باوکی لەیلا، کە جێی هێشتین، جوانییەکی خستە سەر جوانییەکانی تری دنیا، بەڵام...!

Wednesday, 08/06/2016, 22:38

3506 بینراوە


دوای شەهید بوونی "باوکی لەیلا" مەلابەختیاری چەنەباز و کۆسرەت ڕەسوڵی سەرتاپا بۆیاخ کراو خۆیان تێکەڵ بەجوانی شەهیدێک دەکەن، کە مرۆڤایەتی شانازیی پێوەدەکات. 
باوکی لەیلا یەکێکە لە باوکە گەنجە شەڕڤانەکان کە بەرگری کۆبانی و چیرۆکی برینداربوونی و سەرکردایەتی کردنی کردویەتی بە پاڵەوانی ڕۆژئاڤا. ئێمە وەک کورد و جیهانیش وەک مرۆڤ شانازی پێوەدەکەین. نامە خنجیلانەی کە بۆ کچەکەی جێهێشتوە هێندەی تر باوکی لەیلای کردۆتە پێغەمبەری ئەم سەردەمە و دەبێت بۆ هەتاهەتایە بە نەمری بمێنێتەوە.
----------------
نامەکەی باوکی لەیلا بۆ کچەکەی
"ئەوەیە ڕێگامان ئەوەیە ئەرکمان کە بەرگری بکەین و کار بکەین و بجەنگین ل پێناو داهاتووی تۆ و منداڵانی وەک تۆ. بۆ ئەوەی ئەو قسەیە دوبارە نەبێتەوە وەک چۆن ئێمە بە باوک و باپیرانمان وت هیچیان بۆ نەکردین.
من لەپێناوی تۆ و نمونەی تۆدا دەجەنگم، ئەوەی کە تووشمان دەبێت و گیانی خۆمانی لەپێناودا دەخەینە مەترسییەوە لە پێناو داهاتووی تۆ و هەموو منداڵانی وەک تۆدایە، بۆ ئەوەی لەم نیشتیمانەدا بە ئازادی و ئارامی بژین.
ئازادی و شۆڕش لە پێناو تۆ و نیشتیمانی سوریادا.
زۆرت بیر دەکەم
خۆشەویستەکەم لەیلا دڵخۆش دەبیت بە باوک بە شەهیدبوونی و زیندووبوونی.
چاوت ماچ دەکەم
باوکی لەیلا
کۆبانێ "
-------------------
هاوسەرەکەی ئەم فەرماندەیە دوێنێ پەیامێکی هێندە جوانی بەگوێماندا دا مرۆڤایەتی هەژاند
له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا هاوسه‌ره‌كه‌ی باوکی له‌یلا وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كردو به‌ده‌نگی به‌رز هاواریكرد:" منداڵه‌كانت له‌سه‌ر ئه‌و رێبازه‌ مرۆڤایه‌تیه‌ت فێرده‌كه‌م، كه‌ هه‌میشه‌ له‌پێناویدا خه‌باتت كرد، پیاوی مه‌زن ئه‌زانم خه‌ونه‌كانت زۆر گه‌وره‌بوون، به‌ڵام رۆیشتنت زۆر زوو بوو
وتیشی:" كه‌ له‌یلا و كاڵێ گه‌وره‌بوون هه‌موو شتێكیان له‌سه‌ر تۆ بۆ باس ده‌كه‌م، چۆن بۆ خه‌می گه‌له‌كه‌ت گریایت، چۆن بۆ هه‌ژاران نه‌ئه‌خه‌وتیت، چۆن له‌پێناو كۆبانێ هیچ كات له‌ وه‌ستان نه‌كه‌وتیت، وا ده‌كه‌م له‌یلا تێبگات كه‌ گه‌له‌كه‌ت چه‌ند پیاوی گه‌وره‌ی تێدایه".
-----------------------
باوکی لەیلا بەجەستە جێیی هێشتین بەڵام ئەو بۆ هەتا هەتایە لەناوماندا دەمێنێتەوە، مەبەستم مانەوە لەناو گەلەگەیدا چونکە کەم نەبوون لە سەر تەرمی هەردوو شەهیدەکە هاواریان دەکرد "شەهید نامرێ"، بەڵام قسە پوچەکانی مەلابەختیار و کۆسرەت کە خۆی نەی کردوە و بەناویەوە کردویانە، لەپێش خۆیانەوە مردار بۆتەوە، قسەگەلێکی هێندە بەتاڵن هەرچەند دەکەن ناگەنە دڵۆپێ خوێنی شەهید باوکی لەیلا. ئەم مرۆڤە نەخۆش و دز و خائینانە وەک ئەسکوێ لەهەموو دیزەیەکدا سەرەتاتکێ دەکەن. ئاخر کۆسرەت گەر تۆ تۆسقاڵێک شەهامەتی باوکی لەیلا لەجەستەیدا بێت، چۆن ئەوەندە پیسخۆریی و دزی و خیانەت لە میللەتەکەت دەکەن؟ دەچێت وەک تەحدایەک لەهەولێر دادەنیشتیت، نەک ڕەوەیەک بەرگ سەوز هەموو عەسرێک لە گردە داگیر کراوەکەی قۆریە شکاوەوە لە شەقامی سالم بڕوانن.
یان مەلا حیکمەت دەچێت لەخانەقین دادەنیشت نەک دەیان باڵەخانە و فلات داگیر بکات و لەسەر هەموو ڕووداوێکیش کۆمەڵێک درۆ و دەلەسە هەڵرێژێت و دوای چاو سورکردنەوەیەک ژوان بێتەوە. ئەم مەلاحیکمەتە فشە کتێبێکی نوسی " دنیای گۆڕاو و شۆڕشی نەگۆڕ" کە زۆر شتی لە دیکۆمێنتەکان تەنها کۆپێ کردبوو بەڵام لەوێدا گاڵتە بەشۆڕشی "پارتی کرێکاران دەکات و دەڵێ: پەکەکە خاوەنی یەک بست زەوی ئازاد کراو نییە، لێ ئێستا دێت سەردانی ڕۆژئاڤا دەکات و ئۆتۆمۆبێل دەکاتە دیاری و باسی قارەمانیکی وەک باوکی لەیلا دەکات، تا لە ڕێگەی ئەو پیاوە جوانەوە ناشرینییەکانی خۆی و دەسەڵاتە سەوزەکەی پەردە پۆش بکات، یان کۆسرەت وا دەزانێ بیرمان چۆتەوە کە شەڕی پارتی کرێکارانی بە ڕەوای دەزانی و خەڵکی بۆ هان دەدا. 
ئەگەر کوسرەت و مەلا یەک تۆسقاڵ شەهامەتیان تێدابوایە لەسەر شەنگال و خیانەتەکانی بنەماڵەی مەلامستەفا قسەیەکیان دەکرد. یاخود ئەو هەموو ڕووداوە جینۆساید و شەڕەی باکور قسەیەکی پێدەکردن، گەر شەریفن ئەو سامانی دزی و دەرمان فرۆشییەی لەگەڵ فازیل میرانی فاسیدا کۆتان کردۆتەوە، نەختێکیت دەنارد بۆ ڕۆژئاڤا، ئایا دەتوانن جوامێری وا بکەن ؟ بەدڵنیایەوە نا، بۆیە بۆشتان نییە لە شاخی شەهیدێکی سەربەرزی کوردا هەڵزنێن و قسە و ئینشای بۆ بنوسن.
سەمەرەکە لەوەدایە مێدیای نزیک لە پارتی کرێکاران و هەوادارانی ئەم پارتە دێن قسەی ترسنۆکێکی وەک بەختیار و فاسدێکی وەک کۆسرەت دز بڵاو دەکەنەوە و بە هەڵوێستی وێنە دەکەن، مێدیای بەناو ئازادیش دێت قسەی ئەم نەخۆشانە بڵاو دەکاتەوە وەک ئەوەی لێنین یان گیڤارا، یان باوکی لەیلا قسەی کردبێت. 
 ئەمڕۆ پارتی لە ڕێگەی تاکتیکێکەوە دەیەوێت سنوری ڕۆژئاڤا بکاتەوە ئیتر لایەنگرانی پەکەکە دەڵێ هەنگوینیان لە کونە سەگدا دۆزیوەتەوە دەستیان کردوە بە وەسف کردن و پیاهەڵدانی بنەماڵەی خائینزادەی بارزانی! ئایا ئەو هەموو خیانەتەی ماڵی ئالبارزانتان بیر چوو لە شۆڕشی ڕۆژئاوای كوردستان و باكوری كوردستان كردویانەو ٨ مانگە سنوریان بە ڕووی ڕۆژئاوادا داخستوە!؟
لە ئێوارەوە كە پارتی ئەم سنورەی كردوەتەوە بەشێكی زۆر لە لایەنگەرانی پەكەكە لە باشور بە شان و باڵای پارتیدا هەڵدەدەن، نازانم ئەمانە پەکەکە ڕێگەی پێداون ئاوا چاو لەو خیانەتە بپۆشن و ستایشی ئەم خائینانە بکەن ؟ یاخود خەڵکی باشور بەڕاستی هزریان وەک هزری چۆلەکەیەکە و هیچی تێدا نامێنێتەوە؟
دنیای سیاسەت چەندە پۆخڵە، نمونەی ئەم میکرۆبانە ڕۆڵی تێدا دەبینن،
لاهورێکی هەرزە ڕێگەی ڕۆژئاڤای کردوە بە کانی، وادەزانێ بیرمان چوە کە تاڵەبانی چ پلانێکی جەهەندەمی هەبوو دژی پارتی کرێکاران و ڕۆژئاڤا.  هێرۆ و شانازیش بە ئینگلیزی کتێب لەسەر خۆیان دەردەکەن دەیانەوێت جوانی کیژە شەرەڤانانی رۆژئاوا بۆ خۆیان بدزن و ناوی دەنێن دوو ژنە روناکبیری کوردستان. بف لە خۆتان و هەموو بنەماڵە و دەوروبەرتان بۆ ئەو حەیایەی کە نیتانە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە