ژەهری دەسەڵاتی مافیا

Tuesday, 03/05/2016, 22:39

1622 بینراوە


براگەلینە راستیان فەرمووە کورد خۆخۆرترین  میللەتن لەسەر رووی دنیا، هەر هۆی ئەمەش بووە تا ئێستا نەبووە خاوەنی ەولەتی سەربەخۆی خۆی، تا خاوەنی ئەم گورگە دەسەڵاتدارانەش بن هەرگیز نابێتە خاوەنی بڕیاری خۆی، هەر هۆی ئەمەش بووە ئەمارەتەکانی ئەردەلان و بابان و سۆران ...تاد لە نیوخۆدا لەنێو براوە
کێشەکەی ئێمە هەر ئەمە نییە، بەڵکو میللەتێکی زۆر کەم ئاست و نا تێگەشتوومان هەیە، بێ ئەوەی متمانە بە عەقڵی خۆی بکات  وپشتی پێ ببەستێ بۆ لێکدانەوەو بیرکردنەوە، یەکسەر دوای قسەی ئەم و ئەو  دەکەوێت و شەلم کوێرم ناپارێزم دەنیشێتە مل، لە شەرو خێردا.. ئەمەش هۆی ئەوە بووە لە ٢٥ ساڵی رابردوودا میللەت خاوەنی هیچ وتەو بڕیارێکی خۆی نەبووە، تەنیا دەزگاکانی راگەیاندنی پارتی و یەکیەتی دەیانبات بەڕێوە و هەڵوێستیان بۆ دەستنیشان دەکات
لەم بابەتەی لەمڕۆژانەدا دەزگای زانیاری داوەکەی هۆنیوەتەوە دژی کەسایەتی ئاینی عەبدولەتیف، چەند خاڵێکی زۆر مەترسیداری لێ دەخوێنینەوە
١- لە کوردستان کە هیچ پاراستنی ماف و تایبەتمەنی تاکەکەسی لە ئارادانییە، بۆی هەیە هەر کەسێك لە ئەندامانی کۆمەڵگا گەر دەسەلات لێی نارازی بێت توشی سەدان کێشەی سەیرو سەمەرەی بکات، لەوانەش لێدانی سومعەو کەسایەتی کۆمەڵایەتی. وەك چۆن دژی هەڤاڵ ئەبوبەکر کردیان و بەڵام لە ئاکامدا هەوڵەکەیان پێچەوانە کەوتەوە و خەڵك لە رقی ئەوان زیاتر دەنگی بە هەڤاڵ ئەبوبەکر دا
٢- هەردوو کۆمپانیای ئاسیا سێڵ و کۆرەك دەست ناپارێزن لە بڵاوکردنەوەی تایبەتمەندیەکانی ژیانی تاکە کەسەکان، گەر راستیش نەبێت ئەوا خۆیان دەیهۆننەوەو ڕێکی دەخەن و بە تەکنەلۆژی نوێ تۆماری دەکەن، کەواتە ئەوانە خزمەتگوزاری گوستنەوەو پەیوەندی نین بەڵکو تۆڕی سیخوڕیی کردنن
٣- عەبدولەتیف وەك مرۆڤێك پاشان کوردێك پاشان موسڵمانێك گەر خاوەنی هەر بیروبۆچوونێك بێت ئەوە مافی تاکەکەسی خۆیەتی، تەنانەت گەر بیشهەوێت ژیان و پەیوەندی کۆمەڵایەتی دروست بکات ئەوە مافی خۆیەتی و لە قێزەونترین سیستەمی حوکمدا کەسایەتی مرۆڤەکان لەکەدار دەکرێت و بڵاودەکرێتەوە، تەنیا لەبەر ئەوەی هاوڕای دەسەڵات نین
راگەیاندنی حیزبە مافیاکان دەڵێن قوتابیان هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی بەڵگەی تر دەکەن گەر مامۆستا عەبدولەتیف داوای لێبوردن نەکات، باشە قوتابیان ئەم گوتوبێژە تەلەفۆنیانەیان لە کوێ بوو گەر چیرۆکەکە سەروبنی لە لایەن دەسەڵاتی تۆقینەرەوە نەهۆنرابێتەوە، کەسێك کار لەسەر تۆڕی تەلەفۆن و پەیوەندیەکان نەکات چۆن دەستی پێی را دەگات
٤- گەر ئەم باسەی عەبدولەتیف لە خراپترین باردا راست بێت، لای زۆربەی تاکی کورد ئاشکرایە کە ناگاتە نوکە دەرزیەکی بەرپرسانی هەردوو حیزبی دەسەڵات کە هەریەکەیان سوپایەك لە سۆزانی لوبنانی و تورکی و ئۆکرانی و عەرەب و سوری و چینی و کوردیان هەیە، باشتر وابوو بەرد نەهاوێژن کە خانووی خۆیان لە شوشە بێت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە