هەر فیستیڤاڵی (کان) مابوو ناشرینی بکەن

Saturday, 21/05/2016, 23:01

7184 بینراوە


بۆچی مەڵی مەلامستەفا و ئەولادەکانی قەت نابنە پاڵەوان؟
فلمی (پێشمەرگە) كە دەرهێنەری فەرەنسی (هێنری لیڤی) لەگەڵ ستافێكی سینەمای فەرەنسی كاری دەرهێنانیان بۆ كردوە، ئەم فلیمە کە وێنەکانی لەسنوری زەرد گیراوە بەرەو فیستڤاڵی کان برا.
ڕۆژی پێنج شەممە هەریەك لە جەعفەر شێخ مستەفا و سیروان بارزانی و هێلی لۆڤ بۆ بەشداریكردن لە فلیمەكە بە فرۆكەیەكی تایبەت لەگەڵ 13 كەسی تر لە هەولێرەوە فرین بەرەو فەرەنسا بۆ ئامادەبوون لە نمایشی فیلمەكەدا.فلمەكە ماوەكەی 92 خولەكە و 16 ی ئەم مانگە خراوەتە لیستی فلیمە نمایشەكانی فیستیڤاڵەكەوە.
چۆن ئەم فلیمە هەڵبژێردرا، کە لە فیستیڤاڵی (کان) نمایش بکرێت؟ ئەمە بۆ خۆی کۆمەڵێک پرسیار و ڕەخنەی بەدوای خۆیدا هێنا، کە ئێمە دڵنیاین بنەماڵە دیکتاتۆرەکەی بارزانی پارە و پولێکی زۆریان بۆ سەرف کردووە تا ئەوان ببنە پاڵەوان و شەڕکەر.میدیاکانی باشوور ئەوانەی لە پاریس پەیامنێریان هەیە لە هۆڵی سینەمای كانەوە نزیکن ئەوەیان بڵاوکردوەتەوە, كە هەریەكە لە سیروان و هێلی لەڤ و شێخ جەعفەر، وەكو ستافی فلیمەكە بەشدارییان كردووە و ژمارەیەك كوردی تر لەناو ئامادەبوانی ستافی فلیمەكەدان، هەروەها ئەوەیان بڵاوکردۆتەوە كە تێچوونی فلیمەكە و گەشتی ١٥ ستافەكەی هەرێم بە فرۆكەی تایبەت لە هەولێرەوە بۆ نیس لە فەرەنسا و مانەوەیان لە هۆتێلی تایبەت و پشودانەكانیان لەلایەن سیروان بارزانییەوە دابین كراوە.
سیروان مامز ئەمە جاری یەکەمینی نییە دەیەوێت بنەماڵەکەی بخاتە ناو مێدیاکانەوە، ئەو مامزە هیچ پشتی پێوە نایەشێت و بە موفت پارەی نەوت و دزیی تری لەبەر دەمدایە.بەر لەماوەیەک وێنەی ترسنۆکترین سەرکردەی ئاشبەتاڵی لە کرستیاڵ دروستکرد کە زیاتر لە "مستەفا ئەحمەد"ی نمایش کار دەچوو بۆ" کتێبی گینیس" کەچی مەلامستەفا نەیتوانی بە قەدەر ئەو گەنجە مەکسیکیە ناوبانگ دەرکات کە لەماوەی یەک خولەکدا ٢٤ بیبەری تونی خوارد، ئەو شتێکی کرد هەموو خێڵی بارزان کۆبنەوە غیرەت ناکەن بیکەن.پاشان بەوەشەوە نەوەستان مەلامستەفایان بردە مادام توسۆسی لوبنان و لەهندستانیش پەیکەرێکیان بۆ دانا، چونکە کوردستانپۆست لە شتە مستەحیلەکاندا سەری مەلامستەفایان کرد بە گیانی گاندییەوە، ئیتر بۆ خێڵی بارزان بوو بەئیلهام.
 بێینەوە سەر ڤیستڤاڵی کان و هێڵی لۆڤ و شێخ جەعفەر و سیروان مامز کە ئەم چوار نمونە پیسە چی کۆیان دەکاتەوە؟ ئێمە فلیمەکەمان نەدیوە و دڵنیان لەناو فلیمەکەدا بارزانی کوڕ و باوک گەر لەوێش نەبن وەک ئەو وێنەیەی کە مەسعود لە چیای شينگال گرتوویەتی، ئەوە دەیان جار وێنەی مەلامستەفا و مەسعود و مەنسور و مەسرور و مناڵەکانی تری لەناویاندا گاڵەدەکات.
 سەیر لەوەدایە هەموو دنیا دەزانێت ئەوەی شەنگالی تەسلیم بە چەتەکانی داعش کرد پارتی بوو، ئەوەی خیانەتی سنور داخستن و خەندەق لێدان و بایکۆتی مێدیا و هەواڵی ڕۆژئاڤا و باکوری کردووە، هەر پارتییە بەسەرۆکایەتی مەسعود! ئەوەی شەڕی داعش ناکات و ئەوەی بازرگانی لەگەڵ داعش کردووە ئەوەی سەلەفی جیهادییەکانی بەهێز کردووە پارتییە، هەولێر نمونەیەکە لە بەرهەمی جیهادییەکان، پاشان بەوەشەوە نەوەستاوە سلێمانیشیان پڕکردوە لەجیهادی، بەڵام دەرهێنەرێک دێت لەوجێگەیەی سەرانی چەکداری پارتی ڕادەکەن لەوێ فلیمێک دروست دەکەن بەناوی پێشمەرگەوە، لەکاتێکدا یەکێتی زیاتر لە ١٠٠٠ شەهیدی بەرامبەر بە چەتەکانی داعش داوە.گەریلا لە هەر جێگەیەک بێت داعش تێک دەشکێت، کەچی فلیم لەسەر چەکدارە نەخوێنەوارەکانی پارتی بەرهەم دەهێنرێت، من خۆم هەندێک ناسیاوی شارەزووریم هەیە لە هەولێرن ئێستا هەموویان نەقیب و عەگید و ئەفسەرن، پارتی نەجمە و داڵ دەبەخشێتەوە کە دەشقەومێت لەپێش هەموو کەسێکەوە ڕادەکەن چونکە لە فلیمەکاندا هەر پاڵەوانن، پێیان وایە مێژوو چوار خوێڕی وەک سەرۆ قادر و ئازادحەسیب قەرەداخی و هێمن هەورامی و خالید ساڵح و ئەبوبەکرجاف و ئاری هەرسین و چەند چڵکاوێکی تر بۆیان دەنوسنەوە و ئەوان باکیان پێی نییە.
ئەم دنیایە چەندە پۆخڵە پارتی و بنەماڵەی خێڵە خۆفرۆشەکە هەر فیستیڤاڵی (کان) مابوو ڕیسوا و ناشرینی بکەن ئەویشیان کرد.
بەدوری مەزانن سبەینێ مەسعود نۆبڵی ئاشتیشی وەربگرێت، چونکە زانکۆ نییە ئەوان دکتۆرایان لێ نەکڕیبێت، ئەویش دەکڕن، چونکە مەسعود زۆر ئاشتیخوازە، زۆریش ئازایە، هێمن هەورامی شاهیدی بۆ دا کە سێ مەنگ لە بەرەکانی شەڕبوو لەسەری سۆر، نازانم بۆ فلیمەکەیان لەوێ چاک نەکرد ئەوە نییە کوڕە قارەمانەکەی بە فۆتۆ شۆپ وێنەی خۆی لەبەرەکانی جەنگەوە بڵاو کردەوە.دەی عەمری فیستیڤاڵی (کان)یش نەمێنێت کە ئاوا کەسێکی ترسنۆکی ڕاکردو و بەرێت و نمایشی بکات وەک کەسە ئازاکانی ناو ڕووداوەکان.بزانین تا ئەم بەڵایانە نامێنن چی تر دەبینین؟ سەدامیش فلیمی قادسییە و ڕۆژە درێژەکانیان بۆ دروست کرد، بەڵام لەگەڵ خۆی بردیە زبڵدانەوە، دڵنیام ئەمانیش لەوە چاکتر ناچنەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە