لە سەدەی ٢١یشدا وەکوکاریلەیەک فرچک لە گوانی دایکمان دەدەین !

Monday, 18/01/2016, 18:36

2569 بینراوە


خەتای خۆمان نییە! دەڵێن ٢٩سەرهەڵدانی کورد چێ بووە. ئەو سەرهەڵدانانەش خاوەنی سەرۆک ودەستەی رێبەرایەتی تایبەت بە خۆیان بوون. هەر سەرهەڵدانێکیش خاوەنی هەزاران هیزی چەکاداری خۆی بووە. لەو ٢٩ سەرهەڵدانە بە میلیونان مرۆڤی دڵپاک گیانی خۆیان فیداکردوە. کۆڕەو، سێدارە، زیندان، شکەنجە، بێ حورمەتی، ماڵوێرانەی و،،،،،،،. یەک بە دوای یەکدا بەربینگی پێگرتووین تا گەیشتووینە ئەو رۆژگارەی کە لە سەر خێری ئامریکاو هاوپەیمانەکانی، بە بەهای خوێنی رۆلەی کورد باشووری وڵاتیان بۆ رزگار کردین. کە چی ٢٤ ساڵە شەل وشکستە وگەجەرگۆجەریان بۆ کردوینە دەسەڵاتوحکومەت، گۆیا لە سەر فرۆشی پارەی نفت بارزانی دەوڵەتی کوردیمان بۆ رادەخا ! قەرارە لە مەو بە دوا ئیدی وەکو چوالوو کووزو نەکەین و بە پارەی فرۆشی نەفتی بارزانی هیچ کەس هەژار نابێ!
من کارم بە سیاسەتەکانی ئامریکا نییە لەو وتارەدا کە سەدەی رابوردوو چی بە سەر کورد هێناوە، ئایا دۆستمان بووە یان دژمن؟ ئەگەر بڕە ئینسافێکمان هەبێ هەمووی هەر خەتای ئەوان نەبووە ، پێش سوارەکانی خۆشمان بێ سیاسەت وبێ موڕاڵ بوون. لە وشەی بێ گەشەو سیس زیاتر چییان پێ نەبووە. وێنەی کیسەڵ هەرقوڵاغەی خۆیان دابوون وهەرکامیان بۆ لایە ک پەراوازە کراون. کاروپیشەیان وشاندنی خەنجەری زگ دڕو شیری سەر بڕ بووە لە حاند یەکتر.
" جەوهەری کەلام "
دەسەڵاتی هەیی لە باشوور لە گەڵ بەرپرس وڕایەداری وڵاتی سۆماڵێش لە تەنیشت یەکتر دانانرێن. هێشتا ئەوان باشترن. چون راستەوڕاست دەڵێن: ئێمە ئەویەن کە هەین. جا چدەگا بە سەرۆککۆماروجێگری سەرۆککۆماری وڵای ئامریکا کە پێناسەیان بۆ دیاری بکەین لە ئاست دزسالارەکانی باشوور.ئامریکا دۆستی کوردە یان نەیاری کوردە جەوهەری ئەو کورتە باسە نییە. بەڵام ئەوەی کە بۆ من جێگای سەرسووڕمانە ئەوەیە کە لەو وڵاتەدا یاسا قسەی پێیە، شاری بێ دەروازە نییە هەر کەس بە بێ لێ پێچینەوە وەژوور کەوێ. وەرن بزانن لە باشووری وڵات خەڵکی هەژار چۆن گیری خواردوە.؟
بەڕێز / جۆ بایدن /، جێگری ئاغای ئۆباما، کوڕەکەی نە خۆشە وناتوانێ کار بکا. دەبێ واز لەکار کردن بێنێ. بۆ چارە سەری نەخۆشیەکەی و بۆ بژیوی ژیانیان باوکی ئەو کوڕە / جۆبایدن / دەبێ ئەو خانوویەی کە تێدا دەژین بیفرۆشن!! دەنا گرفتی مەزنیان بۆ دروست دەبێ! ئاغای ئۆباما کە ئەوەی زانیوە پێی گوتوە: من پارەت دەدەمێ تۆش بە مەرجێک خانوەکەت نەفرۆشی! بڕۆ کێشەی نەخۆشی کوڕەکەتی پێ چارەسەر بکە ! بەڵام لە لای ئێمە خەڵکی ژێر دەسەڵاتی کورد بۆ پارە یەکتر دەکوژن.! بە خۆشگوزەرانی منداڵەکانیان بە هاسانی خەڵک بە کوشت دەدەن!
وەبیر کۆشکوتەلاری بێ سەوادەکانی عەشیرەی بارزانی کەوتمەوە کە لە سەر خوێنی رۆڵەی کورد چۆن دەژین.! زۆرم بیر لە پێگەی / جۆبایدن / و بنەماڵەی تاڵەبانی وبارزانی کردوە، بۆم چارە سەر نەبوو. تەنیا ئەوەندە دەڵێم: وڵاتێک کە مێدیا وشاعیرورۆژنامەوان ونووسەروپڕۆفسۆڕو بەرپرسی زانکۆکانی دەستەمۆی ئەو دەسەڵاتە گەندەڵە بن هەر ئاوامان بە سەر دێ کە دەیبینین.! لە دەوەرێک کە هیم وبناغەی شەڕوناتەبایی قسەی پێیە، دەبێ سەرۆک هۆزوسەرۆک عەشیرەمان لي ببنە دمڕاست. لە وڵاتێک کە رۆژی رووناکی لێ بۆتە شەوەزەنگی ئەنگوست لە چاو هەر ئەوەی لێ شین دەبێ کە لێی دەڕوانین.
ئەوەی تا ئێستێ بارزانی وتاڵەبانی وەک بنە ماڵە یان وەک شەخسی خۆیان تۆماریان کردوە، مێژوو، نییە، ژیاننامەی خۆیانە، ژیاننامەیەک پڕ لە نەهامەتی بۆ کورد، پڕلە کوردکوژی، پڕ لە ترۆر، پڕ لە دزی، پڕ لە بێ ویژدانی، پڕ لە سەر شۆڕی ،پڕ لە سیخۆری و،،،،.من رێبازی پێشمەرگەش جودا لەو دووبنە ماڵەیە دەنرخێنم.چون هەزاران مرۆڤی دڵپاک ئاشقانە گیانی شیرینی خۆیان لە رێگای ئاواتەکانیان بەخت کردوە ( روحیان شاد بێ). با هیچ کەس خراپم لێ تێنەگا.
جەعفەرکەریمی
١٨/١/٢٠١٦


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە