‎مەگەر بژاركەرانی باكور بتوانن گیاكەڵەی مەزرای باشور هەڵبكێشن لە ڕەگەوە!؟

Thursday, 07/01/2016, 22:56

2045 بینراوە


تا  باكور ئازاد نە بێ گەڕاندنەوەی دەسڵاتی باشور بۆ شەرعیەتی هەڵبژاردن و دیموكراسیبونی ڕاستەقینە زۆر ئاستەم و بە ئاشتی مەیسەر نابێ،بۆیە دەبێ هەموان پشتیوان و پاڵپشتو سپۆنسەری مادی و واتایی ڕاپەڕینی باكورییەكانی نیشتیمان بین،ئەوانەن بژاركەرانی گیاكەڵەی كوردو پسێنەری پردی هیوای دوژمنە هەرە گەورەكەی كورد،توركیای تۆرانی،بە سەركەوتنی مۆدێلی خۆسەری باكورو دروست بونی ستاتۆی كوردی بە دامەزراوەكردنی  باشور هێندەی ڕاكێشانی مو لە ناو ماستدا ئاسان و سانا دەبێت ،چونكە ئەو دەم هیچ هێزێكی دەرەكی ناتوانێت دەست لە سیاسەتی باشور وەربدات و ئیرادەی هاوڵاتیان پایەماڵ بكات،ڕاپەڕینی ئازادی و یەكجاری كورد ئەم ڕاپەڕینەی باكورە،ڕاپەڕینێكە ڕاپەڕینی ئازاری ١٩٩١ ی باشور دەگەیەنێت بە ئەو ئامانجەی كە ماوەی ٢٤ ساڵە بۆی نەهاتووەتە دی!كە ئەویش ئاواكردنی حكومەت و داوو دەزگای كارگێڕی و ئابوری و زانستی و پیشە سازییە بەهۆی پاوانەكانی خێڵ و كۆمێرس فیوداڵیزمی میلیتارەوە،كە دەستیان گرتووە بە سەر شادەماری ژیانی گەلدا،كە درێژكراوەی ئەجێندای داگیركەران و ڕێگری هەرە گەورەی بەردەم سەقامگیری سیاسی و ئابوری و كارگێڕی كوردستانن،هێزگەلێكن كە تەواوی كایەكانی ژیانیان خستووەتە ژێر پاوانی خۆیانەوەو ئامادەن تا كۆتایی بۆ مانەوەی خۆیان و بەتاڵانبردنی دەسكەوت و داهاتی ئەم نیشتیمانە درێژە بەم بەرنامە وێرانكەرە قرێژە دوژمنكردە بدەن كە بڕەستی گەلی بڕیوەو دڵسۆزانی لە نیشتیمان و كوردو كوردایەتی تۆراندووەو تەراندونێتییە تاراوگەوە،بە هەمو پێودانگێك سەركەوتنی مۆدێلی خۆسەری باكور دەرگا داخستنە لە بەردەم بە سعودی كردنی باشورداو كلیلی ڕزگارییەكی سیاسی كۆمەڵایەتی ئابوری یە،بژی بەرخۆدانی باكور زیڕەكەن هەلپەرستان و گیاكەڵەی ناو مەزرای گوڵان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە