دەوڵەت

Friday, 24/06/2016, 18:51

1945 بینراوە


ئێمـه ی کورد زۆر  بێ حاڵین
لە ناو خۆمان سەد  باڵین
چاو نەترس و  بەتوانا
پەروەردەی  شاخ و  دۆڵین
باکمان نیە لە دوژمن
لەدەست خۆمان  ئەناڵین
بۆ یەکتر  وەکو  دڕك و
بۆ دوژمن گوڵی کاڵین
لە ڕووی  یەکتر  عەنتەرو
بۆ دوژمن خاك و خۆڵین
هەندێکمان کوردی  پاك و
هەندێکیش کوردی زۆڵین
هە ندێکمان وەکو  هەڵۆ
هەندێکیش وەكو  داڵین
لەجیاتی چاوی دوژمن 
چاوی  خۆمان ئەکۆڵین
بە ندەی تەربووش و  عەگال
ئاغای  چۆغەو  شەرواڵین
لە جیاتی ماڵی خۆمان
بەر پێ ی دوژمن ئە ماڵین
تا یەك ڕێزیمان  وابێ
بۆ دەوڵەت لە خەیاڵین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە