دەسەڵاتی تەقلیدی کوردی لەنێوان (ئاوابوون و مانەوەدا )

Saturday, 05/12/2015, 20:54

2217 بینراوە


ئاشکرایە کەماوەی زیاتر لە(23)ساڵە لەهەرێمی کوردستاندا دەسەڵاتێکی خۆ جێی کوردی کاروباری ئیداری و سیاسی هەرێمەکە بەڕێوەدەبا ، لەسەرەتای دەسەڵاتدا کۆمەڵی گیروگرفت وتەنگژە ڕوبەڕوی ئەم دەسەڵاتەبویەوە بەڵام لەبەرئەوەی گەلی کورد زۆرنەهامەتیو دەردی سەری بەدەست دەسەڵاتدارانی ڕژێمی لەناوچوی بەعسەوە چەشتبوو ،هەمانکات گەلی کورد ئاشنایەتی و دەست وپەنجەی لەگەڵ ئەلف وبێی دیموکراسیدا نەرم نەکردبوو بەهەموکەم وکوڕیەکانی دەسەڵاتی لۆکاڵی ڕازی بوو ،بەڵام پاش ماوەێکی کەم دوبارە دێوەزمەی پۆلێنکردنی هاووڵاتیان لەهاوکێشەسیاسی وئیداریەکاندا بەشێوەێکی زۆر زەق ڕەنگی دایەوەو هەموو حەزوو هیواو ئاواتەکانی گەل بوون بەبڵقی سەر ئاو، لەلاێکەوە شەڕی وێرانکەری ناوخۆو لەلاێکی ترەوە ئابڵوقەی ئابوری بەرگی ڕەشی بەباڵای گەلی کورددا کرد ، کارگەیشتە دابەشکردنی سنورو ناوچەکانو لەیەککاتدا چەند دەسەڵاتێکی میلیشیایی لەچەندهەرێمێکی کوردستاندا پێگەی خۆیان قایم کردو ئەم پاشاگەردانیە تائەمڕۆشی لەگەڵدابێت بەردەوامە ،  ئەوەی دەمانەوێت بیڵیین ئەوەیە هەرحکومەت ودەسەڵاتێک جاڕی شەڕی نائاشکرای لەگەڵ گەلەکەی خۆیدا داو درزی جیاکاری قۆرغکردنی دەسەڵاتی بۆخۆی بەڕەوا بینی ئەوا پێش وەخت جاڕی مەرگی خۆی داوە ، ، 
بۆیە پێموایە سیاسەتمەداری‌ کورد جێگەی‌ ئومیدی‌ خەڵکی‌ کوردستان نیە، لەبەرئەوەی‌ متمانەی‌ لەدەستداوە.  هەر لەسەرەتاوە خۆشباوەر بووە، بەبەڵینی‌ نەیارە راستەقینەکانی‌  خۆی‌، هەر بۆیە دابرانی‌ دەسەڵات‌و کۆمەڵانی‌ خەڵکی‌ کوردستان تادێت لەهەڵکشاندایە، هۆکاری‌ ئەمەش خودی‌ پیاوانی‌ دەسەڵاتن نەک هێزە دەرەکیەکان، دنیابینی‌ بەرپرسانی‌ ئەم وڵاتە هێندەی‌ بۆ بەرژەوەندی‌ مادی‌ ئێستاو ئایندەی‌ خۆیانە، هێندەش بۆ وێرانکردنی‌ ئێستاو ئایندەی‌ گەلی‌ کوردستان‌و کۆمەڵانی‌ خەڵکە، ئەم هەڵسوکەوتە خراپەی‌ بەرپرسان لەکاتێکدایە کەئەوەی‌ شەرعیەتی‌ داوەتە دەسەڵاتەکەیان، لیاقەو لێوەشاوەیی‌ خۆیان نیە، بەڵکو  تەنها دەنگی‌ خەڵکی‌ کوردستانە کەچی‌ ئەمرۆشی‌ لەگەڵ بێت، کە خەریکە قەیرانەکە نقومی‌ دەکات، ئەوەندەی‌ ئامادەیە موجامەلەی‌ هەر کەسایەتی‌‌و گروپ‌و هێزێکی‌ دەرەکی‌‌و تەنانەت لاوەکیش بکات، نیو هێندە ئامادە نیە گوێ‌ لە داخوازیەکانی‌ خەڵکی‌ کوردستان بگرێ‌،  ئەوخەڵکەی‌ سەرچاوەیەکی‌ لەبن نەهاتووی‌ دەسەڵاتەکەشیەتی‌؟! سەیرە ئەو هێزانەی‌ دەسەڵاتی‌ کوردی‌ موجامەلەیان دەکات جگەلە " براعەرەبەکان"ی‌ عێراق، تورکیاو ئێران کە بە ئاشکرا دژایەتی‌ هەر قەوارەیەکی‌ سیاسی‌ کوردی‌‌و بەرژەوەندیەکانی‌ مرۆڤی‌ کورد دەکەن لەناوچەکەدا، بێگومان فەلسەفەی‌ بەرێوەبردنی‌ دەسەڵات لەوەدایە بەرپرس، لەهەموو هاوڵاتیەکی‌ تر بەرپرسیارێتی‌ بکەوێتە ئەستۆ، کەچی‌ بەپێچەوانەوە پۆست‌و بەرپرسیارێتی‌ لە حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستاندا هێندەی‌ بۆ ئیمتیازە نیوهێندە بۆ خزمەت نیە، ئەوەش بەڕاشکاوی‌ لە دابەشکردنی‌ بەرپرسیارێتی‌‌وتەزکیەی‌ حزبی‌‌و موچەی‌ بەرپرساندا دەردەکەوێ‌، وەکو دەبینین جیاوازی‌ لەنێوان بەرپرسێکی‌ باڵای‌ حزبی‌‌و حکومی‌ لەگەڵ هاوڵاتییەکی‌ ئاسایدا یان لەنێوان فەرمانبەرێک‌و بەرێوەبەرێکی‌ گشتی‌ یان وەزیرێکدا لە هەرێمی‌ کوردستان سنوری‌ ویژدان‌و هەموو یاساو رێسایەکی‌ بەزاندووە، کەس نازانێ‌ داهاتی‌ هەرێمی‌ کوردستان چۆن خەرج دەکرێ‌..؟ ئەگەر ئەمە جیابوونەوەی‌ راستەقینەی‌ دەسەڵات‌و خەڵک نەبێ‌ چیترە؟ ئەگەر ئەمە بێ‌ بەهاکردنی‌ مافی‌ هاوڵاتی‌‌و دواجار بێمنەتی‌ لە هاوڵاتی‌ نەبێت چیترە؟!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە