لێگەڕێن گەریلا كاری خۆی بكات

Tuesday, 08/03/2016, 23:04

1722 بینراوە


تۆمەت بەخشینەوە و قسەی ناڕاست و چەواشەكردنی خەڵك لە پێناو بەرژەوەندی حزبی و ماڵباتی و تاكەكەسی و بۆ ڕازی كردنی دڵی دوژمنان , كردەوەیەكی زۆر نامەردانەو دوور لەهەمو بەهاو ئاكارێكی مرۆڤانەیە, ئاساییە ناكۆكی هەبێت سەبارەت بە سیاست كردن و بیرو ڕای جیاوازو جیهانبینی وخوێندنەوە بۆ دۆخەكە ، دەكرێت مودایەك لە نێوان دوو هێز یان چەند هێزو لایەنێكی جیاوزدا هەبێت , بەڵام نائاساییە بۆ ئەوەی شەرعیەت بە سیاسەتی خۆت بدەی و بەرژەوەندیە حیزبیەكانت بپارێزیت تۆمەتی ناڕاست بۆ لایەنێكی تر هەڵبەستی , لەكاتێكدا ئەو تۆمەتە زیان بەبەرژەوەندی گشتی نەتەوەیی بگەیەنێت و مەترسی لەسەر ژیانی خەڵك و تێكچونی ئاشتی و كۆمەڵایەتی هەبێت , تێكدانی ئاشتی و كۆمەڵایەتی لەوێوە سەرچاوە دەگرێ لایەنگرانی فكرو ئایدیا جیاوازەكان یەكتر بە تاوان بار بزانن و لایان وابیت ئەو نەهامەتی و زیانەی ڕۆژانەبەرۆكیان دەگرێت هۆكارەكەی لایەنی بەرامبەرە , ئەو هەمو قەیرانانەی قەیرانسازەكان بەرهەمیان هێناوە و بووە بەبەڵای سەری خەڵكی باشوری كوردستان گەیشتۆتەوە بە ئاستێك كە پێی دەگوترێت گێژاو,
 ئەو گێژاوەی كە خەریكە هەناسە لەبەر خەڵك دەبڕێ لە بری ئەوەی بە دوای ڕێگا چارەدا بگەڕێن و پەنجە لەسەر زامەكان دابنێن و هەوڵی چارەسەر كردنی بدەن , بە جۆرێكی ترسناكتر كار لەسەر چەواشە كردن و بەلاڕێدا بردنی ڕای گشتی ستەمێكی گەورەیە و ناپاكیەو تەنها خزمەت بە دوژمنانی كورد و كوردستان دەكات , لەساڵەكانی ڕابردودا ناكۆكی لایەنە سیاسیەكان زیانێكی بەخەڵك گەیاندوە كە هەرگیز لەبیر نەكریت، ئیدی كاتی سەر لەنوێ‌ كولانەوەی برینەكان نیە, ئەگەر لەسەردەمی ڕژێمی سەركوتكەرەی بەعسدا خەڵك لە مافی سیاسی و بیرو ڕای ئازاد بێبەش كرابو، لە ئێستادا و لە سایەی دەسەڵاتی كوردی جە
جگە لەوەی ژیانی ئاسایی خەڵك پڕكراوە لە تاڵاوی نەهامەتی ، هاوكات بەرهەمی ڕنج و قوربانی دیان ساڵەو دەسكەوتەكانی بەرئەنجامی شۆرش و خوێنی شەهیدان تێكشكێنراوە و شەرعیەتی خراوەتە ژێرپێی دەسەڵاتی بەرژەوەندی پەرستەوە، كوردستان كە دابەشكراوی سیاسەتی نێودەوڵتیەو داگیركراوی چوار دەوڵەتی دژبە مرۆڤی ئازاد و خاوەن ناسنامەی ڕەسەنایەتیە، پێناسەكردنی هەر یەك لەو داگیركەرانە بەدۆست و دەست تێكەڵ كردن لە گەڵیاندا بەهەر بیان و مەبەستێك بێت خۆڵكردنە چاوی گەل و خاپوركردنی وڵاتە، بەداخەوە تێڕوانینێك لە لای هەندێ كەس دروست بووە بەتەواوی هەڵەیە، ئەوەش بێگومان سازو ئامەدەكراوە بۆ ئەوەی هەڵە تێگەیشتن لە ناو خەڵكدا بڵاوبكرێتەوە لە سەر ڕەخنەگرتن لە كارە نامرۆڤایەتیەكانی داگیر كەران، بەر لە هەرشتێك پێویستە ئێمەی كورد دوژمنانی گەل و نیشتمانەكەمان بناسین، ئەوەشمان لە بەرچاو بێت كە لە نێو دوژمنەكانماندا دوژمنی باش یان خەراپ بونی نیە ئەوەی جیایان دەكاتەوە لە یەكتر كارو كردەوەی ڕژۆنەیانەیانە لە بەرامبەر گەلی كورد،
 باشی و خەراپی  لە پێناسەی خودی دوژمنەكەدا نیە بەڵكو لە ئاستی تاوانەكانیاندا كەم و زۆر هەیە، داگیركەرێك كەمتر چەوسانەوەو زەبرو زەنگ بەكاردێنێت داگیركەرێكی تر زیاتر ، ئەوەش ناكاتە ئەو واتایەی ئەویان لەویتر باشترە ، هەروەك ناشكرێت كاتێك تاوانە قێزەوەنەكانی لایەك دەخەیتە ڕوو كەسانێك لایان وابێت چاوپۆشی لە تاوانی ئەوانیتر دەكەین، بەڵام ئەركی مرۆڤایەتیە نەك كوردایەتی لە كوێ دڕندایەتی و كوشت و بڕ و جینۆسایدی ئاشكرا هەبێت لە سەر گەلە كەمان، پێویستە قەڵەمە ئازاد و هەق نوسەكان لەوێوە ببن بە داكۆكیكار لە رٍاستی و ڕاستگۆیی و ڕاستیەكان بخەنەڕوو، 
لە ئێستادا ڕون و ئاشكرایە وەك هەمیشە حكومەتی توركیا لە ناو داگیراكەرانی كوردستاندا بە دڕانداەترین شێوە ڕوبەڕوی داوا و داخوازیە مەدەنی و دیموكراتیەكانی گەلی كورد بۆتەوە، ئاخر ناكرێت مرۆڤ قسە لەسەر تاوانی دوژمن و كۆمەڵكوژكردنی گەلەكەی خۆی نەكات، ئەوەی لە جزیری بۆتان حكومەتەكەی ئەكەپەی دۆستی بەشێك لە كورد ئەنجامیدا بە هەم پێوەرێك جینۆسایدە و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتیە، نزیكی چوارسەد كەسی لە ژن و منداڵ و پیرو گەنجی كورد بە جۆری شەهید كردووە خۆی ڕوی ئەوەی نیە تەرمەكانیان بداتەوە كەس و كاریان، بۆ پەردە پۆشكردنی تاوانەقێزەوەنەكەی تەرمەكان فڕێداوەتە ناو ئاوی دیجلەوە!! ئەو دیمەنانەی لە جزیرو سوری ئامەد بەرچاودەكەون ئاسەوای تاوان و وێراناریەكە سەدام و بەشاری دیكتاتۆریش هەر ئەوەیانكردووە، 
لە ئێستادا دوو بەشی كوردستان لە خەبات و بەرخۆدانێكی كەم وێنەدان لە پێناو بەدەست هێنانی مافەڕەواكانی خۆیاندا، لە هەردوو بەشكەشدا دوژمنێك بە دڕندەترین شێوە هەوڵی ڕێگریكردن دەدات، باشوری كوردستانیش ئاشكرایە نەوتەكەی بۆ توركیا دەنێرێت و پارەكەشی دیارنیە و بزرە، كەواتا سێ بەشی كوردستان بەدەستی داگیركەرێك دەچەوسێتەوە كە ئەویش حكومەتەكەی ئەكەپەیە،
  دەسەڵاتداری باشوری كوردستان ئەركی نەتەوەیی ئەوەبو هاوكاری ئەو دوبەشەی وڵات بێت، كە هاوكار نابێت بەهۆكاری ئەوەی توانای نیە ، خۆ توانای هەیەو دەكرێت هاوكاری دوژمنان نەبێت لە چەوسانەوەی گەلی كورد، تۆمەت بەخشینەوەی تەقاندنەوەی بۆری نەوت و بڕینی قوتی هاوڵاتیان درۆیەك بو تەنها لە بەرژەوەندی داگیركەران و زیان گەیاندن بە نەتەوەكەی خۆمان، دواجار حكومەتی هەرێم لە سەر ئاستی باڵا لە تۆمەتەكەی پەشیمان بۆوەو وتی بۆری نەوت نەتێقێنراوەتەوە، هەر دوای ئەوەش جارێكی تر تۆمەتێكی ناڕەواو بێبنەمای تر گوایە گۆڕان و پەكەكە بەنیازن لە ڕۆژی یادكردنەوەی ڕاپەڕندا كردەوەی چەكداری ئەنجام بدەن و پەلاماری ڕانیەو قەڵادزە بدەن، ئەوەش لە ئاستی ناوخۆیی تێپەڕی و هەواڵە هەڵبستراوەكە گەیندرا بە نوێنەری وڵاتان لە كۆنسوڵیەكانی هەولێر؟!!
ئازاردانی دەرونی خەڵك بەو تۆمەتە بێبنەمایانەی بۆ كەسانێكی درۆست دەكەن كە خەبات و بەرخۆدانی تەنها بۆ مافە ڕەواكانی گەلی كوردە خزمەتكردنی ڕاستەوخۆی داگیركەرانی كوردستانە، دەسەڵاتە سەركوتكەرەكەی ئەكەپە لە ڕەوشێكی زۆر خەراپ و گۆشەگیردایە بەهۆی هاوكاریەئاشكراكانیەوە بۆ چەتەكانی داعش و گروپ تیرۆرستەكانی تر، گەریلاكانی كوردیش بڕیارن داوە چیتر لە ئاستی كۆمەڵكوژیەكانی ئەكەپە بێدەنگ نەبن و گەل بپارێزن، چاوەڕوان دەكرێت لەم بەهار ونەورۆزە دا گۆڕنكاری گەورە ئەنجام بدرێت لە باكوری كورستاندا، بۆیە ئەگەر هاوكار نابن تكایە لێگەڕین گەریلا كاری خۆی بكات. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە