فیمینست چی‌یان دەوێ و پیاوی سامی چی؟

Sunday, 27/12/2015, 0:00

2294 بینراوە


فتوایەكی سەیری بە ناو زانایانی ئەهلی شام ،لە زاری (یاسر العجلوني)یەوە: تیایدا دەبێژرێ بە هۆی كوشت و بڕو كەم بو نەوەی پیاوی سوریاوە ژن زۆر بووەو پیاو كەم ،بۆیە ئەو ئەو ژنانەی كەسیان نەماوەو جگە لە خوا كەس شك نابەن بۆ ئەوەی  نەقۆزرێنەوەو بەكارنەهێنرێن و داڵدە بدرێن دەتوانن خۆیان بكەن بە موڵكی پیاوێك و تەنیا بە وتنی وتەی خۆمكردە موڵكت زەواجەكە دادەمەزرێ، ئەم ڕیشنە دەبێژێ بە گوێرەی فەرمودەیەك كە ئەو دەڵێ وتەی پێغەمبەرە پیاوێك ئە گەر كەسوەت و نە فەقەو چاودێری تەندروستی ژنەكان دابین بكات دەتوانێ ٤٠-٥٠ژنی هەبێ هههههههههه خرتە نێرە هههههههه هەروەها ئەڵێ  ئەم زەواجە ناوی زەواجی مولكی یەمینە،ئایەتی( او ماملكت ایمانهم )دێنێتەوەو دەیكات بە بەڵگەی قورئانی بۆ فتواكە، وە دەبێژێ ئەو پەنجا ژنە دەبنە جارییەو تاكە  خرتە كە   ببورن مێردە خوا پێداوەكەیان دەبێ بە سەید ،تڕحێو كۆیلایەتی لە هەر كوێ هە بو زاراوە نەگونجاوە كەی وەك سەیدیش هەڵدەتۆقێ ،بە خوا بەس خوا سەیدە،خۆشی لەوایە ئەم مەلا ڕیشنە دەشبێژێ دەتوانێ ئەو ئافرەتەی خۆی دەكا بە جاری و خۆی پێشكەش بە پیاوێك دەكات تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیش بەكاربێنێ لە جیاتی شێخ و مەلاو دادگا‌و داد نوس هەڵبەتە دەتوانێ لە یەكێك لەو پێنج ڕێیەوە زەواجی مولكی یەمین بەئەنجام بگەیەنێ،ئەڵێم دەبێ هەبێ  خۆی خۆی بكات بە كۆیلە، عەرەب نەبێ؟ئا بیرم چو بە خوا خۆشیشە وەك سوڵتانە نێرییەكانی عوسمانی پەنجا دانە دەورت بەن و بە سەیدی سەیدی بانگت بكەن،ههههههههه باشە بڵێی ئەگەر ئەم فتوایە جێبەجێبكرێ  ڕێژەی سەید دە  قاتی مسكین نەبێت، ڕاستیان وتووە كە عەرەب كامڵ نییە ،خوا دەفەرموێت: (انا انزلنا قرانا عربیا لعلكم تعقلون).

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە