پەکەکە رۆلی هەبووە لە تەقینەوەکانی ئەنکەرە ؟

Sunday, 18/10/2015, 1:31

2238 بینراوە


ئەحمد داود ئۆغلۆ کە ماوەیەکە ژیاری خۆی لە دەستداوە ، لێدوانەکانی نەشیاون و لە لێدوانی کەسێک ناکات کە هۆشیار بێت ، لێدوانەکانی سەیروسەمەرەن و جێگەی پێکەنین .
لە جەند رۆژی رابردوو دا ووتی ئێمە لیستی ناوی ئەو کەسانەمان لایە کە خۆیان دەتەقێننەوە بەلام جارێ نازانین کامیان تەقینەوەکانی ئەنکەرەیان ئەنجامداوە .
ئەمە لە لێدوانی کەسێک دەکات کە هۆشیار بێت؟ جگە لەوەی ژیاری خۆی لە دەستداوە ، پەردەی گومانیشی لابرد لە سەر پەیوەندی و هاوکاری نێوان تورکیا و داعش.
لە لێدوانێکی تریدا هەر سەبارەت بە تەقینەوەکانی ئەنکەرە دەڵێت: پەکەکە رۆلی هەبووە لە تەقینەوەکانی ئەنکەرە .
ئەم کالفامەش دەیەوێت قوربانی لەبەر چاومان بکات بە جەلاد .
یەکێک لەو کەسانەی کە کردە خۆکوژیەکەی ئەنکەرەی ئەنجامداوە عومەر دەنیزە کە برا ئەو خۆکوژەیە کە لە پرسوس خۆی لە ناوی ئاپۆرای خەلکی دا تەقاندەوە ، باوکی ئەو تیرۆریستە بە رۆژنامەی تەرەفی تورکی ووتوە " من بە پۆلیسم ووت کە کوڕەکەم دەستگیر بکەن بەڵام ، لەجیاتی دەستگیرکردن ئازادیانکرد " .
ئەمە تەنها شتێک دەسەلمێنێت کە بێ ئەم لاو ئەو لا دەولەت و ئاک پارتی دەستیان لە تەقینەوەکانی تورکیا بەگشتی و تەقینەوەکانی ئەنکەرە بەتایبەت هەیە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە