ناوەرۆکی وتارەکەی دکتۆر یوسف چی بوو؟

Thursday, 17/03/2016, 1:28

3028 بینراوە


وەتەکانی دکتۆر  یوسف وتارەکەی  نێچیرڤان بارزانی   پوچەڵ  کردوەو  و مەسعود بارزانیشی وەك کەسێکی  بێ تایبەتمەنی    پێناسە  کرد 
وتارەکەی سەرۆکی  پەرلەمانی کوردستان  پێناسەیەکی  کورتی ناساندنی  شکستی  دەسەڵاتە  ٢٤ ساڵەیەکەی هەردوو   بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی بوو ،،،،
بەزمانێکی پاراو و رەوان سەرۆکی پارتی و دەسەڵاتەکەی  بە  کەسایەتیەکانی  ئەو  دیدارە  ناساند  وەك  و سەرۆکیکی  نەخویندەوار  و  دۆراوی  نێو  کایەی  سیاسەتی رۆژهەڵاتی  ناوین .
ناوەرۆکی  وتارەکەی  دەرخستنی  کەسایەتیەکی   بێ  تایبەت مەندی  مەسعود بارزانی  بوو  ،
لە  لایەکی  ترەوە  وەسفکردنێکی  بە  ئەدەبەوەی  مەسعود  بارزانی  بوو  وەك  و  سەرکردەیەکی  نەخوێندەواری شکست  خواردووی  خۆسەپێنی  بەرۆژوو  لە سیاسەت و ،،، دۆراوی  گەمەی سیاسی  نێو  واقعی  ئەمرۆی  سیاسەت  وانانی   درواوسێ و  جیهان  ،،
هەر  لەو  وتارەدا  وەڵامێکی  جەرگ  بری  دابە  گیانی  نێچیر  بارزانی  و  ئەندام  و لایەنگرانی  پارتی  ، چونکە  نێچیران بارزانی لە  وتارەکەی دا  ویستی  کەسایەتی  دکتۆر  یوسف  لە  کەدار  بکات و  تەوای  شکستی  حکومرانی  لە  باشوری  کوردستان  بخاتە  ئەستۆی پەرلەمان بەگشتی و   سەرۆکی  پەرلەمان بەتایبەتی ، هەروها  نێچیرڤان بارزانی  لە  قسەکانی  دا   هەوڵی  دا  مەسعود  بارزانی  وەك  و  پاڵەوان  بناسینێت  و  بە  بەهێزترین  کەسایەتی سیاسی و  عەسکەری  بیناسێنێت  لە  گۆرەپانی  سیاسی  کوردستان  و  تەواوی  هێز و دەسەڵاتی  پێشمەرگەی  لە  قۆڵ  و  باسکی  مەسعود  بارزانی دا  کۆکردوە  و  پرسی  سەرۆکایەتی  هەرێمیشی  زۆر  بە  بچوکتر نیشاندا  لە  ئاستی  مەسعود  بارزانیدا،
هەر  بۆیە  دکتۆر  یوسف  ریك  وەك  ئەوەی  گەل  ویستی  وەڵامی  نێچیرڤان  بارزانی  و  حکومەتە  شەق  و  شۆقەکەی  دایەوە  و  مامی  نێچیرڤانیش  وەك  و  دیکتاتۆریکی  هاوشێوويی  قەزافی  و  بن عەلی  و  حوسنی ناموبارەك  وەسف  کرد و ،
دکتۆر یوسف  وتی  هێزی  بەرانگار بوونەوەو  تێکشکاندنی  رێکخراوی  تیرۆرستی  داعش  دەگەرێتەوە  بۆ بەهێزی  و  پاڵەوانی  و  ورە  بەرزی  هێزەکانی پێشمەرگە  نەوەك  تاکەکەسێك  کە  بە  کورسیەکەوە  چەسپ  بووە.
ئەگەر  بەکورتی  لێکدانەوە  بۆ  وتارەکانی  دکتۆر  یوسف  و  نێچیر  ڤان  بارزانی  بکەی  ئەوا  ناوەرۆکی هەردوو  وتارەکە  تەواو  پێچەوانەو  دژ  یەك  بوون  وتاری  نێچیرڤان بارزانی  بەتەواوەتتی  بۆ  تێکشاندنی  و  لاواز پیشاندانی  شکۆی  پەرلەمان و  سەرۆکایەتی  پەرمان بوو،
وە ناوەرۆکی وتارەکەی سەرۆکی پەرلەمانیش   بە  تەواوی  پوچەڵ کردنەوەی  وتارەکەی  نێچیرڤان بارزانی  بوو  دەربرینێکی  راسگۆیانە بوو بۆ  پیشاندانی  شکستی  حکومرانی و دەسەڵاتی  بنەماڵەیی لە  باشوری  کوردستان   و  لاوازی  و بێ  تایبەتمەنیەتی مەسعود بارزانی   و   دیکتاتۆری  بارزانی  بوو ،
بەکورتی   ئەم   پەندە  کوردیەمان  بە  بیر هاتەوە  لە  کاتێك کە  دکتۆر یوسف وەسف و   پێناسەی   مەسعود بارزنی دەکرد  !
 رێوی  دەرەوەیەوە پڵنگ  و شێری  ماڵەوەیە 
هەروها  دکتۆر  یوسف   بەم شوەیەش  نێچیرڤان  بارزانی  ئاگەدار  کردەوە 
لە درێژەی  وتەکانی  دا  بە  نێچیرڤان بارزانی   وت تۆ  هەڵەیت لە  دەربرین  و هەڵس و  کەوت  و  پەنجە  راشيقاندن  و چآوسورکردنەوە  چونکە  ئێرە  سلێمانیەوە  دەڤەری  زەرد  نیە  خەڵکی ئەم دەڤەرە  وەڵامی  چەتەو  مافیاکانی  ئەم  وڵاتە  بێ  باکانە  دەدەنەوە  ،،،  
ئێرە  سلێمانیە  پیرت  نەچێت  بیرتە  لە  دوای  ئاش  بەتاڵە  ئابروو  بەرەکەی  باپیر و  بنەماڵەکەت   چون  سلێمانی  شەقی  لە  پاشەڵی پارتی  دا  کە  تائیستا  وا  ئێووە  دەناڵێنن   بە  دەم  ئازاری  ئەو  شەقەوە  سەیرکە  لە  سێمانی  بەقەی  ئەندام پەرلەمانیك  حیزبەکەی ئێوە  دەنگ  ناهێنێت!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە