستێنێ‌ تا بچێتەوە سەر بازنە دیاری كراوەكە وە ئەگەر بازنەكەشی بڕی و گەورەتر بوو ئەوا بچوكی دەكاتەوە , ڕوسیاش دەیەوێت لە ڕێگەی كارتی بەشار ئەسەدەوە ببێتە یاریچیەكی ناو ئەم گۆڕەپانە , ئەم یاریەش دەبێت كارتە بچوكەكان بۆ بەهێزكردنی كارتە گەورەكان بەكار بهێنێت , بە تایبەت توركیا كە دەیەوێت یەكپارچەیی خاكی سوریا وەك بەشێك لە ئاسایشی نەتەوەیی خۆی بەكار بهێنێت , ئەوا ڕوسیا یاریەكی دوو سەرە لەگەڵ توركیا دەكات .
• ئەگەر ناتۆ مەبەستی بێت كورد بگەیەنێتە سەر دەریای سپی ئەوا لە دوای بەكارهێنانی چەكی قورسی ناتۆ لە لایەن پەیەدە و گرتنی جەرابلس ئەوا ئەم هەقیقەتە نزیك دەبێتەوە , ڕوسیاش بۆ ئەوەی پشكی هەبێت پۆتین دەچێتە لای ئۆباما و بە ئاشكرا ئەو پەیامە دەگەیەنێت , بە جۆرێ‌ لە جۆرەكان چی ناتۆ و چی ئێران نایانەوێ‌ یاریەكە تێك بچێت و ڕوسیاش وەك یارچەیەكی بەرگری دەهێنن ناو گۆڕەپانەكەوە , ئەو كات خاڵی بەیەك گەیشتنیان بریتی دەبێت لە :
1. ڕازی دەبن بە بۆریەكی ڕوسیا بۆ بەندەری جیهان .
2. پەدەیە دەبێتە هێزی پاراستنی ناوچەی سێیەم لە سوریا , كە سوریا دەبێتە سێ‌ دەسەڵات و سێ‌ ناوچە .
3. بەشار ئەسەد دەمێنێتەوە و پابەند دەبێت بە ڕێككەوتنی (5+1) و ئێران و ڕوسیا .
4. داعش و بەرەی نوسەرە دەمێنێتەوە و وەك كارت بەردەوام بەكاردەهێنرێت لە نێوان هێزەكاندا لە سەر مێزی گفتوگۆی لایەنەكان , شەڕەكان بەردەوامی دەبێت بە شێوەیەكی نەرمتر .
5. خۆ ئەگەر ڕۆژئاوای كوردستان و عێراق لە سایكس بیكۆی تازەدا بەر ئێران كەوتبێت ئەوا ناوچەی بەشار دەدرێتە ڕوسیا و هەموشی لە بەرژەوەندی ناتۆدا یاری دەكات .
6. ئەگەر بەهاری عەرەبی بەرنامەی داڕێژراوی ئەمریكا بۆ بێت , ئەوا ئێران و ڕوسیا لە بەشار ئەسەد و ئۆكرانیا توانیان ئەو یاریە بوەستێنن , لە ئێستادا ناتَو و ئەمریكا بە ناچاری دەبێت لەم ناوچەیەدا لەگەڵ ئێران و ڕوسیا ڕێك بكەون .
7. دەروازەیەكی تر لەسەر دەریای سپی دروست دەكرێت , كارتی كورد تا ئەو دەروازەیە گرنگە پاشان بچوك دەبێتەوە بە نمونەی باشوری كوردستان .
8. ڕێككەوتنی نێوان ئێران و ڕوسیا بۆ ئەوەی بتوانن هەم پارێزگاری لە ڕێكەوتنی نەوەوی و مانەوەی بەشار بكەن .
9. بەكارهێنانی كارتی سوری لە بەرامبەر كارتی ئوكرانیادا .
10. دوبارە كردنەوەی هاوپەیمانیەتیەكانی ئەفغانستان و هەوڵدانی ڕوسیا بۆ كاریگەری ڕوسیا لەو سیاسەتە باوەی كە ئێستە لە ناوچەكەدا پیادە دەكرێت .
11. دابەش بونی كارتی سونە و شیعە لە نێوان ناتۆ و ئێران و ڕوسیادا و بەكارهێنانیان بەرامبەر بە یەك .
12. پەكەكە و پەیەدە دەبنە هێزی گەورەی زەمینی لە سەر هێڵی گستی هەموو لایەنەكان تا ئەو كاتەی ئامانجەكانیان دەپێكن , پاشان كورتكردنەوەی پەكەكە و پەیەد بۆ كونفیدراڵی لە ناو سوریا و توركیادا .
13. بە دیویكی تردا ڕێككەوتنی (5+1) و ئێران دورخستنەوەی ئێرانە لە ڕوسیا و ڕوسیا بەم یارییەی دەیەوێت هەیمەنی جیوسیاسی بۆ بگەڕێتەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە