کۆتایی دونیا یان مانگ گیران

Monday, 28/09/2015, 18:43

8050 بینراوە


ماوەیەکە دەنگۆی ئەوە هەیە کە گوایا 2015/9/28  کۆتایی دونیایە ، ئەمەش  لە ڕێگای نێزەکێکی گەورەوە  ڕوودەدات.
ئەم هەواڵە دوور بوو لە راستییەوە ئەوەی کە ڕوی دا، تەنها دیاردەیەکی سروشتیە و پێکهاتوە لەوەی کە زەوی دەچێتە نێوان خۆر و مانگەوە، بەمەش تاریکی زەوی بەسەر مانگدا بڵاو دەبێتەوە و ڕەنگی مانگ نیمچە سور دەبێت.
-------------------------------------------------------------------


ئەم دیاردەیە لە ئەوروپا بە مانگی سوری سوپەر ناو دەبرێت، لەبەر ئەوەی لەو کاتەدا مانگ زۆر لە زەوی نزیک دەبێتەوە، واتە قەبارەکەی زۆر بە گەورەیی دەبینرێت هەر لەبەر ئەوەشە ناوی سوپەر لە خۆ دەگرێت.
ئەم دیارەدەیە چەند ساڵ جارك دووبارە دەبێتەوە، جاری ئایندە لە ساڵی ٢٠١٨ ڕوودەدات، بەڵام سەرەتای خۆرگیرانەکە نابینرێت، پاشان جارێکی تر لە ساڵی ٢٠١٩ ڕوو دەداتەوە، ئەوجا کۆتایی مانگ گیرانەکە نابینرێت.
جارێکی تر مانگ گیران بە هەمان شێوەی ئەمڕۆ ڕوو دەدات لە ساڵی ٢٠٣٣ دا.
ئەمڕۆ لە ناوەڕاستی ئەوروپا کاتژمێر ٥.٤٠ خولەکی سەرلەبەیانی مانگیران زۆر بە جوانیی دەبینرا.
هەڵبەت دیاردەی مانگ گیران زۆر ئاساییەوە، هەر چەند ساڵ جارێک ڕوو دەدات، ئەم دیاردەیە لە ڕابردودا زۆر جار لە لایەن دەسەڵاتدارانەوە  وەک ئامرازێک بەکارهێنراوە بۆ هەڕەشە کردن لە میللەت، بە نەزانین و تێگەیشتنی خەڵکی لە زانستە سروشتییەکان میللەتانیان پێ ملکەچ کردوە.
دەگێڕنەوە کاتی خۆی کریستۆفەر کۆڵۆبەس دەچێتە دێیەک و داوای خواردن دەکات لە دێکە خواردنی نادەنێ، ئەویش دەزانێت کە نزیکی مانگ گیرانە و بەمە خەڵکی دێکە دەخاتە ژێڕ هەڕەشەوە دەڵێت ئەگەر نانم نەدەنێ ئەوا خوا لێتان توڕە دەبێت و مانگ سور هەڵدەگەڕێت و ڕەنگی خوێن دەگرێت، خەڵکی گوندەکە بەم قسەیە گاڵتەیان بە عەقڵی کریستۆفەر دێت، پاشان هەمان ڕۆژ مانگ دەگیرێت، ئەوان ئیتر نازانن مەسەلە چییە وا دەزانن لە بەر ئەوەی خواردنیان پێی نەداوە، لە ترساندا پەشیمان دەبنەوە و بە داوای لێبوردنەوە خواردنەکە بۆ کۆڵۆمبەس دەبەن و خەڵکەکە مل کەچ دەکات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە