لەنێوان دوو سەڵاحەدیندا

Tuesday, 03/05/2016, 22:40

1780 بینراوە


مەلا بەختیار لە دیبەیتەکەیدا رەخنەی لە سەڵاحەدینی ئەیوبی دەگرت لەبەر ئەوەی خەڵکی میسری لە ستەمی فاتیمیە شیعەکان رزگار کردو دەوڵەتی ئەیوبی دادپەروەری لە شوێنیدا دانا، ئەمە تا ئێستاش شانازیە بۆ ئێمەی کورد، کە سەرانسەری  جیهاندا  لەناو کوردا ئەو کەڵە پیاوە خۆنەویست و پلە نەویستە هەڵکەوت و جیهان لە ژێر بەیداخەکەیدا جێی بووەوەو شوێنی کەوتن، بەڵام ئەوەی جێی باسی ئەم وتارەمانە کەسایەتیەکی ترەو بەڵام هەمان ناوی هەیە. ئەویش سەڵاحەدینی هاوچەرخە، تەواو پێچەوانەوەی سەڵاحەدینی ئەیوبی، لەوەدا سەڵاحەدین وەك سەربازێکی ئاسایی هەمیشە جێ دەستی دیار بوو، کورسی و فەخفەخەو حیمایەو ئیمتیازاتی رەت دەکردەوە، هەر ئەمەش هۆی سەرکەوتنەکانی بوو، لێبڕان و دڵسۆزیی و لە خۆبووردویی و دادپەروەریی، بەڵام سەد حەیف و مەخابن لەم سەردەمەماندا بەڕێز سەلاحەدین بەهادین کە دەیان ساڵ بوو لەسەر کورسی پێشەوایەتی دانیشتبوو و حیزبێکی سیاسی ئیسلامی پێشرەوایەتی دەکرد، دوای ئەوەی رۆڵی لاواز بوو و هیچ نوێبوونەوەو دەسکەوتێك لەسەر دەستی چیدی نەبینرا بە راوێژکاریی و دیموکراتی  کەسێکی تر جێی گرتەوەو ئەم پرۆسەیە بووە جوانترین نموونە لە خەباتی سیاسی باشووری کوردستاندا بۆ هەموو حیزبەکانی تر کە دەستاو دەستی دەسەڵاتیان کردووەتە بنەماڵەیی، تا پێیان بڵێت کەس لەگەڵ ئەو کورسیەدا لەدایك نەبووەو تا سەر بۆ کەس نامێنێتەوە، جا پێش ئەوەی شەقی زەمانە لێتان بسەنێتەوە بە هەڵبژاردنی خۆتان چۆڵی بکەن و بۆ کەسانێکی لێهاتوو و شایستەدارتر چۆڵی بکەن، ئەمە جگە لەوەی پێغەمبەری ئیسلام لە وتەیەکی زۆر مەزن و جواندا ئەوەمان پێ رادەگەیەنێت ( کاروباری پێشرەوایەتی نادرێت بە کەسێك داوای بکات)، چونکە ئەوەی داوای کورسی دەکات دوو ڕوویی و خۆشەویستی دەسەڵات لە ناخیدا وەکو کرم و ئەژدیها جەرگی هەڵدەکۆڵێت، چونکە گەر راستگۆ بێت دەزانێت چەند ئەو کورسیە بەرپرسیاریەتی و ئەرکی مەترسیداری لە پشتەوەیە، شەو لە ترس و ماندوو بووندا خەوی لێ دەڕزێنێت، هەر لەبەر ئەمەش بوو دەگێڕنەوە هاوەڵانی دڵسۆزو خواناس  لە بەرپرسیاریەتی هەڵدەهاتن، جا بۆیە کەسی داواخوازی کورسی دوو رووە چونکە بە رووکەش خۆی بە خزمەتکارو دڵسۆز دادەنێت و لە ناخیشەوە دەروونی خۆ بەزلزانی هەڵی خەڵەتاندووە ئیرەیی ئەوەی  تیا دەڕوێنێت کە رازی نەبێت کەس لەسەر ئەو کورسیە دابنیشێت، دەروونی بەدی پێی دەڵێت  تۆ زەمەنێك پێش قەرەوڵی زەمەنی خراپی و چاکەکان بوویت چۆن بەمە رازی دەبیت کەسێکی تر بە ناوی ئەمینداریی گشتی ناوزەد بکرێت، ئەمە لە کاتێکدایە دەیان گیروگرفت رووبەرووی هەمووان بوەتەوە، بە میللەت و ئەندامانی حیزبەکەیەوەو ئەوەی دڵسۆز بێت وەك حەکیمێکی دانا لە هەوڵی چارەسەردا دەبێت وەك سەربازێکی نەناسراو، دوور لە بریق ە باقی هەڵخەڵەتێنی کورسی، نەك خۆشی ببێتە بارێکی گران ببێتە گرفتێکی تر و بچێتە سەر ئەو هەموو قەیرانەی رۆژانە رووبەروو دەبینەوە، ئەوەی دڵسۆزی ئەو پارتە سیاسیە ئیسلامیە میانەرەوە هاوچەرخە تێگەشتووە بێت هەرگیز قبوڵی ئەم کارە ناکات و بەو دوعایەی بەڕێز سەڵاحەدین ناڵێت ئامین، بێ ئەوەی لە روو دابمێنن و خۆیان بخەنە هەڵوێستی خەتاباریەوە بۆ نەوەکانی داهاتوو و پاشەڕۆژو هەموو جەماوەری کوردستانیش، جا با ویژدان بکرێتە سەر پشك و چیدی عەقڵیەتی دیکتاتۆریی و تۆتالیتاری با هەناسەمان لێ گران نەکات و نەمانخنکێنێت، خۆمان گرفتمان کەم نییە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە