گۆڕان و یەکێتیی گۆکێتییان پێکهێنا؟

Saturday, 21/05/2016, 21:59

2164 بینراوە


لە کۆمەڵگای مڕۆڤایەتی مێژوو زۆرجار خۆی دووپات دەکاتەوە. ئەگەر لە بیری هەندی هاودەمان ماوە، لە ساڵی (١٩٨٠)ی سەدەی ڕابردوو ،بەرەی (جوقد- الجبهة الوطنية والقومية التقدمية) پێکهات لە ئەم پارتانە، یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، حیزبی بەعس شاخەی عێراق، بزتنەوەی سۆسیالیسمی عەرەبی، حیزبی کۆمەنیستی عێراق (الحزب الشيوعي العراقي)، حیزبی سۆسیالیستی کوردستان (حسک) هتد. لەبەر ئەو ناکۆکیە کە لەنێوانی یەکێتیی و پارتی دا هەبوو، یەکێتیی قایل نەبوو پارتی بێ بە ئەندام لەو بەرەیە. ئەوە بوو حیزبی کۆمەنیستی عێراقی بە بێ ئاگاداری یەکێتی چوو بەرەی جود- الجبهة الوطنية الديمقراطية)یان پێکهێنا لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان وحیزبی سۆسیالیستی کوردستانی یەکگرتوو. بەم کارە ناڕەوایە حیزبی کۆمەنیستی عێراق ویستی قاچیکی لە بەهدینان بێ و ئەو قاچی تر لەسۆران. بەڵام ئەوە بەڕێوە نەچوو بۆی، بەلکو بوو بە لاواز کردنی هەردوو بەرەکە (جوقد و جود) و گومانی دروست کرد لای یەکێتیی، کە حزبی کۆمەنیستی عێراق نیازی پاک نییە لەگەڵیا. ئەوەبوو شەڕی پشتاشانی جەرگبڕ داگیرسان؟، کە کاتی خۆی حیزبی کۆمەنیستی عێراق دانپیانەنا کە ئەمە تا ڕادەیک سەرەنجامی پێکهێنانی (جود) بوو، بەلکو تاوانباری یەکێتیی کرد و گوت هێڕش کردن بۆ سەرمان لە پشتاشان پێشەکی دانوستانی (١٩٨٤- ١٩٨٥) ی یەکێتیی بوو لە گەڵ مییری عێراق؟. 
ئەمڕۆ عەینی شت دووبارە ئەبێتەوە لە نێوان گۆران و یەکێتی، کە ئەشێ بە یەکەوە ناویان بنەین "گۆکێتیی" ئەمە گاڵتە پێکردن نییە، بەلکو کورت کراوەی هەردوو ناوەکەیە لەگەڵ یەک دا،چونکە ئەوان ناویکی دیاری کراو بۆ ئەم یەکگڕتنەوە لە نێوانیان دا نەنانە، وەکو "جوقد" و"جود"ی جاران هەتادوایی، ئەلەبەر ئەمە لە شێوەی ئێستە دتوانین لە کاتی ناو بردنی هەردووکیان لە گەڵ یەکا کورت کراوەکە بە کار ببەین و بڵێن "گۆکێتیی". بەداخەوە، سەرکردەکانی ئەم گۆکێتییە هەر وەکو زۆربەی سەرکردە کوردەکان، بە گوتەی عەرەب: الكُرد يجيدون كل شيء إلا السياسة= کوردەکان هەموو شت ڕێ ئەبەن بێجگە لە ڕامیاری (السياسة). مەبەستی عەرەبەکان لەم وتەیە گەلی کورد نییە بە گشتی، مەبەستیان سەرکردە کوردەکانە، بەپێی وتەی عەرەبەکان، ئەگەر بە ڕاشکاوی بڵێن یەعنی ئەم سەرکردانەی کوردە گەوجن. بە تایبەت ئەم ساڵانی دواییە، بۆ هەمووی تاکیکی کورد سەلماندی کە هەر وەهان، هەموویان بەحریین؟ لای ئەوان دزی کردن و گەندەڵی سیاسی و ساختەچی کردن بە زرنگی ئەیزانن!.
خوێنەری هێژا، ئەم دوو لایانە کە "گۆکێتییان" پێکهێنا چەند جار هەوڵی لابردنی پارتیان دا لە لەسەر دەسەڵات، بە ڵام هەمیشە شکەستیان هێنا و سەرکەوتو نەبوون، لەو هەوڵدانە کە پەرلەمانی هەرێمی ئیفلیج کرد هەوڵەکەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بوو، کە لە لایانی پارتیەوە پووچەڵکرا و سەرۆکی پەرلەمانەکەیش ڕێ پێ نەدرا جاریکی تر بایگەوە ناو شاری هەوڵێر. ئێتر ڕێگایک لە بەر دەمیان نەمان بێجگە لەم یەک گرتنەوەیە و پێکهێنانی گۆکێتیی، کە زۆربەی زۆری خاڵەکانی ڕێکەوتنەکە دژ بە پارتی دیموکراتی کوردستانە، هەر ئەو خاڵانەن کە ئەمە چەند ساڵە لە گەڵ یەکێتیی ناڕێکن لە سەریان. دیسانەوە، هەر ئەم خاڵانەن نێوان پارتی و گۆڕان بە یەک جاری تێکدا، کە بە تێکڕا خاڵانی ڕێککەوتنەکەن کە خەڵکی کورد بە ساویلکە حسێب ئەکەن کاتی کە ئەڵێن ئەمە هیچ کاریگەریکی نەرینی لە سەر پارتی دا نییە!!. لەڕاستیدا، ئەم ڕێکەوتنە دژ بە تەبایی بوونە لە باشووری کوردستان بەلکو ئەو دوو ئیداریە پتەو تر ئەکا کە بە شێوەیک لە شێوەکان ئەمڕۆ بوونی هەیە لە نێوان سلێمانی و هەوڵێردا. ئێمەی کورد، هەرچێ ڕوو بدا پاش ئەم ڕێکەوتنە زیانگەیەنە لە نێوان گۆران و یەکێتیی و خوێنی ڕوولەی کورد تیا برژی ئەم دوو لایان بەر پڕسن لێ لە بەرام بەر گەل و مێژوو. چونکە ئەوە یەکێتییە کە ڕێکەوتنی ستراتیجیی هەیە لە گەڵ پارتی دا، بەڵام بە بێ ئەوەی بە ڕەسمی هەڵیوەشیەوە ئەچێ لەولا ڕێکەوتنیک تر لەگەڵ لایانیکی نەیاری هەوپەیمانە ستراتیجیەکە پێکهێنی!! ئەگەر نەڵێن ئەمە جار دانی شەڕە، ئایا ئەمە هەرزەکاری ڕامیاری نییە!!. من بەش بە حاڵی خۆم وەکو کوردیکیو کوردستانییک ئەبینم ئەمە جار دانی شەڕە دژ بە هەوڵێر.بۆ پارتی ئەم کارەی نەکرد؟. دوێنی هێمن هەورامی لە کەناڵی ڕووداو گوت: "گۆڕان لە پارتی خواست ڕێکەوتنی ستراتیجی لە گەڵیان واژوو بکا، لوسەر بەرپڕسیارەتی هەورامی کە گوت ئێمە بە گۆرانمان گوت ڕێکەوتنی ستراتیجی لە گەڵ یەکێتیمان هەیە نابێ لە گەڵ لایانیکی تر ڕێکەوتن بکەین". خوێنەری بەڕێز، ئە تۆ خاڵەکانی ڕێکەوتنەکەیان بە باشی بیخوێنەوە هەموو ئەو خاڵانەن کە هەر سێ پارتەکە یەکێتیی و پارتی و گۆڕان ناکوکن لە سەریان و ئەمە چەند ساڵە مشت و مڕیان هەیە بۆ جێ بە جێ کردنیان،کە چێ ئێستا ئەم دوو لایانە گەرەکیان بەناوی نیمچە دیموکراتیکی نا شیرین لە دەباشان بە دەستیکی ئیفلیج کێشاویانە ئامانجە دیرینەکەیان جێ بەچی بکەن، ئەوەیش دوور خستنەوەی پارتییە ئەگەر بە کاول کردنی کوردستانیش بێ؟!. سەیرە، بۆ ئەمانە هاوکێشی ڕامیاری نێودوڵەتی بە باشی نێخوێننەوە. هەر یەک لیان ئەوەی دیکە قەبوول ناکا، بێجگە لەوەی تێبگا کە هەر لایانیکیان لە  یەکیک یان لایانیکی زڵ هێزەکانی جیهان پشت گیری لێ دەکرێ و قەت ڕێ نادەن هاوکێشی لە کوردستان دا تێکبچێ و گەرەکیان هەر وەها بمێنی تا خۆیان بڕیار لەسەری ئەدەن؟؟. ئایا لە بیریان چوو شەڕە بێ ئەنجامەکەی (عبثي) نێوان پارتی و یەکێتیی لە نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو، کاتی کە یەکێتیی هەندی شوێن لە پارتی سەندەوە، یەک سەرە تورکیا و لە پشتیەوە ناتو ئیجباری یەکێتییان کرد لیان پاشەکەش بکا، کە لە سەرنجام دا هەر وەهایش بوو، بۆ بیر لە پێچەوانەکەی ناکەنەوە، کە کاتی پارتی هەوڵێر لە یەکێتیی سەندەوە، ئەو کات کەسی پێ نەگوت بایستی بچیتە سەر ئەو شوێنە کە پێش شەڕەکە تیا بوی!. ئایا ئەمە ئەوە ناگێنی کە ئەم لایانە لای بڕیار دەرانی نێودەڵەتی جێ قەبوولە؟. لە بیریان چوو لە کاتی شەڕی نێوان پارتی و یەکێتیی تورکییە چێ بە سەر یەکێتیی هاورد بە فڕۆکە ئیف شانزەکانی، کە پاشانیش یەکێتیی ویستی دەستی ئێران بکێشی بۆ ناو باشووری کوردستان، ئەوە بوو ئەمریکا هێمای بۆ گۆربەگۆر سەدامی کرد کە هەوڵێری داگێڕ کردوو یەکێتییش ڕوو بەرەو ئێران کرد. ئایا مندالیک ئەلیف و بای ڕامیاری تێبگا ئەم کارە ئەیکا!! کە دانشتوی دەباشان کردی!. ئەمریکا و ڕۆژئاوا ئەوە چەند ساڵ بوو ئێران گەمارو دا بوون بەڵام سەرکردەیکی کورد ویستی بە یارمەتی ئێران پارتی لە کوردستان دا دەربکا و بە ئێرانی ئیسلامیش بڵێ فەرموو گەورەم "خوش ئامەدی"، ئەو کاتیش سنووری ئێران ئەگەینییە سنووری ئیسرائیل!!. تۆ بڵێ گەرەکیان جاریکی تر ئەمە تاقی بکەنەوە!، بە تایبەت واژوو کردنی یەکگرتووەکە لە نێوان گۆران و یەکێتیی پاش هاتنی وەزیری ئیتلاعاتی (وزير الأمن) ئێرانی بۆ سلێمانی کرا؟. مەگەر مییری کوردستان لە هەوڵێر نییە و یەکێتییش تیا هاوبەشە و کەڕەکەی جەلال تالەبانیش جێ نشینی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانە، بۆ وەزیری ئێرانی سەر دانی سڵێمانی ئەکا!! مەگەر چ دام و دەزگایکی مییری لە سلێمانی هەیە!!. بۆ سرۆکی پەرلەمانی عێراق سەردانی سڵێمانی ئەکا و ناچێ بۆ هەوڵێر!!. بۆ نوێنەری سرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق "علي العلاق" سەردانی سڵێمانی ئەکا، لە کاتێکدا مییری کوردستان لە هەوڵێرە!. بۆ شاندی حیزبی یەکێتیی بە نهێنی زیارەتی بەغدا ئەکا و لە گەڵ مییری بەغدا کۆدەبێتەوە!!. ئایا ئەمە ئیشی مییری نییە لە گەڵ مییری کۆدەبێتەوە!. هیوادارم شەڕ و بەڵا لە خەڵکی کورد و کوردستان دوور بێ و ئێوەی پارتەکانی کوردستان بەبێ جیاوازی، عەرەبی گوتن ناركم تأكل حطبكم = ئاگڕی خوتان هەر خوتان بسوتێنی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە